کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەپەگە لەدرسیم چالاكی وڵامدانەوەی پێكهێنا

Saturday, 25/06/2011, 12:00


سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی پاراستنی گەل لە رەوشی بێچالاكیدان، ئۆپەراسیۆنەكانی ئەرتەشی تورك لە دێرسیم، مێردین و قەرس بەردەوامن. هێزەكانی پاراستنی گەل" هەپەگە" بە دەركردنی لێدوانێك دەستنیشانیكردووە كە ئەوان چالاكیەكەی دێرسیمان ئەنجامداوە. لە 22ی حۆزەیراندا لە ناوچەی " قشلە" لە دێرسیم كاتژمێر 11.45 خولەك لە دژی كاروانی ماشینەكانی پۆلیس چالاكیەك بەڕێوە چوو.
هەپەگە دەستنیشانیكردووە لە ئەنجامی ئەو چالاكیەدا 2 پۆلیس كوژراون، و دوای چالاكیەكە ئەرتەشی تورك لەناوچەی" قشلە" دەستی داوەتە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان بە بەشداری هەلیكۆپتەری سكۆرسكی. بەگوێرەی لێدوانەكە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە ڕۆژی 22ی حوزەیران لە ناوچەی نسێبینی مێردین دەستیپێكردبوو، بەردەوامە‌و ئێستاش ئۆپەراسیۆنێكی تر لەگوندەكانی، جلن، گردی شێرا و ئەوینای سەر بە ناوچەی سرور بەردەوامە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە