کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپەكانی ئاشتی بانگیان لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد كە نەبنە بەشێكی سیاسەتەكانی پاكتاوكارانەی توركیا

Thursday, 17/12/2009, 12:00


گروپی ئاشتی و چارەسەری و دیموكراتی، مەخمور لە سەر كۆبونەوەی چاوەڕوان كراوی كە بریار وایە لە 21 ئەم مانگەدا بەرێوە بچێـت، كۆردۆناسیۆنی 4 قۆڵی ئەمریكا، ئێراق، توركیا ـ هەولێر(بەرپرسانی هەرێمی كوردستان) كە لە دژی گەلی كورد و پەنابەرانی كامپی مەخمور و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی رێك بخرێت، لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا. قاسدانی ئاشتی ڕایانگەیاند : 18 ساڵە، 18 هەزار كەس، لە بارودۆخێكی دژواردان، بەڵام ئابڕومەندانە لە كامپی پەنابەرانی مەخمور دەژین هەر پیلانیك لە درەوەی ئیرادی نیشتەجێیانی كامپەكەش سەر كەوتوو نابێت. لەو بارەیەوە ئەندامانی گروپی ئاشتی مەخمور، لە لقی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئامەد لێدوانێكی رۆژنامەوانیان دا.
ووتەبێژی گروپەكە، نورەدین تورگوت لیدوانەكەی خوێندوەو ووتی: نزیكەی 18 هەزار كەس بە هۆی كوشتن و گوشاری دەوڵەتی توركەوە، كۆچبەری باشوری كوردستان بوون و وێرای گوشار، سەختی ژیان و هەڵسوكەوتی دژە مرۆڤی، بە شێوەیەكی ئابڕومەندانە درێژەیان بە ژیان داوە. لە ئێستاشدا، دەوڵەتی تورك دەیەوێت بە بەشداری هێزە نێونەتەوەی و هەرێمیەكان سیاسەتی پاكتاوكردنی گەلەكەمان پەیڕەو باكات و بەو ئامانجەش بەشداری كۆبونوەی 21ی ئەم مانگەی هەولێر دەبێت.
تورگوت ئاشكراشی كرد، دەوڵەتی تورك لە كۆڵانەكان و شەقامەكاندا كوردان دەكوژن و كوشتنەكانی بكەری نادیار دریژەیان هەیە، هەروەها ڕەوشی بەرێز ئۆجەلان كە ئیرادەی 3 ملیۆن و نیوو مرۆڤە، دژوار دەكرێت، لە وەها دۆخێكدا چۆن دەتەوێت مەخموریەكان بگەڕێنیتەوە. بۆ ئەوەی خەڵكی مەخمور بگەرێنەوە، دەبێت هۆكارەكانی كۆچبەر بوونیان سەر ڕاست بكرێنەوە. نورەدین تورگوت داوای كرد، نەخشە و پیلان لە سەر مەخموریەكان نەسەپێنێت و داوای لە بەرێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستانیش كرد، نەبێتە بەشێك لە سیاسەتەكانی تورك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە