کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە دوای هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عیراقەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەندە بچوك دەبیتەوە دەبیتە لقێكی لە لقەكانی پارتی

Wednesday, 02/09/2009, 12:00


لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمان و سەروەكایەتی هەرێمدا كە لە 25 تەمموز بەڕیەوەچوو، زۆریەك لە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی زۆر بە بوغرایەوە بەقسەو نوسین خۆڵیان لە چاوی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دەكرد، بەرپرسێكی یەكێتی دەیگوت ئەگەر لیستی گۆڕان 5 كورسی بێنێت ئەوە زۆر زۆرە، بەرپرسێكی تریان دەیگوت ئەو لیستە هەندیەك منداڵ و مەزمیان لە گەڵدایە هیچ نین ئەو پەڕی دوو كورسی دەهێنن، ڕۆژنامەنووسێكی تریان دەیگوت ئەگەر گۆڕان حەوت ئەو هەشت كورسی بەدەست بهێنێت ئەوە هەقە مەولودیەكی گەورە بكەن، ڕۆژ نەبوو بەرپرسانی لیستی كوردستانی لەو جۆرەها قسەو باسە نەدەن بەگوێی هەمواندا، تەنانەت ئەندامەكانیشیان بەو قسە و باسانە قورمیش كردبوون ئەوانیش دەیان گوتەوە وەك ئاغاكانیان، بەڵام دوای ئاشكرابوونی ئەنجامی سەرتای هەڵبژاردنەكان، دەرچوو لیستی گۆڕان ئەو كورسیە زۆرەی بەدەست هێناوە بەتایبەتی لە دەڤەری سلێمانی، ئەوەی دەسەڵاتدارانی لیستی كوردستانی توشی شۆك كردبوو هێنانی ئەو دەنگە زۆرەی لیستی گۆڕان لە ناو هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و هێزە سەربازیەكان بە دەستی هینابوو جگە لەو دەنگە زۆرەی خەڵكی كوردستان كە بەدەستیان هێنا، سەرانی لیستی كوردستانی شەوی كۆتای هەڵبژاردن هێزێكی زۆریان هێنایە ناو شاری سلێمانی و هەولێرەوە،ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا لە كوردستان و عیراق نەبوایە ئەو شەوە خوێن و ئاو تێكەڵ دەبوو لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی، یەكێتیەكانی لای تاڵەبانی ئەو دۆڕانە گەورەیان پێ هەزم نەدەكرا كە لە دەڤەری سلێمانی بە تەواوەتی شكستیان خوارد، كە تا ئەم چركە ساتەش هێرشی ڕاگەیاندنەكانیان ڕانگردوە ئەیانەوێت جارێكی تر شەڕی براكوژی هەڵگیرسێنن ئەو قەلەَمانەی سەردەمی شەڕی براكوژی، پارتیەكانیش بە هەمان شێوەی یەكێتی توشی شۆك هاتبوون، ئەوە بوو چەند شەوێك دوای هەڵبژاردنەكە هێرشیان كردە سەر بارگاو نوسینگەكانی لیستی گۆڕان و لیستی چاك سازی بە كارێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو، ئەم شەڕانگێزیەی پارتیش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، هۆكاریەك ئەوە بوو كە خۆیان باش دەیان زانی كە ساختەكاریەكی یەكجار زۆریان كردوە، ئەو ساختەكاریە زۆرەیان لە كۆی دەنگەكانی هەولێر و دهۆك دەرهێنابوو لێكدانەویان بۆ كردبوو كە ڕێژەی دەنگدانی ڕاستەقینەیان چەند بووە، بۆیە بۆیان دەركەوتووە كە لە یەكێتی خراپتر شكستیان خواردوەو خەڵكیان لە گەڵ نەماوە، دووەمیش ئەوە بوو كە دكتۆر كەماڵ میراودەلی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا لە دەڤەری سلێمانی، ئەوەشیان لێكداوەتەوە كە ئەگەر ئەو ساختەكاریە زۆرە نەبوایە بارزانی و میراودەلی جیاوازیەكی كەم لە بەینیاندا دەبوو، بەهۆی ئەو دوو هۆكارەوە دەزگای بەدناوی پاراستن لە گەڵ لق و ناوچەی پارتی لە هەولێرو دهۆك ئەو هێرشە نامرۆڤانەیان كردە سەر لیستی گۆڕان و لیستی چاك سازی، ئەو هێرشانە پارتی لە بەرامبەر دونیای دەروە پارتی زۆ ناشرین كرد، چونكە چاودێرێكی زۆری نێودەوڵەتی و چەندین باڵوێزخانەی وڵاتانی جیاجیا لە هەولێردا گێویان لەو هەموو تەق و تۆقەی پارتی بوو، ڕاستی میلیشیایەتی هێزەكانی پارتیی بۆ دونیای دەرەوئاشكربوو، ئەوەش زەربەیەكی كوشندەیە ترە پارتی بە دەستی خۆی لە حیزبەكەی خۆی دای، خودی تاڵەبانی وبارزانی لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە بۆیان دەركەوتووە كە خەڵكیان لە گەڵ نەماوە ئەوەی بەرپرسە كانی خواروی خۆیان پیانیان دەگوت لە پێش هەڵبژاردن هەمووی چەواشەكاری بووە، بۆیە ئەگەر یەكێتی وپارتی ڕیكەوتنی ستراتیجی كە خۆیان ناویان لێناوە هەڵوەشێننەوە ئەوەندەیتر بچوك دەبنەوە، ئەگەر ڕیكەوتنامەكە هەڵیش نەوشێننەوە ئەوە لە هەڵبژاردنی عیراقدا یەكێتی دەبێتە لقێك لە لقەكانی پارتی، چونكە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا پارتی و یەكێتی ناتوانن ئەو ساختە كاریە زۆرە بكەن كە لەم هەڵبژاردنەدا كردیان بەتایبەتی ئەمجارە لە كوردستان جگە لەوان لیستی جیاوازتر هەیە، لەبەر ئەوەی هێزە عیراقیەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ماهێتی یەكێتی و پارتییان بۆ دەركەوت كە چۆن چۆنی ساختە كاری لە هەڵبژاردندا دەكەن، سەربەخۆنەبوونی كۆمسێونی باڵای هەڵبژادنەكان لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی كوردستان هێزە عیراقیەكانی بە ئاگا هێناوەتەوە كە ئەو كۆمسێونە بخەنە ژێر چاودێری وردەوە.
لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا لیستی گۆڕان بە تەواوەتی جێگا بە یەكێتی و پارتی لێژ دەكات ئەویش لەبەر چەند هۆكارێك، هۆكەری یەكەم ئەوەیە ئەمجارە لە ناوچە دابڕاوەكان بە تایبەت كەركوك بە هەمان شێوەی سلێمانی دەنگ دەهێنێت، هۆكاری دووەم ئەوەیە كە ئەم جارە یەكێتی و پارتی ناتوانن ساختەكاری بكەن بە ئاسانی، هۆكاری سیەم هەتا بێت یەكێتی و پارتی خەڵكیان لێ دوردەكەوێتەوە،هۆكاری چوارەم دەنگ دانی كوردەكانی دەرەوە كە زۆربەی هەرە زۆریان لاینگری لیستی گۆڕانن،هۆكاری پێنجەم هەموو ئەو ندام و بەرپرس و ڕۆژنامەنووسە پاك و بە ویژدانانەی كە لە ناو ئەو دوو حیززبەدا ماونەتەوە، عەقڵێتی خێڵەكیان پێ هەزم ناكرێت و دێنە ناو ڕیزەكانی بەرەی گۆڕانەوە، یەك شتێكی تر زۆر گرنگە ئەگەر لیستی گۆڕان كاری لەسەر بكات، ئەویش ڕاكێشانی سرنجی كوردە فەیلیەكانی بەغدادە كە یەك مللوێن كوردن.
جگە لەوەی یەكێتی دەبێتە لقێك لە لقەكانی پارتی پارتی خۆشی زۆربچوك دەبێتەوە،ئەگەر یەكێتی نەچێتە ناو پارتیشەوە ئەوە دەبێتە حیزبێكی بچوكی بنەماڵەی.
جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە بری ئەوەی داوای لێبوردن بكەن لە خەڵی كوردستان كە ئەو هەموو سەروەت و سامانەی گەلیان بە فێرۆ داوە بەتایبەت بنەماڵەكانی خۆیان، لە بری ئەوەی ئەو بەرپرس و ڕۆژنامەنوسانەی دەوروبەریان كە هەموو تەحلیلاتەكانیان فاشل دەرچوو لە خۆیان دور بخەنەوە، كەچی هاتوون درێژە بە هەمان سیاسەتی فەشەلانەی خۆیان دەدەن، پەندیان لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دوایەی كوردستان وەر نەگرتووە، هاتوون دیسانەوە گوێ لە بەرپرسە ناسیاسی و ڕۆژنامەنووسە چەواشەكاركانی دەورو پشتی خۆیان دەگرن، ئەبوایە ئەو بەرپرس و دەسەڵات خۆیان دەستیان لە كار بكیشایەتەوە داوای لێبوردن لە بەرپرسەكانیان بكردایە كە چەواشەیانیان كردبو لە هەڵبژاردنەكەی ئەم جارەدا، نەك هەر دەستیان لە كارەكانیان نەكێشاوەتەوە هاتوون هەندیەك كەسیتری وەك خۆیانیان هێناوە دەستیان كردوە بە چەواشە كاریەكانیان دیسانەوە، ئەوەتا ڕۆژانە ئەو بەپرس و ڕۆژنامەنووسانەی دەسەڵات قسە دەكەن و وتار دەنوسن، چاوپێكەوتن ساز دەكەن، لە هەموو ئەو قسە و نوسین و چاوپێكەتنانەدا جگە لەوە جەنگیەكیان ڕاگەیاندوە بۆ دوبارە كردنەوەی شەڕی براكوژی هیچیتریان پێ نەماوە، قوڕ بەسەر خەڵكی كوردستان كە ئەوە ڕۆژنامەنووس و بەرپرس و سیاسیەكانیان بێت، ئیتر چۆن دەتوانین داوای مافی چارنوس و ڕزگاری خاك و نیشتمانمان بكەین؟.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە