کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە سایەی سەری پارتیی، هەولێر رووبەڕووی تاوانێکی گەورە بۆتەوە

Thursday, 05/06/2014, 12:00

4206 بینراوە


سەرلەنوێ ناپاکیەکی نەتەوەیی وئابڕوچوونێکی گەورەی بەرپرسانی ئیدارەی هەولێری پارتیی بڵاوبۆتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو وێرانکارییەی کە لە هولێردا کردوویانە و شوێنەوارە دێرینەکانیان تێکداوە، یان تێکی دەدەن لە بەر بەرژەوەندیی بازرگانیی خۆیان، ئەمەش وای کردو، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئیکۆمۆسەوە لە دەوحەی پایتەختی قەتەرەوە بەرزکراوەتەوە بۆ یونسکۆ کە لە ١٥ بۆ ٢٥ ی ئەم مانگە دواین بریاری لەسەر دەدرێ، کە قەڵای هەولێر بەشوينەواری میژویی جیهان نەناسرێنرێت، ئەگەر ئەوانیش نەیناسێنن ئەوا گورزێکی نەتەوەیی گەورە بەر گەلی کورد بەگشتی و پیرە هەولێربەتایبەتی دەکەوێ، یان بابل ئاسا هەولێریش ناوی دەکەوێتە لیستی رەشی یونسکۆوە کە بەهیواین ئەوان رەزامەندی لەسەر ئەو راپۆرتە نەدەن . ئەمە ش زادەی چاوچنۆکی مادی و بەحزبی کردنی کارەکان و دورە پەرێزخستنی خەڵکانی دڵسۆز و شارەزا بەرامبەر بەیەکێک لەگەورەترین پڕۆژە شوينەواریەکانی کورد دەکرێت.
هەڵبەت ئەمەش دریژەی سەدان تاوانی تریانە بەرامبەر تاڵای ژێرخان و سەرخانی کوردستان وەک ئەشکەوتی بەستونە تێکدانی قەبرستانەکان، خانوو لەگەڵ گەرەکە کەلتوریەکان، قەڵا دێرینەکان، بۆ ئەو مەبەستە بە پێویستمزانی نمونەیەکی گالتەجاری رەفتاری بەرپرسێکی پارتیتان بۆ باس بکەم:

قادر قاچاخ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی


لەمالەوەی خۆی مۆزەخانەیەکی پر لەکەل وپەلی شوێنەواری هەیە کەبەپێێ دیداری چەند هاوڕییەک لەگەلیان سازکردوە، دەیان پارچە شوێنەواری بجوک و گەورەی دزیوە . لەکاتێکدا ئەمە مولکی نەتەوەیەکە . لەوەش مەهزەلەتر کەنالی زاگروس تێڤێ وەک کارێکی نەتەوەیی جوان، دیداریان لەگەلی سازکردوە . هاورێیەک لەفەیسبوک بۆی نوسیوم، دەلێ جومە لای وپرسیارم لێکرد، کەی ئەوانە دەگەرێنیەوە بۆموزەخانەکانی کوردستان، لەوەلامدا گوتویەتی کەی هەر چوارپارچەی کوردستان رزگار و سەربەخۆبوو، منیش دەیگەرێنمەوە، شایەنی باسە هەر ئەو قادر قاچاخە لەسالی ٢٠٠٢ بەریوبەری ئاسایشئ گشتی بوو، بۆیەکەم جار بەئاشکرا ٤ رۆژنامەنوسی رۆژنامەی میدیای گرت چونکە رەخنەیان لێگرتبوو چون دەکرێ یەکی بەریوبەری ئاسایش بێ شاعیریش بێ ...شایەنی باشە قادر قاچاخ لەگەل ئەوەی جەلاداێکی خەڵکی ئازادیخوازە بەلام خۆشی وەک شاعیرێکی هەست ناسک نمایش دەکات / سایەنی باسە ئیستاش بەرپرسی ناوەندی پیگەیاندنی کادیری پارتیە .

قەڵای هەولێر تەمەنی لە ٦هەزار سال زیاترە و یەکێ لەجوانی و خالە بەهێزەکانی ئەوەیە، لەم تەمەنەیدا ژیان تیایدا بەردەوامە، کەچی بەپێی دواین هەلسەنگاندن و راپۆرتی لیژنەی ئیکۆمۆس قەڵای هەولێر ناخرێتە ناو شارێکی شوێنەواری جیهانییەوە، لەکاتیکدا مەگەر تەنیا رۆما و ئەسینا خۆی لەهاوشانی قەڵای هەولێر لەمانەوەی بەبەردەوام بەژیان لەشارە کۆنەکان دابێت.


ئەم ناپاکیە نەتەوەیە هەر نەوزاد هادی و ستافە ئیداریەکەی لێی بەرپرس و تاوانبار نین، بەلکو لەسەرۆکی حکومەت و جێگر و تەواویی ڕۆشنبیر و کەسایەتیە کوردەکانیش دەگرێتەوە، چونکە بەبەرچاوی هەموانەوە، ئەو تاوانە ئەنجام دەدرێت، ئێمەهاوارمان دەکرد بێ ئەوەی کەس بەهانامانەوە بێت . تادەرەنجام ئەو گورزە گەورە یە بەر ئەو شارە کەوت. لەکاتێکدا گەر بەهەول و هیمەتی ئەو کەمپینەی ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٠ نەبوایە لەگەل هاریکاری چەندین کەسایەتی لەناوەوە ئەوا پڕۆژەی وێرانکردنی هەولێر بەشی زۆری بازاری قەیسەری، شەقامی پزیشکان (شارع اگبا) و گەڕەکەکانی تەعجیل و خانەقا و عارەبان و جولەکە و بازاری شیخەلا تا شەقامی شەست مەتری و قەبرستانی گەورەی هەولێری بەردەکەوت و تێکدەدرا لەکاتیکدا ئەوگورستانە شوێنیەوارە . بەلێ بریاربوو هەموو ئەوانە تێک بدەن لەپێناوی بەهیزکردن و جوانکردنی پێگەی ئابوری بازاری نیشتمان .


بازاڕی نیشتیمان
... ئەم بازارە لەمانگی ٥ سالی ٢٠٠٤ دروستکرا بەسەرپەرشتی نێجیرڤان بارزانی و نزار حەنا کە کەسایەتیەکی مەسیحییە وخاوەنی شاری خەونەکانە و لە نێجیرەوە نزیکە هەردوکیان بەناوی کۆمپانیای شەرق ئەوسەت کاریان دەکرد، بریاربوو هەموو بازاری هەولیر یان ئەوانەی قورسایی گەورەیان لەناو شاردا هەیە بیخەنە ئەو بازارە و لەبەرنامەیاندا بوو دوکانەکانی (دەلال خانە، قەیسەری، شەقامی ئەگبا .... بخەنە سەری ... بەڵام بەهۆی فشاری هەموو لایەک لەناوە و دەرەوە و هێننانە، توانرا ئەو ناپاکیە نەتەوەیە لەسالی ٢٠٠٩ راگیرا، کاتی یونسکۆ بەفەرمی ئاگاداری ئیدارەی هەولیری کردەوە، کە تێکدانی ئەو گەرەکانە گەرەکی کەلتورین و یاساغە . بەمەش نێچیرڤان بارزانی خۆی لەپرۆژەکە دزییەوە و بۆ نزار حەنای هاوریی بەجێهێشت و شکستی هینا . بەلام دروستکردنی ئەو بازارە بووە کارەسات بۆ قەڵای هەولێر جونکە بەپێی ستاندەری جیهانی بۆ شوێنێکی وەک قەڵا دەبێت بە لای کەم ٥٠٠ مەتر بەولاوەی هیج بینایەی بەرزی تیادروست نەکرێ، کەچی ئەوان لە دوری کەمتر لە ٢٠٠ مەتر هەلساون بەدروستکردنی ئەو بازارە. دەبێت بلێم لە بەرواری ١ و ٢ مانگی ٦/٢٠٠٩ لەکۆنفرانسیکی یۆنسکۆدا رەخنەی توند لەسەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر گیرا، کە چۆن ماف مۆلەتی دروستکردنی بەو بازارە دراوە ؟ بەڕیوبەری شارەوانی لەبەرامبەر سەدان کەسایەتی بیانی و کوردی و ئینگلیزی لەبواری شوينەوار هەلسابۆوە و بەهەرسێ زمان بۆیان وەردەگێرا، گوتبوی من چیبکەم بازارەکەیان دروستکردبوو ئەوجا هاتن داوای مۆلەتیان کردووە ئەم گوتەیە بەفلیم هەیە و پاراستراوە و لەئایندەدا بڵاودەکریتەوە .

دارا تەلعەت ئاغا یەعقوب کارەساتێ بۆ قەڵای هەولێر


ئەم کەسایەتیە ئەندازیارە و هیچ لەشوينەوار نازانێ و بواریش نادات بەشی شوێنەوار یان کەسانی پسپۆر لەم بوارەدا لەگەڵی بن، بەڵکو جێگرەکەشی خزمەی خۆیەتی و ئافرەتێکە، پارتی و ستافی پارێزگا (نەوزاد هادی و عەبدولا تاهیر) هینایەنەوە و لەدوای ئەوەی لەگەل شیرین ئیحسان شیرزاد بەشەڕهاتن لەسەر دەرگای قەڵات چونکە باوکی شیرین (ئیحسان شیرزاد) دەرگای سەرەکی قەڵاتی هەولێری گۆرانکاری بەسەر داهێنابوو ئەوانیش دەیان ویست بیگۆڕنەوە . شیرین لەهەموو شتەکان بەگوێی ستافی پارێزگای نەدەکرد، بۆیە ئەویان گۆڕی و دارایان هینا و بەپلەی وەزیر یان وەکیل وەزیر خانەنشینیان کرد، ئەوەی بزانم جگە لە موچەی گریبەستی کەوا بزانم لەسەروی ١٠ ملیۆنە، بەلام ئەو تاوانبارە قەڵای ویران کرد و بەئارەزوی ستافی پاريزگای پارتی مامەلە دەکات و لەسەر ئەو بودجەیەی قەڵا، زوو زوو سەردانی ئەوروپا بۆ خۆشگوزەرانی خۆی دەکات بێ ئەوەی سودێکی هەبێ . بەنمونە ئیستا گەورەترین تاوان ئەنجام د ەدا بەوەی بە عەفارە دوو مەتر ونیو قەڵای هەولێر هەڵدەکۆلن بۆهینانی ئاو و کارەبا و هێڵی ئینتەرنێت بۆسەر قەڵا لەکاتێکدا ئەوە تاوانەکی نەتەوەییە، چونکە ناکرێ ئەو قەڵایە وا مامەلەی لەگەڵدا بکرێ، بست بەسبتی هەمووی شوێنەوارە، ئەم دارایە هەر بۆ میزاج خانوی باوکی تەجاوز پێبکردووە هیناویەتە سەرشەقام تالای دەرگای ئەحمەدی



بەریوبەری شوێنەواری هەولێر حەیدەر حەسەن
ئەم زاتەش، بەریوبەری پایتەختی کۆنترین شاری جیهانە کە ژیان تیایدا بەردەوامە، بەلام لەژیر سایەی ئەو تاوانبارە دەیان شوێنەوار تاڵان و تێکدراوە یان هیچ گرنگی پێنادرێت، گەورەترین تاوانی تێکدانی ئەشکەوتی بەستونەی چەند ملیۆن سالیە بۆ سەرمایەدارێکی بارزانی تا بیکاتە گازینۆ
حەیدەر حەسەن خاوەنی هیچ بروانامەیەک نیە بەڵکو دەرچوی بەشی شانۆیە، کەچی پارتی کردویەتی بە بەرپرسی بەشی شوێنەوار لەهەولێر، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست من گەیشتوە، ئیستا زۆر دەولەمەند بووە و چەندین خانوی هەیە، لافیتەیەکی لەیەکی لەخانوەکانی داوە لەگەرەکی حی العمال و سێ قاتە و دەیفرۆشێ لەکاتیکدا هەموو کەس ئەو تاوانبارە دەناسێ کەپێش ئەوەی ببتە بەرپرسی شوينەوار زۆر هەژار بوو.



سەرەنجام
قەڵای هەولێر لەم رۆژانە لەلایەن ستافی هەلسەنگاندنی ئیکۆمۆس لەدەوحەی پایتەختی قەتەر رەتکراوەتەوە بەشارێکی شوێنەواری جیهانی بناسرێ چونکە:
١/بازاری نیشتمانی لێ دروستکراوە
٢/شیوەی مامەلە لەگەل قەڵا و دەرکردنی خەڵکەکەی بەتەواوی نیشانی دەدا کەئاوەدانی تیا نماوە
٣/دەرگای قەڵاتیان بەئارەزوی خۆیان گۆڕیوە


لەبەرامبەر ئەمانە رۆژی هەینی رابردوو دارا تەلعەت کەسەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتە و دیوی جیبەجێ کردنی ستافە نەخوينەوارەکەی پاڕیزگای پارتیە وەک پێشەی حزبەکەی بەتوندی و بەزمانەکی هەرەشە ئامێز وەلامی ئەو راپۆرتەی ئیکۆمسی داوەتەوە گوایە تاوان و ناهەقی بەرامبەریان کراوە
ئیستا مافی خۆمانە بپرسین گەر لە رۆژی ١٥ بۆ ٢٥ یونسکۆ ئەو بریارە ترسناکەی بەسەر شاری هەولێر داسەپا (شارێکی مێژویە) وەک شاری بابل، ناوی کەوتە لیستی رەشی یونسکۆوە، کێ باجی ئەو تاوانە دادەنێ؟ حکومەت و حزب و ستافی پارێزگا ؟ یان کۆمەلگا و ئەو سوپا گەورەیە رٶشنبیرەی هەولیر کە لەناوە و دەرەوە کەشارەکەیان سەد ئەوەندە تاوان و کەرامەتی بشکێ مێش میوانی یەک هەلویست و کارو چالاکیان بۆ وەستاندنی نییە؟

سەیری ئەم لینکانە بکەن:

 




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)