سۆرانی مامه‌حه‌مه په‌یامنێری کوردستانپۆست بوو
Thursday, 06/05/2010, 12:00
شه‌هیده‌کان هیچیان ناوێت
جگه له‌عه‌شقی گه‌ڕانه‌وه
سه‌رم پڕ بووه له‌ڕۆیشتن
ڕۆیشتن شۆڕشێکه مه‌عسوومێتمان
پێده‌به‌خشێت
زاکیره‌ی شه‌هید پڕه له‌کامه‌رانی....
پڕتره له‌به‌خته‌وه‌ری
(لیپاو لیپ)ه له‌دۆڕانه‌کانی منداڵی شار به‌ئێستای به‌دبه‌ختی *
(له وه‌رزی بێ تاقه‌تیی- هۆنراوه‌ی سۆران)
کوردستانپۆست ئه‌و سه‌کۆ ئازایه‌یه ، که قه‌ڵه‌مه‌یاخییه‌کان له‌وێ خۆیان ده‌بیننه‌وه، له‌وێ له‌م ماڵپه‌ره جه‌ربه‌زه‌یه‌دا ئه‌وان حورمه‌ت خۆشه‌ویستی په‌خش ده‌که‌ن ، سۆرانی یاخی ... سۆرانی شه‌هید په‌یه‌منێری ئازا‌و به‌جه‌رگی ئه‌م سه‌کۆیه بوو، که ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه داگیر بکات
کوردستانپۆست بووه به چقڵی چاوی ده‌سه‌ڵات و له‌هه‌موو ده‌زگا و فه‌رمانبه‌رو کۆبوونه‌وه‌کانی ژووره داخراوه‌کاندا، په‌یامنێری ئه‌م سه‌کۆیه به دوای به‌رپرسانه‌وه‌یه ، کوردستانپۆست هێنده‌ی به‌ڵگه‌ی لا که‌ڵه‌که بووه بۆڕۆژی خۆی که‌سی خائین و گه‌نده‌ڵ سانای قوتار نابێت، کوردستانپۆست ده‌یان
سۆرانی مامه حه‌مه‌ی چاندووه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا، ئاخر کاتێک (لڤین و هاوڵاتی و ئاوێنه) به‌بێ پرسی سۆران و کوردستانپۆست له خۆیانه‌وه خه‌ڵاتی سۆران به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌به‌خشنه‌وه ، ئه‌وه سوکایه‌تییه، که به‌شه‌هیدی قه‌ڵه‌می ده‌که‌ن، سۆران قه‌ت خواستیار نه‌بووه ده‌سه‌ڵاتدا‌ران پاداشت بکات.
ئاخر ئه‌و ده‌یزانی به‌رپرسه‌کان شایسته‌ی پاداش و خه‌ڵات نین ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه شایسته‌ی
دادگاییکردنن ، که‌چی هاوڕێ دیاره‌کانی سۆران بێگه‌رانه‌وه بۆ لای سۆران و کوردستانپۆست له‌خۆیانه‌وه که‌سه دزێوه‌کان خه‌ڵات ده‌که‌ن .
ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌مله‌که‌ته عه‌جایبه‌ی ئێمه واز له خه‌ڵات و له سکاڵا تۆمارکردن بهێنێت .
خه‌ڵاته‌کان هیچ نییه، جگه له سوکایه‌تیکردن به‌شه‌هید و به مردووه‌کان .
ئیستاش ساڵانه هێرۆ و شاناز به پاژنه‌ی پێلاوه‌کانیان مۆری بله له‌ناوچه‌وانی چه‌ند که‌سێکی دزێو و و دۆراو ده‌ده‌ن. به‌هه‌مان شێوه لڤین و هاوڵاتی وئاوێنه خۆیان کردۆته میراتگری سۆران و ده‌یانه‌وێ سیمای که‌سه‌کانی ناو ده‌سه‌لات جوان بکه‌ن ، سۆران ته‌نها موڵکی ئێوه نییه ، ئه‌وه کوردستانپۆستی جه‌ربه‌زه‌بوو بکوژه‌کانی سۆرانی دۆزێوه، ئه‌وه هاوڕێ و په‌یامنێره له‌خۆبورده‌کان بوون، که توانیان ڕووی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ر و ترسنۆکه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه پیشان بده‌ن
هه‌ربۆیه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ئێوه، که به‌ناوی سۆرانی مامه حه‌مه‌وه ده‌یبه‌خشنه‌وه خه‌ڵاتێکی ساخته‌یه، ئه‌گه‌ر نا ده‌بوو بدرایه به‌که‌سانی شیاو که ئازایانه سه‌نگه‌ریان له‌ده‌سه‌لات گرتووه، که‌سێکن چه‌ند جار دراونه دادگا هه‌وڵی تیرۆر کردنیان دراوه ، به‌لای منه‌وه له‌غیابی کوردستانپۆسدا که‌س بۆی نییه بازرگانی به‌سۆرانه‌وه بکات.
جارێکی تر داوا له‌کوردستانپۆست ده‌که‌ین وه‌ک چۆن بۆ حورمه‌تی ئه‌و گه‌نجه جوانه لاپه‌ڕه‌یه‌کی کردۆته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو نووسینه‌کانی سۆران و هه‌واڵه‌کانی ئه‌و شه‌هیدی قه‌ڵه‌مه به‌رزه، که به نهێنی بۆ کوردستانپۆستی نووسیوه، جارێکی تر له‌باتی په‌یامنێر به‌ناوی خۆیه‌وه تۆماری بکات و بڵاویان بکاته‌وه .
ده‌بێ خه‌ڵاتی سۆران به‌ر له به‌خشینه‌وه‌ی پرس به‌کوردستانپۆست بکرێت و ئیتر ڕۆحی ئه‌و هاوڕێیه‌مان شادمان بکه‌ن
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست