سامی شۆڕش، پێنووسێکی سەربەخۆیە!؟
Monday, 25/01/2010, 12:00
ڕۆژی ١٩ی ١ لەڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەتدا، سامی شۆڕش وتارێکی بەناونیشانی: گۆڕەپانی سیاسی كوردستان لهبهردهم ململانێییهكی ترسناكدایه! بڵاوکردەوە، تییدا رەخنەی توندی لەحکومەتەکەی د. بەرهەم سالح گرتووە.
هەر ئەو ڕۆژە گەرماوگەرم سەعدی پیرە، هاتە وەڵام، بەرگرییەکی نابەجێیانەی لەو حکومەتە کرد! گوایە کاتی ڕەخنەی وا نییە و زووە، چوونکە کۆرپەیە و ١٠٠ ڕۆژی تەواو نەکردووە!
سەعدی پیرە، وەک پارتییەک قسە دەکات و ڕاوەستاوەتەوە، گوایە ئەو قسانە سیاسەتی پارتی نییە!!
بەڵێ، هەروا قسەی ئەو دەرچوو ڕۆژی ٢٠ی ١ مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی هاتە سەرهێڵ و ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە، گوایە ئەوی سامی شۆڕش وتوویەتی دیدی ئەوان نییە، ئەو نووسەرێکی سەربەخۆیە و گوزارشت لەبیروڕای خۆی دەکات!!
پارتی، خۆی لەگێلێتی دەدات و هێشتا مانای ڕاستەقینەی وشەی سەربەخۆ باش نازانن چییە! ؟ سامی شۆڕش هیچی تیا نەهێشتۆتەوە، بەئاشکرا دەڵێت پارتیم هەر پارتیش دەمێنمەوە، کەچی حیزبەکەی نەهی لێدەکات و ئاوەڵناوی سەربەخۆی پێدەبەخشێت، حەیاچووخۆن ئەی نووسەرە سەربەخۆکان! نەتانزانیوە بەکرێگیراوێک و خەفیەیەک هاتۆتە ناوتانەوە؟
ئەو کۆیلەیەی دەسەڵات، بەبەرهەم ساڵحەوە ناوەستێتەوە، بزووتنەوەی گۆڕانیشی بەر هێرشداوە، گوایە لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە بوغرا بووە! هەر بەو هۆیەوە شەری یاداشتەکانی نێوان نەوشیروان مستەفا و مام جەلالی لێکەوتەوە. لەکاتێکدا خۆی لەگێلێتی دەدات، سەرەتا ئەوە مام جەلال بوو، لەپلنیۆمی یەکێتیدا شاقرتەی نا بەئاگرەکەوە، نەوشیروان مستەفا لەژێر کەسەوە نییە، تا نەیەتە وەڵام
---------
تکایە بڕوانە وتەکانی سەعدی پیرە
http://ku.aswataliraq.info/?p=119820
هەروەها ڕوونکردنەوەکەی پارتی
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=163641
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست