من سەرۆکم
Wednesday, 18/09/2013, 12:00
1952 بینراوە
من سەرۆکم ترسنۆکم زۆر ئەکۆکم
بۆ عەرەب و ئێرانیەکان خزمەتکارم لە سەر چۆکم
لەگەل تورک کێشە نیە چی بکەن کۆکم
بە ڕوواڵەت نەرم و نیان فریشتەی ئاسمان
لەژێرەوە بۆ پێوەدان دووپشک و ماری خشۆکم
ئێوە مەڕن من شوانم
ئێوە کۆیلەن خاوەنتانم
من سەرۆکم دوژمنتانم
دزم چەتەم بێ ویژدانم
هەرکات ویستم دەتانکوژم لەبۆ یاری
نەخوێندەوارم ئەزنزانم بکەم ئەتاری
هیچ و پوچم بێ سەوادم من گەوادم
جەلال نەما بۆمی بنێرن کاک قوبادم
مەبەستا من کاک قوبادێ جەلیلزادە
پێم هەڵبڵێ ئەو شایەرە حەرامزادە
با پێم بلێ چەند جوانە ئەڤ شازادە
با پێم بێژێ چەندجوانە ڕووی پڕ لە خاڵ
سەری سوورو ئاڵای زەردو مێشکی بەتاڵ
خەلەت نەکا بڵێ پشقل بەم خالانە
کلکی ئەبڕم چاری ئەکەم بەم قورعانە
هیوایەتم دزی و دۆلار دیل کوشتنە
لە ناو زیندان ئەشکەنجە دان خوێن ڕشتنە
حەشیشەکەی ئیدمانی من پارەو پووڵە
نەوت بدزم بە تانکەر یا بە لوولە
دەڵێم لوولە خۆم دەپارێزم لە بۆڕی
هەر کەووتم دەڵێن ئەدی کەی دەیگۆڕی
خەونە کانم هەمووی پڕە لەبیری نەوت
لە بۆنی خوێن و تاوان و کاری چەوت
بۆمن گوڵاو بۆنی نەوت وباروتە
من ئەو کەسەم شێتی فلیمی حەرب و ڕووتە
بۆقاچاخی باشترین شت جگەرەیە
ئای کە خۆشە کونی دۆلارو پارەیە
چونکە دۆلار قیبلەی منە بان تاجی سەر
نایگۆڕمەوە بە سەد قورعان و پێغەمبەر
ویستم بیکڕم تۆزێ لە خەردەل و سارین
بڕێژم بۆیان کاتێ ڕابوون بەسەرما بارین
هێنام بردم هەر خۆم پەشیمان بوومەوە
هێندە ترسام یەکسەر تاسام لە هۆش خۆم چوومەوە
چونکە زانیم بەو خەردەلە خۆم پێی ئەچم
قوڕم بەسەر دەرباز نابم بۆ کوێ ئەچم
چونکە بەخوا ڕۆحم چووە
لە تووڕەیی ئەم هەژارو ماندووە
سیقەم بە خزمی خۆشم نەمایە
برازاکەم بۆ کورسیەکەم خۆی دانایە
حیزبی لەت کرد دەرێ ئەمنیش فیرعەونم
لێی ترسایتم چەندین شەوە دێتە خەونم
لە تەنگاوی پەنام دەبرد بۆ کاک سەدام
سەدان کەسم ئەدا بەکوشت ئاخود ئیعدام
پەرلەمانم کرد بە پردی سەرە ڕێگام
بۆ دەبابە ی عەلی حەسەنی ئامۆزام
کە پەنام برد بۆ شاری بەغدادەکەم
گۆتم وەرە فریام کەوە سەدامەکەم
دەریان کردم گەرتۆ نەبی من واخورام
شاربەدەرو قاسە بەکٶڵ سووک و ڕسوام
هەولێر بۆمن بوو بە خەون وئەرزی حەرام
گەلەک دڵخۆشی دامەوە گوتی برام
خەمت نەبێ هەتا مردن من لەگەڵتام
ئێمە خزمین خزمی دێرینی مەدەنی
هیچ خەم مەخۆ یا حەبیبی یا ئەزبەنی
هەردوێنێ بوو جاشەکانت یارمەتیان دام
فەرقیان نەکرد لە نێوانی بارزان و سەدام
ئەی ئەوە نیە براکەی خۆم ناونا بارزان
ئەنفالم کرد خوێنم ئەڕشت هەرزان هەرزان
یەکەم هەنگاو گونیە پارەی بە کۆڵ دادام
تاڕازی کەم مستشارو خێل و عەوام
چاویان شۆڕ کەم جەم بن لەلام
خستمەژێرپێم کەرامەت و سومعەو حەیام
بووم بە سووری بەرلەشکری ئێران و شام
ئێستاش کە ئەوبراگەورەیەم نەماوە
زۆر دەترسم وەزعم خراپ شەپۆکاوە
تەنگەنەفەس ڕوو پڕ لە خاڵ ڕەنگم تەواو بزڕکاوە
ووتارم بێ سەرو بەروهەمووی غەلەت تێکەڵاوە
ڕووم ڕەش بووە و هی کورەکەشم زەرد هەڵگەڕاوە
سەری زمان بنی زمانم دۆلارە پێم ئێژن وا خڵەفاوە
من سەرۆکم
من و کورەکەم سەرۆکتانین
بۆ کوردستان سەرەتانین
دایدەخورێنین تا ئەو کاتەی
دامان دەگرن بە تەماتەی
پێمان دەڵێن هەزار تف و هەزار لەعنەت
لە خۆت و کوڕ وحیزب و دارو دەستەت
کام عەرزی باشە بۆخۆمان
سەری ڕەشیش لە ژێر پێمان
گۆڕەکان هەڵدەکەنین بۆ ئاودەستمان
سەری سوریش هەر خۆمانین
هەرچی باج و سەرانەیە
ئەوە تەنها کەرانەیە
هەرچەند ئێمە خۆمان کەرین
خاڵی لە عەقڵی بەشەرین
نۆکەری بێگانەی سەرسەرین
ئای چەندخۆشە دۆلار لە جێی لۆکەو سەرین
من سەرۆکم کوڕم سەرۆک
بابێ منژی سەرۆکتان بوو
بەردی سەردڵ تەوقی گەردن چنگ و دڕکی بەرۆکتان بوو
داشی دامەی گەمەی ئەو بوون
بۆ ڕابواردن مەزەی مەی بوون
بۆ ئاشی شەڕ دەغڵ و دەو بوون
بۆ کوشتنی براکانتان لە ڕۆژهەڵات
مەقاشی هەر دەستی ئەو بوون
سەروماڵتان کاڵایەک بوو هەموو بۆ ئەو
تاکو بیکا بە دۆلارو ڕاکەین بەشەو
ئێوەش هەموو دڵسۆزانە لەسەنگەر بوون
هەڵخەڵەتاو کۆرەو كەڕ بێ خەبەربوون
کاتێک زۆڕنای ئاشبەتاڵمان زەنگی لێدا
ببوون بەمەڕ بۆ گەلەگورگی بەغدا
گاڵتەم پێ دێ بە ئایینو بەقورئانو بە کەلام
بەڵام کاتێک بابەت دینە من کوڕە مەلام
لەگەڵ عەمو جلال ناوی شێخمان ناوە لەخۆ
ناوەکەشمان پیس کرد بە فڕو فێڵ وسوێندی درۆ
درۆو دزی کارو باروپیشەمانە
ئەتک کردن خوێن ڕشتن لەناو دڵو ڕیشەمانە
هەرچی خوا حەزی لێ یە ڕقمان لێ یە
کورەکەشم بۆ ئاژاوە لەسەرپێ یە
چەند خۆش بوو لەسلێمانیە دەردە کولێرە
ئەز فەهم نەکر چی رێ ی لێ گرت لەم هەڤلێرە
سۆرەی هەڤلێر پێمان دبێژن کولە زەرد
خودێ بۆتان چێکەم سەد نەساخی و دەرد
سەرێ وان قوت کەم بە حەفت و بە هەشت
ناڤێ زارۆکێ خۆ دنێن سەردەشت
خەلک دحوکیش چاڤێ خۆ ڤەکریە
وان دبێژنە مە مالا مە بریە
خودێ ڕەوشامن زۆر خرابە
ڕۆژەکاڕەش ڕۆژێ حسابە
موشکیلامن ئیدمانە لسەر دۆلار
ئەڤ ئیدمانە سەرێ من خار
ڕۆژەک هەر دێ خەلک رابێ
ب قورئانی مەلاعلی ناڤ محرابێ
بێنە سەرمان تێمان هەلدەن بەدەست و لاق
خۆمان نەگرین تاکو جەزیرەکەی واق واق