کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارتی و كەناڵی ئێن ئار تی NRT

Monday, 11/02/2013, 12:00



دروست بوونی كەناڵی ئاسمانی ئێن ئار تی زادەی زیاد بوونی ناڕەزایەتییەكانە لە ناو خەڵكدا نەك زادەی بە دیموكراسی بوونی دەسەڵاتە یان فەراهەم بوونی ئازادی ئیسنان و كۆمەڵگایە ,دەسەڵاتی كوردی دەمێكە چەند سەكۆیەكی بۆ دەنَگی بیراو ڕای جیاواز و ئازادی لە ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی دەزگای زانیاریدا دروست كردوە بۆ ئیحتوا كردنی بێزاری و ڕقی ناڕەزایەتییەكان و لە خشتە بردن و چەواشە كردنی هەر هەوڵو تەقەلایەكی ڕاستەقینە بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە كوردستان , ڕۆژنامەی هاوڵاتی و كەناڵی ئێن ئار تی تەنها دوو نموونەی ئەو هەوڵانەن بۆ زیاتر جێگێر كردنی پێگەی دەسەڵات لە ناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگادا لە لایەكی ترەوە ,
1_ لە دوای ئەوەی بزتنەوەی گۆڕان بە هەر مەبەستێك بێت دیواری سایكۆلۆجی ترس و تاك ڕەوی ڕوخاند لە ناو مێشكی تاكە كەسدا و دەرگای ڕەخنەو گردتنە بەری ڕێگای ناڕەزایەتی دەربڕین وەك سونەتێكی سیاسی لە سەر پشت كردەوە ,یەكێتی لەوە دەترسا كە هەموو نهێنییە شاراو شەرمەزارێكانیان دزە بكاتە دەرەوە بە ناوی ئازادی دەربڕین و شەفافییەتەوە هەر بۆیە هەر زوو دەستیان دایە دروست كردنی كەناڵێكی وەك ئێن ئار تی كە بە ڕاستی كەناڵەكانی دیكەی ئۆپۆزسێونی بە هەموو كاڵ كردەوە و لە ماوەیەكی كەمدا بوو بە كەناڵی خۆشەویستی جەماوەر بە هۆی ئەو زانیاری و ڕاستگۆی و ئازادییەی كە فەراهەم كرابوو بۆی بە شێوەیەك كە گومانەكانی ئەوەی كە یەكێتی بە نیاز نییە جاك سازی بكات كەم كردەوە , بەڵام یەكێتی دڵنیایە كە هەرچەند كەناڵەكەی باسی گەندەڵی و سلبیاتەكانی دەسەڵات بكات هێشتا لە ژێر كۆنتروڵی دەزگای زانیاریدایە و قسەكانی ئێَشی نییە ,
2_بە دوور نییە جارو بار خودی یەكێتی یاری بەم كارتەی كەناڵی ئێن ئار تی بكات بۆ ئارمانی گەورە تر و باكیشی نییە ئەگەر چەند جارێكی تریش كەناڵەكە بسووتێنی یان بەرد بارانی بكەن لە ڕێگەی سیخوڕەكانی دەزگاوە لە ژێر هەر بەهانەو بیانوویەكدا بێت بەڵام گرنَگ ئەوە یە ئەم كەناڵە كە دروست كراوە هەر بمێنێ بۆ درێژە پێدان و پاراستنی پێگەكانی دەسەڵاتی یەكێتی ,
3_ تەنها پارتی نیگەرانە لە دروست بوونی كەناڵێكی وەها و نازانێ چۆن سیاسەتی لە گەڵدا بكات بەڵام ئەوە پارتی نییە بێ دەنَگی هەڵبژێرێت لە بەرامبەر دەست درێژێ و چاو قایمی بۆ سەر سوومبوڵ و باوكی پارتی ئەگەر چی بە دووری نازانین پارتیش لە ئایندەیەكی نزیكدا ئێن ئارتییەك بۆ خۆی دانێت لە هەولێر ,
4_ پارتی تا ئێستا سیاسەتەكانی لە گەڵ بە كار هێنانی زەبرو زەنَگدا گونجاندووە و بۆی چووتە سەر بۆ كپ كردنەوەی ناڕەزایەتییەكان و پەرچدانەوەی ڕەوتی ئازادی خواز و دەربڕینی بیرو ڕای جیاواز بەڵام پێ ناچێ ئیتر پارتی بتوانێ زیادە ڕەوی بكات لە تاكڕەوی و سیاسەتی شەڕانَگێزی ,
5_پارتی دەیەوێت لە نەبوونی تاڵەبانی خۆی وەك باوك سالارێكی دڵ ڕەق ڕەفتار بكات تەنانەت لە لانەی یەكێتی لە سلێمانی و بشێوێكەی دوێنێی بەردەمی كەناڵەكە بە شێك بوو لە سیناریۆیەكی ڕەشی ئەم پارتە بۆ كۆنرۆڵ كردنی ئینسان و كۆمەڵگای كوردی بە شێوەیەك كە بتوانێ دەستە مۆیان بكات بۆ چەندین نەوەی تر ,
6_پارتی لەوە دەترسێت كە دەزگای زانیاری كۆنترۆڵی سەرجەم بارو دۆخەكە لە دەست بدات نەك تەنها كەناڵەكەی لە بەر ڕۆشنای هەموو ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی دەوروبەری یەكێتی هەر لە سەخڵەتێكانی تاڵەبانییەوە تاوەكو پەرتەوازە و شپرزە بوونی سەركردایەتی یەكێتی و چەندین تەنَگەژەی تر كە دوو چاری دەسەڵاتیان دەبێتەوە لە ناوچەی سلێمانی كە هیچ پارت و لایەنێك تا ئێستا نەیتوانیوە كۆنترۆڵی بكات بەڵام پەیامەكەی پارتی ڕوون و ئاشكرایە , نزیك بوونەوە لە بازنەی مقدسی بارزانی نەمر بڤەیە ,

شروڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد
10.02.2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە