کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پێش گرێدانی کۆنگره‌ ،ده‌رئه‌نجامه‌کانی جاڕدا.

Tuesday, 22/06/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌ نێو ده‌زگای پاراستن به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ کۆنگره‌ی 13ی پارته‌که‌یان ریوشوێنی پێشوه‌خت و تۆکمه‌یان بۆ زیاتر به‌ کۆیله‌کردنی پارت و داموده‌زگاکانی دیکه‌یان گرتۆته‌به‌ر. بۆ ئه‌م ئامانجه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بڕیاریانداوه‌:
1-به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردنی نێو ئۆرگانه‌کانی ناو هه‌یکه‌لی پارتی به‌ تایبه‌تی رێکخراو و لقه‌کان ئه‌نجام نه‌ده‌ن ، به‌ڵکو نوینه‌ریان دهبه‌ن بۆ کۆنگره‌.
2- نوێنه‌ره‌کان له‌ رێگای لێژنه‌یه‌کی ئاماده‌کار ده‌نێردرێن بۆ کۆنگره‌ ، که‌ له‌لایه‌ن خودی بنه‌ماڵه‌ و ده‌زگای پاراستن ئه‌و لیژنه‌یه‌ پیکده‌هێنرێت و هه‌ر بنه‌ماڵه‌ش کاره‌کانی ئه‌و لێژنه‌ په‌سه‌ند ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی زیادکرد و وتی: ده‌کرێت به‌ کۆنگره‌ی 13 ی پارتی بووترێت کۆنگره‌ی پاراستن .به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌وانه‌ی له‌ کۆنگره‌ به‌شداری ده‌که‌ن کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ عه‌یار 24 بن و هیچنه‌بن جگه‌ له‌ کرنوشبه‌ر بۆ بنه‌ماڵه‌ .به‌م پلانه‌ پێشوه‌خته‌یان ناهێڵن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌نگی نارازی له‌ نێو کۆنگره‌ هه‌بێت که‌ ، گرنگترینیان دیاره‌ ئیحتواکردنی نێچیره‌ له‌ نێو داموده‌زگاکانی بنه‌ماڵه‌ و به‌نیازن زۆر بچووکی بکه‌نه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ بارێکی ئاوا که‌ رازی بێت به‌ جێگری سه‌رۆکی پارتی واته‌ به‌ عه‌لی عه‌بدوڵاکردنی نێچیر ، ئه‌م پلانه‌ یه‌کێ له‌ پلانه‌کانی کۆنگره‌ ده‌بێت‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە