بەزۆرپێكەوە لیكاندن یان مافى چارەى خۆنوسین
Sunday, 23/05/2010, 12:00
بێگومان مافى چارەى خۆنووسین..چونكە مافێكى رەواى بێ ئەملاولاى سەرجەم گەلانى جیهانە ،ئێمەیش وەكو هەر گەلێكى ترى جیهان مافى ئەوەمان هەیە ئەو خەونە ببینین وەكو نەتەوەكانى ترى جیهان مافى ئارەزومەندانەمان هەبێت لەچوارچێوەى ئەو وڵاتانەدا بمێنینەوە كەبەزۆر پێكیانەوە لكاندووین یاخود جیا ببینەوەو دەوڵەتى سەربەخۆى خۆمان یاخود چەند دەوڵەتێكى خۆمان هەبێت..
ئەمرۆ كەباس لە نیشتمانى كورد بكەین وچاوێك بەمێژودا بخشێنینەوە دەبینین كەچۆن ئەم نیشتیمانە بەبێ رەزامەندى گەلى كورد كەخاوەنى ئەم نیشتیمانەیە بەسەرچەند دەوڵەتێك دا دابەشكراوەو گەلى كورد لەمافى چارە نوسى خۆى بێبەشكراوە .ئێمەى نەتەوەیەكى گەورە روبەروى چەند وڵات و حكومەتێكى بەهێزى ناوچەكە دەبینەوە كە هەمویان رێرەوى كۆنەپەرستانەو كۆنونیالیستانە و تۆتالیتاریستانەیان هەیە ، هەرچەندە بەپێى پەیمانى(نەتەوە یەكگرتووەكان) و بەهەموپێوەرێكى دیموكراسی و شارستانى هاوچەرخ دەبێت گەلى كورد وەكو گەلانى عەرەب و تورك و فارس خاوەنى مافى چارە نوسى خۆیبێت ، ئامانجى بنەڕەِتى شۆرشى كوردستان وجوڵانەوە رزگاریخوازەكەى لەسەربەخۆیى بریاردانى مافى چارەى خۆنوسیندا دروشمێك نی یە لەلایەن حیزبێك یان ریكخراوێك دارێژرابێت یان هەڵقوڵاوى بەرنامەو بیروبۆچون وپراكتیكى حیزبێك یان رێكخراوێكى سیاسى بێت .بەڵًكو بونى ئەم دروشمە سەرەكیترین دروشمى ئازادى خوازى تاكەكان و پاشان بزوتنەوەى خەباتگێرى خەڵكى كوردوستانە لەپێوستى گەلى كوردەوەیە بۆگەیشتن بەم ئامانجە.. گەیشتنى گەلى كورد بەئامانجى ئازادى دیاریى كردنى چارەى خۆنوسین. مافێكى زۆرسروشتی گەلەكەمانە وەك هەمووگەلانى جیهان. مافى هەموونەتەوەیەكە لەجیهاندا بەبێ هیچ جۆرەزۆركاریەك وەدەست وەردانێكى داگیركەرانەى نەتەوەكانى تر, گەلى كورد بەپێوانەى كۆمەڵایەتى ومێژویى وجوگرافیایى وەك هەرنەتەوەیەك خاوەنى زمان وكلتورو خاك وئاو وپەیوەندى كۆمەڵایەتى و وەسیماى تایبەتى خۆیەتى وەك هەر نەتەوەیەكى تر كۆمەڵێ خاسیەتى سۆسێۆلۆژى وئەنتڕۆ پۆلۆژى وسایكۆلۆژى وتایبەتى خۆیەتى بۆیە تاگەیشتن بەئامانجى ئازادى بریاردانى چارەنوس بەدەستى گەلى كورد خۆى جوڵانەوە رزگاریخوازەكە ى درێژەى هەردەمێنێت و ناوەستێت .. ئێستاش دواى روخاندنى رژێمى فەرمان رەواى بەعسى لەلایەن ئەمریكاو وڵاتانى هاوپەیمانیەوە بە هاوكارى گەلى كورد وگشت نەتەوەو پێكهاتەكانى ترى داخ لەدڵى عێراق . گەڵى كورد سەرەراى ئازادكردنى بەشێكى خاكى كوردوستان و هەڵبژاردنى پەرلامان و پێك هێنانى حكومەتی هەرێمى كودستان و وەبەشدارى كورد لەپێكهینانەوەى دەوڵەتى عێراقى نوێى و وەرگرتنى پۆستى سەرۆك كۆمارو چەندین پۆستى سیادى ترو وەچەند وزارەتێكى گرینگ لەحكومەتى عێراقیدا ئەمانە واى لەكورد كرد بریارى خۆى بدا بەمانەوە ى لەچوارچێوەى عیراقى فدراڵدا ئەم بریارە بۆهەتاهەتایەنیە. راستە لەم قۆناغەدا گەلى كورد لەبەر ئەوەى دەزانن هەل و مەرجى نێو