کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووخانى سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە كەوتە بوارى جێ بەجێ كردنەوە

Tuesday, 02/07/2013, 12:00



لەدرێژەى كارە نایاسایى و ناتەندروستیەكانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەدا بچووكردنەوەى سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە كەوتە بوارى جێ بەجێ كردنەوە بوونى ئەم سەنتەرە بۆتە خەم و رقێكى گەورە بۆ بەڕێوبەرى گشتى و ستافەكەى دواى ئەو هەموو نووسین و هاوارانەى خەڵك و كارمەندانى تەندروستى بۆ وەزیرو لایەنى پەیوەندیدار كردیان كەڕێگە نەدرێت چیتر بیناو كارى ئەم سەنتەرە بچووك بكرێتەوە بەڵام بەداخەوە هەموو ئەو هەوڵ و هاورانە بێ سوود بوون و دوایى ئەوەى بەشێكى بیناكەیان بۆ سەنتەرى تیشكى (MRI ) ڕووخاند ئێستا بەشێكى ترى بیناى ئەم سەنتەرە بۆ تیشكى (ستى سكان) دەڕووخێنن ، ڕاستە كردنەوەى ئەم بەشانەى ئەشیعە كارێكى خزمەتگوزارى پیرۆزى گرنگە بەڵام گرفت لەكردنەوەى ئەم بەشانەیە كەبەم پەلەپەلى و بێ بەرنامەیە دەكرێنەوە ڕەچاوى هیچ مەرجێكى تەندروستى و ئیدارى و ئەندازەیى ناكەن ، ئەگەر بۆ خزمەتى گشتیە كەى ڕەوایە بودجەیەك تەرخان دەكەى بۆ ڕووخانى بینا دواتر دێیى بودجەیەكى تر تەرخان دەكەى بۆ دروست كردنى بینا لەهەمان شوێن ؟ بۆ زەوى تایبەت تەرخان ناكەن تا هەموو بەشەكانى تیشك بەیەكەوە بكرێنەوەو هەموو ئەو بودجانەى لەڕووخانى ئەم سەنتەرە سەرف دەكرێ بۆ دروستكردنى ئەو سەنتەرە گەورەى تیشك تەرخان بكرێ ، كەى ئەمە ڕەوایە دوو جارە بیناى ئەم سەنتەرە دەڕووخێنن دواتر لەشوێنى ئەو بینا ڕووخاوانە بیناى تر دروست دەكەنەوە ، ئەمە ئەوپەڕى ناعەدالەتى و گەندەڵیە بەپارە و بودجەو چارەنووسى ئەو خەڵكەوە دەیكەن ، مەبەستەكە ڕوون و ئاشكرا دیارە بۆ وادەكەن تەنها مەبەستى سەرەكیان بچووكردنەوەى سەنتەرى گورچیلە دواتر داخستنیەتى تەنها ئەمە نەبێت هیچ وەڵامێكى تر هەڵناگرێ ، هەق وایە خەڵكى دڵسۆزو بەپەرۆشى سنورەكە بێنە دەنگ و قبوڵ نەكەن ئەمە پێچەوانەى هەموو بنەمایەكى تەندروستى و ئینسانیە كەنەخۆشانى گورچیلەو كارمەندانى سەنتەرى گورچیلە دەخەیە بەر شەپۆلى تیشكە ترسناكەكانى دوو سەنتەرى تیشك لەكوێ بووە لە ناو یەك بینا دوو سەنتەرى تیشك و سەنتەرێكى گورچیلە لەپاڵ یەكدابن و ڕێرەوێكى تەختە نێوانیان بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە