سۆزی ژەنین
Friday, 28/03/2014, 12:00
1859 بینراوە
هەموو وشەکانم کردە میوان
لەسەر رووپەڕێکی سپی
تا جوانترین رستەی سەردەمی
پێ بڕازێنمەوە
دەستپێکی حەیرانم دایە نوکی خامە
تا شیرین ترین ئەوینی نەتەوەکەمی
لەسەر بنوسمەوە
مێژووی کوردو کوردوستانم بە نایە ژەنیو
بە سۆزی مەمو زینان
لە تەختایی رکەی سنگ
پڕ بەدڵ
رستەی جوانی سەربەخۆییم
هەمیسان هۆندەوە .
جەعفەر/ کەریمی/ ٢٢/ ٨/٢٠١٣
ت/ فەنلاند