کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش حه‌وت ساڵ سیخوڕێك خۆی ئاشکراکرد

Monday, 04/01/2010, 12:00


(ئه‌و ده‌مه‌ی نوسه‌رێک له‌ ناخدا پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ جوانییه‌کانی ده‌کاته‌ قوربانی و هه‌مو هه‌سته‌ ویژدانیه‌کانی خۆی له‌ ده‌ست ئه‌دا ، له‌ قوربانیه‌وه‌ ده‌بێته‌ جه‌لاد ، قه‌ڵه‌مه‌که‌شی ده‌خاته‌ خزمه‌تی په‌تی ژوره‌ تاریکه‌کان و هه‌مو قوربانیه‌کانی تر ده‌خنکێنێت ، وشه‌کانیشی ده‌گۆڕدرێت به‌ لیکی هارو تاک به‌ تاک جه‌سته‌ی ئازادیه‌کانیشیان گۆڕه‌و شار ئه‌دا . جه‌لاد به‌ فریشته‌ ناوزه‌ند ده‌کات. ئالێره‌وه‌ قێزه‌ونترین که‌لتووری سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ده‌به‌خشێته‌ کۆمه‌ڵگا).
پۆڵا سه‌عید ده‌مامکێکی خوازراو تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌ ده‌یان ناوی خوازراو ، به‌ نوسراوه‌ خوازراوه‌کانیشی به‌هزری خوازراو ، حه‌وت ساڵ به‌ئه‌سپایی له‌نێوان گوڵه‌کانه‌‌وه‌ دڕکی خۆی حه‌شار دابو. له‌ناو پانتایی شۆڕشێکی فراوانه‌وه‌ ده‌سته‌مۆیی ته‌زبیحاتی ده‌کرد ئاشبه‌تاڵی له‌ناخی خۆیدا ده‌هۆنییه‌وه‌. له‌ نێوه‌ند به‌ره‌یه‌کی جواندا کۆمه‌ڵێ خیانه‌تی حه‌شار دابو که‌ ڕۆژانه‌ ده‌یان پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵ ده‌کرد، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ چرکه‌ ساتێک وه‌ڵامێکیان لانه‌بو چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی دور له‌ مۆراڵ نامه‌شروعی به‌زۆرخۆسه‌پێن بوون، که‌چی ئێستا پۆڵا سه‌عید ده‌مامکه‌که‌ی لاداوه‌ و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ئاشکراکرد و چۆته‌وه‌ ناو ئه‌و به‌ره‌ ناشرینه‌ و له‌ نووسراوێکی ڕه‌شدا ده‌ڵێ : پرسیار لێره‌دایه‌ ..!
به‌ڵی، منیش ده‌ڵێم نه‌خێر پرسیار لێره‌دایه‌...!. چونکه‌ ئه‌م ده‌مامکداره‌ به‌خۆئاشکراکردنی که‌لتورێکی له‌مێژینه‌ی وه‌بیر خستینه‌وه‌ که‌ ده‌یان ساڵ بوو خه‌ریك بوو له‌بیرمان ده‌چوه وه‌‌. ئه‌و که‌لتووره‌ی که‌ ڕژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هه‌میشه‌ ده‌یانخسته‌ گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیکردن و له‌ناوبردنی شۆڕشگێڕان و خه‌باتگێڕانی گه‌لی کورد. به‌ڵێ، پرسیار ئالێره‌دایه‌...!. چونکه‌ نوسه‌رێك ده‌بێته‌وه‌ به‌جاش و کۆڵوانه‌که‌ی له‌کۆڵ ده‌کاته‌وه‌ ، هێدی هێدی ملی که‌چ ده‌کاته‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌و دیله‌ی که‌ ئه‌و ڕۆژگارێك هاواری بۆ خه‌ڵك ده‌کرد و ده‌یگوت(نه‌که‌ن ببنه‌ دیلی ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵ).
به‌ڵێ، پرسیار ئالێره‌دایه‌...!. ئه‌و ده‌مه‌ی پۆڵا سه‌عیده‌کان باسیان له‌ خه‌ساندنی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردییان ده‌کرد له‌ژێر په‌ستان و ڕۆشنبیری و سیاسه‌تی که‌لتووری ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی، که‌چی ئه‌م خۆی یه‌کێك بوو له‌ خه‌سیوه‌کانی ده‌ستی هه‌مان ده‌سه‌ڵات.
پرسیار له‌وێدا نیه‌.! پرسیار ئالێره‌دایه ! ئه‌و ده‌مه‌ی پۆڵا سه‌عید په‌یتا په‌یتا هاورده‌ی وشه‌ی سوک و زبر و جنێوه‌کان بوو ، له‌ فه‌رهه‌نگی نازیه‌کانیشدا به‌رچاوی بکه‌وتایه‌ ده‌یقۆسته‌وه‌ ، له‌ژێر ده‌مامکه که‌‌یدا ده‌یخزانده‌ نێو کۆشی نووسینه‌کانی کوردستان پۆسته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ بنکه‌ ناشرینه‌که‌ی خۆی سیمای خاوێنی بۆ خۆی نیشان بدات هه‌ر ئاوهاشی کرد . به‌ڵام له‌م لا به‌ ده‌مامکه‌وه‌ له‌و لا به‌ ئاشکرا . درۆ و درۆیه‌کی تر له‌سه‌ر درۆ و جارێکی تر درۆ.
پرسیار ئالێره‌دایه‌! پۆڵا سه‌عید سه‌رده‌مانێک له‌ژێر ده‌مامکێکی تری جوانی فه‌لسه‌فه‌کاندا ، مقه‌ستێکی بڕه‌ر بوو ، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدا ڕایه‌ڵه‌ی نێوان نووسه‌ره‌کانی کوردستانپۆستی ده‌قرتاند ، به‌ڵام هه‌ر زوو پێکه‌و ده‌به‌سترانه‌وه‌ ده‌زانرا که‌ ئه‌مه‌ گومانێکی خوازراوه‌ ...... زۆر جاریش ووتراوه‌ ئه‌و زاته‌ دیاره‌ ئازادیه‌کانی لغاو کراوه‌ ، بێ زه‌ینه‌ .... بێ مۆراڵه‌.

 4 / 1 / 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە