کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوشیروان مستەفاو پێویسیى گۆڕان لە واقعى كۆمەڵگەى كوردى دا

Tuesday, 17/02/2009, 12:00

1303 بینراوە


  بوونى هەوڵى پرۆسەى ڕیفۆرمێكێى گونجاوى سەردەمانە هەر چەندە لە واقعى ژیانى ئەمڕۆى خەڵكى كوردستاندا پێویستیەكى حەتمیە,بۆ ئەم هەنگاوەى ئەمڕۆش مایەى بەرزكردنەوەى شەوقى چراى ئومێدى هەموو هاوبیران و تاكى كۆمەڵگەى كوردیەو ڕزگار كردنى هیواو نیازە جوانەكانى نەوەى نوێ یە لە كوژانەوە و لە ناوچون,بێگومان چارەسەركردنى ئەو پەرتى و پاشاگەردانیەى ڕۆژگارى ئەمڕۆ هەر بە شۆڕشى ڕەوشت و بیرى چاك و گوفتار و كردارى چاك دێتەدى كە ئەمەش لە شەقامى كوردیدا تەنها لە هێزى بەرەى ڕیفۆرمدا ئەبینرێتەوە,ئەگەر لەدوێنێدا بە بیانووى نەبوونى ئەلتەرناتیڤێكى باشتر بۆ دەسەڵاتى ئەمڕۆ خۆڵ كرابێتە چاوى كۆمەڵانى خەڵك و گەندەڵیەكانى پێ پەردەپۆش كرابێت ئەوا ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا وەك هێزێك لە ئەنجامى هزرو ئیلهام و بیركردنەوە و هەڵسەنگاندنى ڕابردوو ڕامانى هەنووكەیى و ئایندە,لە ناو هاوكێشە سیاسیەكەى گۆڕەپانى ململانێكانى كوردستان دەركەوت,ئەمەش دەلالەتى هەبونى دەركى هوشیارانەیە بەو ڕاستیەى كە حزبەكانى سەر گۆڕەپانى سیاسى كوردستان نەك هەر هیچ بایەخ و متمانەیەكیان نەماوە لاى خەڵكى كوردستان بەڵكو بەچاوى گومان و بێ ئومێدیەوە تەماشادەكرێن و ساڵانێكى زۆرە بوونەتە هۆكارێكى گرنگ و كاریگەر لەواقعى پارچەپارچەیى ماڵى كورد و داڕومانى كەسایەتى كورد و مەینەتى خەڵكى كوردستان,ئەم كارەى نەوشیروان مستەفا و هەڵوێستەكانى پێنج ئەندام مەكتەب سیاسیەكەى (ى.ن.ك) تێگەیشتنە لە واقعى ژیانى خەڵك و هەوڵدانە بۆ گۆڕان و پێشكەوتنى كۆمەڵایەتى و سڕینەوەى هەموو ئاكامە خراپەكانى حزبایەتى لە كوردستان و ڕزگار بوون لە چوارچێوەى نەشیاوى (سەروەرى دوێنێ و گەندەڵى ئەمڕۆ),بەدڵنیاییەوە نەوشیروان و هاوبیرەكانى بە سوور بونیان لەسەر ئەو هەڵوێست و كاردانەوە لۆژیكیانەیان لە لایەك پاڵپشتى لە بوونى خۆیان  دەكەن لە پێناو ئاسوودەیى و پێداویستیەكانى مرۆڤى كورد و لە لایەكى تریشەوە  ئەو هەڵوێست و كاردانەوانە كە لەمەڕ گەندەڵیەكان خرانە ڕوو پێوانەكانى تێكۆشان و خەبات گێڕیى ئەو خاوەن هەڵوێستانە لە خزمەتى خەڵكى ووڵاتەكەماندا گەورەتر ئەكەن و سەروەریەكى مێژوویى گەورە بۆخۆیان تۆمار ئەكەن,پێویستە ئەوەش بووترێ پرۆسیسى هەوڵێكى ئومێدبەخشى لەم چەشنە هەر ئەبێ خەڵك سەرچاوەى هێزى ڕاستەوخۆى سەرخستنى بێت بە پاڵپشتى كردن و دڵسۆزى دوپاتكردنەوە بۆى,بۆ ڕزگار بوون لە واقعى تاڵى ژیانى پڕمەینەتى خەڵكى كوردستان,
 ئەوەى مابێ بۆ ووتن ئەوەیە ئەم هەڵوێست و كاردانەوانە جێى بایەخى تایبەتى خۆیانن و بەچاوى پڕئومێدەوە تەماشا دەكرێن و مێژووى هەیەو لە ئەنجامى توێژینەوەو لێكۆڵینەوەى زانستى و بابەتیانەدا لە قۆناغێكى مێژوویى دیارى كراودا سەرى هەڵداوە,بۆیە هەموو تاكێكى كورد ئەركێكى مێژوویى و ئەخلاقى لەسەر شانە لە بەرامبەر ئەم هەوڵەدا پێویستە بە پشتگیرى و داكۆكى كردنمان لێى,ئەو ئەركە گەورەیەى سەرشانمان لە پێناو بەرژەوەندى گشتیدا جێ بەجێ بكەین.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)