دەڵەتى و بارى ئابورى و فشارى دەوڵەتانى هەرێمایەتى و راى ئەوروپى و رۆژئاوا بەگشتى رێگە نادەن بەجیابوونەوەو پێكهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ و هەتا ئەمرۆ مقەوەماتى پێكهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆمان لاوازە بۆیە بەناچارى رازین بە بریارى پەرلەمانى كوردستان بۆفیدراڵى بۆ هەرێمى كوردوستان بەومەرجەى رێگە نەگرێت لەداخوازى دواترى میللەتى كورد تا ئەورادەیەى ببێتە خاوەنى دەوڵەتى سەربەخۆو شان بەشانى دەوڵەتى عێراق لەسایەى دیموكراسیی ورێزگرتن لە ئرادەى یەكتر وەكو دەوڵەتانى یەكیتى ئەورپا كەئەمرۆ پێكەوە دەژین بەڵام ئەگەر هێزە عێراقیەكان یاخود حكومەتى عێراقى لەوەزیاتر بەربەست بۆ كێشەكانى كورد دروست بكەن نەیانەوێت سنورى هەریمى كوردستان دیارى بكریت وئەوناوچە كوردیانەش كەرژیمى سەدام لەهەرَیمى دابڕیبون نەگەرینەوە سەرسنورى هەرێم داوا رەواكانى كورد بخەنەپەراوێزەوە لە پشكى داهاتى عێراقى و رێگەدان بەدەرهێنان و هەناردنە دەرەوەى نەوت و قۆرخ كردنەوەى دەسەڵا لەلایەن ناوەندەوەو پەراوێز كردنى خەڵكى كوردستان لەسیاسەت و حوكمرانى دەوڵەتى عێراقى دا ئەوكات پێویستە پەرلەمانى كوردوستان بەم بریارە دا بچێتەوە كە لەدەستورى هەرێمى كوردستانیشدا هاتوە لەمادەى (7) كەدەڵێت (گەلى كوردستان - عێراق مافى دیاركردنى چارەنوسى خۆى هەیە وبەویستى ئازادانەى خۆى ئەوەى هەڵبژاردوە كەكوردستان هەرێمێكى فیدراڵى بێ لەچوارچێوەى عێراقدا ئەگەر عێراق پابەند بێ بەسیستەمى فیدرالى دیموكراتى پەرلەمانى فرەلایەنى) بۆیە ئەگەر حكومەتى ناوەند پابەند نەبێت بە دەستورى عێراقى فیدراڵە وە پێویستە پەرلەمانى كوردوستان دوبارە دەنگ لەسەر ئەوە بداتەوە ئایە مانەوە لە چوارچێوەى عیراقدا، یان جیا بوونەوە و دەوڵەتێكى سەربەخۆ, بەتایبەتیش كەبەپێ ى دەستورى هەمیشەیى عێراق هەرسێ پارێزگا بۆیان هەیە دەستور یان بریارى حكومەت هەڵبوەشێننەوە یاخود راپرسى بكەن ،چونكە ئەوەتا تائیستا زۆربەى كێشەكانى بەهەڵواسراوى ماونەتەوەو چارەسەرنەكراون هێزەشۆفێنیەكان هەردەم رێگربونە لە بەرامبەر داوا رەواكانى گەلى كورد دا ئەوتا دۆستەكانى دوێنێمان كەدژى سەدام پێكەوە دەجەنگاین ئەمرۆكە هەموو ئەو پەیمانوو بەڵێنەكانیان بیرچۆتەوە ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەوهێزانەى بەشداریان كرد لەروخانى رژێمى بەعسى لەعێراقدا ئێستا نوینەرایەتى ئیرادەى خەڵكى عێراق دەكەن هەڵوێستیان بەرام بەر پرسى كورد و كێشە رەواكەى گۆرانكارى بەسەردا هاتوە ئێستا بیركردنەوەیان بەرانبەركێشەى كوردستان هەمان بیركردنەوەى رژێمى بەعسى روخاو و شۆفێنیەكانى پێشوە تاكوئێستا عەربى عێراقى یان بڵین هێزە عەربیەكانى عێراق كە ئۆپۆزسێۆنى عێراقى دژى حكومەتى بەعسى روخاوبوون نە ئەوكات و نەئێستاش دانیان بەمافى بریاردانى گەلى كورد لەمافى چارەى خۆنووسین نەناوەو بەڵكو دژیشى دەوەستنەوە..ئەوەى دیاریشە كەئۆپۆزسیۆنى عێراقى لەهەموو بۆنەكاندا لەهەركۆروكۆبونەوەیەكدابوبێت مەرجى سەرەكیان بۆدانوساندن لەگەڵ سەركردایەتى كورد ئەوەبووە یەكێتى خاكى عێراقیان وەك مەرجێك داناوە لەهەموكۆبونەوەو كۆنگرەكانیى دا ئەم مەرجانەش یەك ماناى راستى هەیە ئەویش حاشاكردنە لەمافى گەلى كوردستانى عێراق لەئازادى بریاردانى چارەنوسى خۆیدا ئەگەر ئەوجۆرەیەكێتى یەى خاكى عیراق شۆفێنیەكان بەدرووشمێكى پیرۆزى دەزانن ئەوە بۆئازادیخوازان یەكێتێكى زۆردارانەیە لەلایەن هەرهێزولایەنێكەوە دروشمى لەوجۆرە بەرزكرێتەوە ئەوە درێژەى هەمان فەرهەنگى شۆفێنیانەى حكومەتە یەك لەدواى یەكەكانى عیراقە لەپاشایتیەوە تاحكومرانیتى بەعسى فاشیستەكان و ئەمڕۆش لەدواى ئازادكردنى عیراق و پیك هینانى حكومەتیكى بەناودیموكراتى پێشیل كردنى مافى دیموكراتى گەلێك لەدیاریى كردنى مافى چارەى خۆنوسیندا وەك تاوانێك دەژمێردرێت لەژیرناوى پاراستنى یەكیەتى خاكى عیراق دا ئێستا ش ئەگەر بۆیان بكرێت ودەستیان بروات لەجاران خراپتر بەگەلەكەمان دەكەن و هەچیمان بەدەست هێناوە لەشەوو رۆژێكدا لەبارى دەبەن دەچنەوە سەر نەریتە كۆنەكەیان ، بێگومان ئەمەش لەكوردستانى عێراقدا نیە بەڵكولەهەرچوار پارچەكەیدا وایە ئەوەتا لەژێرناوى پاراستنى یەكێتى نیشتمانى دا لەرۆژهەڵاتى كوردوستان كۆمارى ئسلامى ئێران رۆژانە شۆرشگێرانى كورد بەپەتى سێدارەدا دەكات هەرلەم رۆژانەدا (5) رۆڵەى گەلى كوردى بەپەتى سێدارەداكردوە لەهەمانكاتدا چەند گەریلایەكی (پەژاك) یش لەڕێگەی دەرمانخواردوو كردنەوە چوونە ریزی نەمرانەوە. هەمووش هەڵسو كەوتى تۆتالیتاریستى دەوڵەتى تورك دەبنین لەبەرامبەر گەلەكەمان لەباكورى كوردستان و تەنانەت گەلى كورد تائێستا ناتوانێت باس لەناسنامەى خۆى بكات وەكو نەتەوەیەك و بەردەوام پارتە كوردیەكان روبەروى داخستن و ئەندامەكانیان تووشى گرتن زیندانیكردن دەبنەوە تا بەئەندام پەرلەمانەكانیش دەگات وێراى رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و هەموو دەزانین ئەو دەوڵەتە چۆن مامەڵەیەكى سەركوتكەرانە دەكات لەبەرامبەر گەلەكەمان لەباكورى كوردستان وە جگە لەمەش رۆژانە سنورە كانى هەریمى كوردوستانى باشور تۆپ باراندەكرێت لەلایەن هەدوو حكومەتى توركیاو ئێرانیەوە. هەرلەوكاتەشدا تیرۆرستان لەباشووری كوردستان دەیانەوێت لەڕێگای پشێوی نانەوە بارودۆخی ئارامی هەرێمی كوردستان تێكبدەنو هاوڵاتیان بخەنە دڵەڕاوكێ وە. بەڵام ئیرادەى گەلى كورد بەوكارە دژبەمرۆڤایەتیە، هەركیز تیرۆرو تۆقاندنو كوشتنو بڕین ناتوانێت چۆك بەئیرادەی گەلێك دابدات كەسەدان سەدەیە لەزێدی خۆیدا خۆڕاگربوەو بەرگری لەمافەكانی خۆیكردوەو كیمیابارانو ئەنفالیش نەیتوانی وە چۆكی پێدابدەن. دەبێ بزانن ئەمڕۆ بەپەراوێزخستن و دروستكردنى كێشە بۆگەرانەوەى ناوچەدابراوەكان لەهەرێمە كوردوستان - عێراق وەلەلایەكى تریشەوە بە لەسێدارەدانی چەند هاوڵاتیەكى بێچەكو تیرۆركردنی هاوڵاتیان چۆك دانادەن.. بۆیە ناحەزانی گەلی كورد خەیاڵیان خاوە. ئەو سەردەمە ڕۆیى نەتەوەیەك مافى نەتەوەیەكیدى بەزەبرى هێزو تۆقاندن مافەكانى زەوت بكات و سەروەتوسامانى بەتاڵان بەرێت هەموئازادیەكانى پێشێل بكات سەردەم سەردەمی دایەلۆگو گفتوگۆی دیموكراسیانەیەو پێویستە مافەكانی ئەو گەلە ستەمدیدەیە لەچوارچێوەی دانیشتنو لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێتو سەردەمی لولەى تفەنگو دەبابەو فڕۆكەو لەسێدارەدان وتیرۆر كۆتایی هاتوە هەڵویستى هەرلایەنێك یان كەسێك دەربارەى مافى رەواى گەلانى ژێردەستە لەبریاردانى چارەنوسدا وەهاسەلبى بێت ناتوانن باوەریان بەئازادیى و مافى چارەى خۆنوسینى گەلان هەبێت.ئەوەى لێرەدا پێویستە لەسەر گەلى كورد بێدەنگ نەبونیەتى لە هەڵوێستى كردەوەى نائینسانانە ونادیموكراتیانەى وڵاتانى دژى مافى چارەى خۆنوسینى گەلى كوردە ئەبێت كورد بۆخۆى دەنگ لەسەر چارنوسى خۆى بدات ئەگەرئێمە بروامان بەیەكسانى مافى هەمونەتەوەیەك هەبێت بەبێ جیاوازى لەزاڵبونیان بەسەرچارەنوسیى خۆیاندا هەرئەم بروایەش بەوقەناعەتەمان دەگەێنێت كەجیابونەوەى سنورى هەموگەلە ستەم دیدەكان لەقەوارەى نەتەویاتى خۆیاندا وەك دەوڵەتى سەربەخۆ مافێكى زۆر دیموكراسی و سروشتیەهیچ زیانێك ناگەیەنێت بەرەوتى برایەتى وهاوخەباتى گشت گەلان بۆپێشكەوتن و سەرفرازى و چەسپاندنى مافى مرڤ دامەزراندنى سیستەمێكى پێكەوەژیانى ئاشتیخوازانە بۆگەلان بەڵام ئێستا بۆگەیشتن بەئازادى بریاردانى چارەى خۆنوسین لەكوردوستاندا بەدوجۆر دەكرێت بیرى لێبكرێتەوە بریاردانى گەلى كورد لە مانەوەى لەچوارچێوەى عیراقدا وەكوئەوەى ئێستا كەپەرلەمانى كوردوستان بریارى لەسەرداوە لەچونە پێشەوەى خەباتى هەمە لایەنەى گەلى كورد لە بەدیموكراتیكردن و بەموئەسەسە كردنى دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردوستان بەرادەیەك ئەوەندە دیموكراتیى بێت كەسەرنجى خۆرئاواو ئەمریكا بەلاى خۆیدا رابكێشیت ببێتە پشتو پەناو داكۆكیكار وە رێخۆشكەریش بێت بۆپارچەكانى تر كوردوستان هەروەها هەڵدان بۆ پتەو كردنى بنەماى ئابوورى هەرێمى كوردستان راكێشانى سەرنج وڵاتانى دەرەوە بۆ وەبەرهێنانى زیاتر لەكوردستاندا و دەرهێنانى نەوت و گەشەپێدانى ئەوكەرتەو سەرجەم كەرتە ئابووریەكانى تر لەهەرێمدا تابتوانین وردە وردە موقەوەماتى بوون بەدەوڵەت دروست بكەین و وە لەورێگایەوە فشارى وەهابخەینە سەرحكومەتى ناوەند تاناچارى بكەین ملبدات بۆ داخوازیەكانى گەلى كورد كەئەمەش مافێكى سرشتیە وەهەنگاوێكە لەرێبازى رزگارى و دیموكراتى و مافى چارەى خۆنوسین .. بەهێزكردنى پەیوەندیەكانى حكومەتى هەرێم لەگەڵ وڵاتانى خۆرئاواو ئەمریكاو هەموئەو وڵاتانەى داكۆكى لەدیموكاسی و ئازادى گەلانى ژێردەستى دەكەن وەبەهیزكردنى پەیوەندیە ئابوریەكان لەگەڵ وڵاتان و هەموكۆمپانیاكانى جیهان هینانیان بۆوەبەرهەم هینانى پرۆژەو كردنەوەىنوسینگەیان لەكوردوستاندا ئەمانە و زۆرشتى تر تا وایى لێدێت بەرژەوەندى ولاتانى جیهان لەكوردوستاندا زیاتربێت ئێمەى گەلى كوردوستانیش زیاترمافەكانمان پاریزراودەبێت ..؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست