کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی دەبووایە بۆئاسودەکردنی بنەماڵەی کاوە گەرمیانی داوای دەستگیرکردنی گۆمانلێکراوانی بکردایە؟

Thursday, 19/12/2013, 12:00

1997 بینراوە








لە ژێر هەرسەرۆکێک و دەسەڵاتێکدا تاوان و دزی کران وچاوپۆشی لێکرا وتاوانباران نەدرانە دادگا، ئەوا ئەو سەرۆکە و دەسەڵاتەکەی دەبێتە بەشێک لەو تاوان و دزیانەی کە لەژێر سایەی ئەودا دەکرێن و چاوپۆشی لێدەکات، یان پەردەپۆشی دەکات بە پارە یان بە هەڕەشە...!؟

ئەوجۆرە سەرۆکانە هیچکات نیازی ئەوەیان نابێت کە کورسی دەسەڵات بە ئاشتیانە چۆڵبکەن بە شێواێکی دیموکراتیانە و هەڵبژاردنێکی بێ ساختەکاری...!؟

ئەم شێوازە لە سەرۆکایەتی تائێستا پرنسیپی سەرۆکی هەموو پارتەکانی کوردستانە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە، بۆیە هەمیشە زۆربەیان هەر سەرۆکن!؟

ئەو جۆرە یان شێوازە لە سەرۆکایەتیکردن دەچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریەوە، هەرچەندە هەموویان پڕوپاگەندەی دیموکراتی و هەڵبژاردن دەکەن؟

لە کوردستان سەرۆکێک هەیە کە ماوەکەی بەسەرچوو، بە کەڵەگایی و بێ هەڵبژاردنێکی ئازاد و بە ساختەکاری خۆی سەپاندەوە بۆ دووساڵیتر، ئۆپۆزسیۆنیش بەخشکەیی ڕازی بوو پێی، لەبەرئەوەی خۆشیان لەناو پارت و ڕێکخراوەکانی خۆیاندا هەرهەمان پرنسیپی سەرۆکی ماوە بەسەرچوو بەڕێوە دەبەن...!؟

کاتێک سەرۆکەکان خۆیان یاسا و پرنسیپەکانی سیستمی دیموکراتی پێشێل دەکەن، چۆن دەتوانن ببنە پارێزەری سەروەری یاسایەکی ئازاد و یەکسانیخواز؟

ئەوەی ئەوان پیادەی دەکەن هیچ نیە جگەلە لە سیستمێکی تاکڕەوی دیکتاتۆری ستەمکار، ئیترلە ژێر هەرچ ناوێکدا پروپاگەندەی بۆبکەن، نرخی نیە...!؟

سیستمی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری کوردستان بووە بە ترسناکترین دەسەڵات لە ناوچەکەدا، لەبەرئەوەی خۆیان بە نهێنی دەنگە ئازادەکانی وەک کاوە گەرمیانی بە شێوازی جۆربەجۆرکپ دەکەن و هەرخۆشیان هەوڵدەدەن وا خۆیان نمایش بکەن، کە زۆر نیگەرانن وەک پارێزەری سەروەری یاسا...!؟

لەسەر تیرۆری کاوە گەرمیانی زۆر نووسراو ووتراو دەکرێت، بەڵام ئەوەی کە ناکرێت ئەوەیە بۆچی میدیا و نووسەرانی بەناو ئازاد و سەربەخۆ، ناچنە بەردادگا و مەڵبەند و لق و ماڵەکانی بەرپرسانی ناو دەسەڵاتدارانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان...!؟

یان بۆچی خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە وەک خوێندکاران و کارمەندان و کاسپکاران و هەموو ئازادیخوازان مانگرتنی سەرتاسەری لە کار و خوێندن ناکەن تا ئەوکاتەی کە دەسەڵاتداران ناچار بە ئاشکراکردنی نەخشە داڕێژەری ئەو تاوانە و گشت تاوانەکانی تردەکەن...!؟

دەسەڵاتی بنەماڵەیی زۆربەی خەڵکیان بە پلە و پارە بێدەنگ کردووە لە تاوانەکان کە لە دژی نووسەرانی ئازاد و ئازا دەکرێت، بەمەش دەنگی ناڕازیان زیندە بە چاڵکردووە و بوون بە بەشێک لەو سیستمە گەندەڵە و مشەخۆرانە و خۆپەرستانە ژیانیان دەگوزەرێت، خوازیارن لێیان تێک نەچێت..!؟

زۆربەی ئەوانەشی وەک میدیای ئەهلی و ئازاد و نووسەرانی ئازادیخوازخۆیان نمایش دەکەن وناڕەزایەتی دەردەبڕن، تا ئێستا نەیانتوانیووە یان نەیانووسیتووە ئەو چوارچێوەیەی کە دەسەڵات بۆ سنووردارکردنی کار و چالاکی نووسەرانی ئازا و بوێری داناوە تێپەڕبکەن و بیخەنە ژێر ڕەخنەی تووندەوە...!؟

زۆربەیان بوێری ئەوەیان نیە بڵێن، ئێوە ڕەوایی بە تیرۆری نووسەرانی ئازاد و ئازای وەک کاوە گەرمیانی دەدەن، کاتێک بکەران و گۆمانلێکراوان ئازادن...!؟



ئێمە کاتێک دەبین بە کاوە، گەر بێت و وەک کاوە گەرمیانی ئازایانە بنووسین وهەڵسوکەوت بکەین، نەک بە دەبڵ مۆڕاڵی بازرگانی بە ووشەوە بکەین...!؟

کاوەکان لە دژی نەبوونی و ئازادی و یەکسانی ئازایانە دێنە دەنگ، تا وەک مرۆڤێکی ئازادانە بژین، نەک وەک کۆیلەیەکی بێ دەسەلات و مشەخۆر...!؟



لە سیستمی دیموکراتیدا هەرسێ دەسەڵاتەکە ئازادن و سەربەخۆشن واتا دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسایی و دادگاکان. کاتێک هەرکەسێک بە هۆی کردنی تاوانێکەوە گومانی دەچێتەسەربەپێی ئەوبەڵگانەی کە لەبەردەستدان و لە میدیاکانەوە بڵاودەبنەوە، دەبێت دەستبەجێ داواکاری گشتی بڕیاری دەست بەسەرکردنی بدات تا ئەوکاتەی لە دادگا بێتاوانی خۆی لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەسەلمێنێت...!؟

لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکی دیموکراتیدا میدیا و نووسەرانی ئازاد دەبنە دەسەڵاتی چوارەم بەسەر دەسەڵاتەوە و نابێت لەسەرهەڵماڵینی گەندەڵی تیرۆربکرێن...!؟



لە کوردستان ماوەی 22 ساڵە چەندەها ئازادیخواز و ژنان تیرۆرکراون، لەکاتێکدا بە پێی زۆربەی هەواڵ و بەڵگەکان پەنجەی تاوان ئاڕاستەی ئەندامانی پارتەکان کراون یان ئەوەتا ڕاستەوخۆ پارتەکان خۆیان تۆمەتبارکراون بەکردنی ئەو تاوانانە، بەڵام تائێستا تاوانباران ئازادانە دەسوڕێنەوە...!؟

شاردنەوەی تاوان وتاوانباران، هاندەرێکە بۆ بکەرانی تا بەردەوام بن لە تاوانی تر، ئەویش بەهۆی بێدەسەڵاتکردنی داواکاری گشتی و دادگاکانەوەیە...؟

ئێستاش پاش تاوانی تیرۆری ئازادیخوازکاوە گەرمیانی، مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم خۆی نمایش دەکات و بانگهێشتی بنەماڵەی کاوە گەرمیانی دەکات بۆلای خۆی، بەڵام سەرۆک هیچ قسەیەک دەربارەی گۆمانلێکراو لەو تاوانە ناکات، کە دەبووایە مەحمود سەنگاوی بۆلای خۆی بانگهێشت بکردایە...!؟

سەرۆک زۆر هەوڵیداوە قوربانیەکانی پێشوو ببینێت بەڵام هیج هەوڵێکی نەداوە یاسا سەروەربێت، یان داواکاری گشتی بەکاری یاسایی خۆی هەڵبستێت...!؟

کەواتە ئەم هەوڵانەی بارزانی و دروستکردنی لێژنەکانیان تەنها بۆ ئیفلیجکردنی یاسا وداواکاری گشتی و گەوجاندنی ڕای گشتی ناوە و دەروەی کوردستانە...؟

بارزانی وەک سەرۆک دەبووایا داوای لە داواکاری گشتی بکردایە، کە کاری یاسایی خۆیان جێبەجێبکەن وهەرکەسێک گومانی تاوانێکی لەسەربوو دەستبەجێ بڕیاری دەستبەسەرکردنی بدەن، تا ئەو کاتەی کە گومانلێکراو لەبەردەم دادگادا بێتاوانی خۆی دەسەلمێنێت، ئینجا ئازاد بکرێت...!؟



ئەرکی حکومەتە بژێوی ژیانی خێزانەکەی کاوە گەرمیانی ومنداڵە هەتیوکراوەکەی بخاتە سەرشانی خۆی، لەبەرئەوەی هاوسەرەکەی ئێستا بەکۆستی خۆیدا کەوتووە و جگەلە کاوە گەرمیانی کەسی تری نەبوو وەک دابینکەری بژێوی ژیانیان. هەرچەندە کاوە گەرمیان خۆی لە ژیاندا بووایە بەوە ڕازی نەدەبوو..!؟

ناکرێت خەڵکی کوردستان و قوربانی ئەو سیستمە گەندەڵە لە سەرچاڵە نەوتدا ژیان بە کولەمەرگی بەسەربەرن و گەندەڵکارانیش شاهانە بژین...!؟

ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتی کوردستانە لە داهاتوودا هەلومەرجی کارو ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستان دابین بکەن، بە تایبەت بۆ کەسوکاری قوربانیەکان

ئیتر ئەو قوربانیانە هەرکەسێک بێت، دەبێت بە تەنها بەجێیان نەهێڵن، تا لە ئازارونەبوونیدا ژیان بەکولەمەرگی بەسەربەرن. ئەوەش هیچ منەتێکی تیا نیە، لەبەرئەوەی هەموو خەڵکی ئەو ووڵاتەن و وەک ئەوان بەشیان هەیە لەسەرەوەت و سامانی کوردستاندا...!؟

ئەوەی لەم کاتەدا بنەماڵەی کاوە گەرمیانی ئاسوودەدەکات، جێبەجێکردنی یاسا وهەرچی زوودەستگیرکردنی گومانلێکراوە، نەک سەردانیان بۆلای بارزانی..!؟

سەردان بۆلای بارزانی دەبێت چ ئامانج و مەبەستێکی هەبێت، جگەلە پەردەپۆشکردنی تاوانەکە و ڕزگارکردنی تاوانباران بە کۆمەڵێک بەڵێنی نادروست...!؟

بانگهێشتکردنیان لەلایەن بارزانیەوە، ئەوەمان نیشان دەدات کە ئەو وەک سەرۆکی هەرێمێکی دیموکراتی هەڵسوکەوت ناکات بەڵکو وەک سەرۆکی بنەماڵەیەک، بۆیە دەخوازێت بە یاسای بنەماڵەیی تاوانەکە پینە بکات. ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەرپێچیکردنی یاسایە و بێ دەسەڵاتکردنی داواکاری گشتیە لەلایەن سەرۆکەوە؟

ئاخر سەرۆک ناهەقی نیە کە پەنا بۆیاسای بنەماڵەیی دەبات، لەبەرئەوەی باش دەزانێت گەر دادگا و داواکاری گشتی سەربەخۆیانە بەکاری خۆیان هەڵبستن، ئەوا کەیسەکانی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و چەندەها ئازادیخوازیترو 17ی شوباتی ساڵی 2011، دێنەوە سەرگۆڕەپانی سیاسی و یاسایی کوردستان، ئەوکاتە خۆیان و زۆربەی سەرۆک و ئەندامانی پارتەکان وەک مەحمود سەنگاوی دەبێت لە لایەن داواکاری گشتیەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بدرێت، لەبەرئەوەی پەنجەی تاوان و گومانەکان لە زۆر تاوان کە لە دژی ئازادیخوازان کراون ڕووی لەوانە...؟

بەڵێ مەحمود سەنگاوی گومانی زۆری لەسەرە کە بەم کارە هەڵسابێت، بەڵام ناکرێت بە تەنها ئەو تاوانباربکەین بە کردنی ئەو تاوانە، لەبەرئەوەی گەر ئەویش ئەو تاوانەی کردبێت بە پاڵپشتی پارتەکەیی و بێدەسەلاتکردنی دادگاکانەوە کردوویەتی لەلایەن سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتەوە...!؟

لە کردنی ئەو تاوانەدا هەمووپارتە دەسەڵاتدارەکان بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆبەشدارن، لەبەرئەوەی خۆیان یاسا و دەستورە سەقەتەکەی خۆشیان پێشێل دەکەن و لەسەری ناڕۆن، لە کاتێکدا داوا لە خەڵک و نووسەرانی ئازادا و ئازا دەکەن پابەندی یاساکان بن...!؟

لە دوای تاوانی تیرۆری کاوە گەرمیانی لیستی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی گەورەدان، بەوەی کە دەبێت شێلگیرانە پێش دروستکردنی هەرچ حکومەتێکی بنکەفراوان داوای جێبەجێکردن و ئەکتیڤکردنی داواکاری گشتی و دادگا بکەن لە کەیسی کاوە گەرمیانی وهەموو کەیسە کراوەکانی تری سەرگۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا، گەر خوازیاری سەروەری یاسا وبەرگریکردنن لە ئازادی و یەکسانی ...!؟

بێدەنگی نەوشیروان مستەفا و ئۆپۆزسیۆن ڕەواییدانە بە پێادەکردنی یاسای بنەماڵەیی لە کوردستان، بۆیە دروستکردنی حکومەتی بنکەفراوان لە ژێرسایەی یاسای بنەماڵەییدا دەبێتە کپکردنی زیاتری دەنگی ئازادیخوازان و شەقامی ناڕازی و درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی نایاسایی بنەماڵەییان...!؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)