شهل نییه پای شکاوه!
Thursday, 21/04/2011, 12:00
زۆر بەرێزان کاک مەحمود سەنگاوی وە شێخ جەعفەر
زۆر سەرم سورماوە کە گوێم لە لێ دوانێکی هەردوکتان بو کە دەڵین ئهو هێزانەی کە ناردومانن بۆ کوشتنی کۆمەڵانی خەڵقی سلێمانی عەرەب نین بەڵام به عهرهبی قسه دهكەن، بۆ ئهوهی خهڵك لێیان تێ نهگەن چونكه خهڵكی سلێمانی عهرهبی نازانن.
دەمەوێ لێتان ببرسم ئایە جەنابتان عەرەبی دەزانن؟ وە ئەگەرعەرەبی دەزانن چیتان بەو پیاو کوژە عەرەبانەی برادەرتان وت؟ ئایە وتان زۆریان لێ بکوژن وە دەست مەپارێزن؟ بەڵێن بێ بە خاکی کوردستان دەتان کەین بەشەریک لە پارەکەدا کە دەیدزین وە دزیومانە، وەیان وتان مژدەو بەڵێن تان دەدەینێ کە عەرەب دەهێنینەوە بۆ کوردستان وەکو بەرێز سەرۆکەکەمان لە٣١ئابدا کردی وە عەرەبو عەفلەقیەکانی هێنایەوە هەولێروەهەتا ئێستاش هەولێر هەر داگیرکراوە (وابزانم لەبیرتان نەچۆتەوەکە هەمان سەرۆك لەو رۆژە دا جەنابیشتانی لە حکومەتەوە کرد بە لانەوازان لە سەیران بەند لە ئێران).
دیارە بەرێزتان یا خەڵەفاون وە یان هەندە زانیاریتان کەمە لەسەر سلیمانی وا دەزانن کەکۆمەڵانی خەڵقی سلێمانی عەرەبی تێ ناگەن تکاتان لێ دەکەم تۆزێک مێژوی سلێمانی بخویننەوە ئەگەر خویندەواریتان هەیە،.زۆر سەیرە جارێك دەڵێن دەبابە نەبو مەسینە بۆ ئێستاش دەڵێن شەل نیە پای شکاوە.
بەسەری هەردوکتان وە یاوەرەکانتان خوینی خۆتان کردۆتە کاسەوە چونکە هەزار جار دەمو چاوی پیاو کوژەکانتان داپۆشن ئێمە هەمویان دە ناسینەوە وە رۆژێک دێت هەموتان وەکو حەسەن عەلی مەجید دەخەینە بەر دادگای ئەو گەلەی کە پێتان دەڵێن نامانەوێن، تکایە گویەك لەقەزافیش بگرن چونکە بە سەری خۆتان کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە راوتان دەنێن.
بو زانیاریتان پێش ماوەیەک وتەیەکی بەرێز گاندیم کرد بە کوردی وە لە کوردستان پۆستا بڵاو کرایەوە بەرێزی دەڵێ (لە سەرەتاداپشت گوێت دەخەن، ئینجا پێت رادەبوێرن، ئینجا بەرهەڵستیت دەکەن بەشەر، لە کۆتایدا،گەل سەردەکەویت) ئێستا ئێوە زۆر بە درندەی دەستان داوەتە کوشتنی خەڵقی سلێمانی کە بەشی سێهەمی وتەکەی بەرێز گاندیە باش بزانن کە خۆتانو یاوەرەکانتان بە هەمان پێ پلیکەکانی موبارەک وبن عەلی وقەزافی دا سەر دەکەون وە لە دادگای گەلدا بە رۆ رەشی دەخرێنە تەنەکەی خۆڵی مێژوەوە .
لەدوا وتەما بۆهەردوکتان وە بۆ هەمو سەرانی رژێمە گەندەڵە کەتان هیوا دارم کە هەندێک بێر بکەنەوە وە چاو لە بن عەلی بکەن نەک لە قەزافی وعەلی عەبدوڵا سالح.
٢١/٤/١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست