سه‌رۆکی سه‌پێندراو و بانگاشە پێچەوانەکان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا
Monday, 27/01/2014, 12:00
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی سه‌پێندراوی کوردستان هه‌ولیدا به‌نهێنی و بێ ئاگاداری میدیا ره‌خنه‌گره‌کان (بەڵام بە ئاگاداریی میدیاکانی سەر بە پارتی) بچێته په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و له‌وێ دوان له‌سه‌ر ئه‌زموونه دیموکراسییه بێهاوتاکەی خۆی له کوردستاندا بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بدات. به‌لام دوور له ویستی خۆی و لایه‌نگرانی چاڵاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌روپا به‌و سه‌ردانه‌یان زانی، له رۆژی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا لە ٢١ ی ژەنیوەریدا له‌لایه‌ن چاڵاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لچیکا دژی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی خۆپیشاندان کرا و وێنه‌ی گیانگه‌شان سه‌رده‌شت، سۆران و کاوه قوربانیانی ده‌ستی تیرۆری ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ری پارتی و یه‌کێتی به‌رزکرانه‌وه. جگه له‌وه ئه‌و وێنانه له‌لایه‌ن چالاکوانه‌کانه‌وه له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌رووی مه‌سعود بارزانیدا به‌رزکرانه‌وه. بۆ یه‌که‌مجار به‌رپرسێکی کورد له‌لایه‌ن ئازادیخوازان و چاڵاکوانانی کورده‌وه خۆپیشاندان له‌دژیدا کرا. ئەوەش هۆکەی ئەوەیە کە دیکتاتۆریی و نارەواییەکانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گۆڕی بنەماڵەیی کوردی لە باشور گه‌یشتۆته راده‌یه‌ک که چیتر بێده‌نگی لێناکرێت.
هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌و وتاره کورته‌دا هه‌روه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ بکه‌م که من له‌و چه‌ند رۆژه‌دا له ره‌خنه‌کاندا که به‌ره‌و رووی مه‌سعود بارزانی کرانه‌وه نه‌مبینین و بیرم ده‌کردن.
مه‌سعود بارزانی خۆی به سه‌رۆکی کورد له باشوری کوردستان داده‌نێت، هه‌روه‌کو هه‌رواش به‌سه‌رخه‌لکدا سه‌پێندراوه، بەڵام ئەو له ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا به زمانی عه‌ره‌بی زمانی ولاتی داگیرکه‌ری بەشێک لە کوردستان ئاخافتنی کرد و وه‌لامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه. له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا هه‌موو نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌روپا که سەر بە ٢٨ وڵاتن و ئه‌ندامن له یه‌کێتی ئه‌وروپادا له کاتی ئاخافتن و پرسیار و دواندا به زمانی تایبەت بە ناسیۆنی خۆیان ده‌دوێن، وه‌رگێر ئاماده‌کراوه و ئه‌ندامانی سه‌ر به ولاتانی دیکه گوتنه‌کانیان بۆ وه‌رده‌گێردرێت. که‌سیک خۆی به سه‌رۆکی کورد بزانیت و به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه که نوێنه‌ری وڵاتانی جیاجیای ئه‌وروپان و به زمانی عه‌ره‌بی نامۆن، چۆن به زمانی عه‌ره‌بی زمانی وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌ی ده‌دوێت، چۆن به زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی نادوێت؟! له کاتێکدا کورد خه‌بات بۆ سه‌ڵماندنی ناسنامه و بوونی خۆی له هه‌موو پارچه داگیرکراوه‌کانی کوردستاندا ده‌کات. که ئه‌ندامانی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ر که‌سه و به زمانی وڵاتەکەی خۆی ده‌دوێت، له‌به‌رئه‌وه نییه ئه‌وان ره‌گه‌زپه‌رست و راسیستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وان رێز له زمان و ناسنامه‌ی خۆیان ده‌گرن و شانازی به جودایی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، ئەوان لەو پێوەندەدا هیچ زمانێک لە زمانەکەی خۆیان بەگرنتر نابینن.
سەبارەت بە بابەتەکانی کە گوتنیان لەسەر کراوە، هه‌روه‌کو جاری‌تر گوتوومه، گوتنه‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ راستیه‌کان تێکناکه‌نه‌وه، ئەو خۆی له راستیه‌کان ده‌بوێرێ و به‌گوێره‌ی دڵی خۆی دەدوێ. بۆیه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته پێویسته بڵێین هه‌موو بانگاشه و گوتنه‌کانی که سه‌باره‌ت به ئازادی و سیسته‌می دیموکراسی له کوردستاندا کردنی، هه‌مووی ناتەبان لەگەڵ فاکتەکاندا. له کوردستاندا سیسته‌می دیموکراسی بوونی نییه، ئازادی که‌سه‌کان زۆر لاوز و سنورداره و مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه به ده‌یان شێوه گه‌ماڕۆ دراون، خه‌ڵک له‌سه‌ر گوتن و هه‌لوێستی جیاواز یا ره‌خنه‌گرتن ده‌کرێ تیرۆر بکرێن.
مه‌سعود بارزانی زۆر هه‌وڵیده‌دا که سنگفراوانی و کراوه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌رووی کریستیانه‌کان یا خه‌ڵکی سه‌ر به ئایین و نه‌ته‌وه‌ی دیکه بخاته‌روو. کرستیانه‌کانی کوردستان یا که‌مینه‌کانی دیکه ئازادیان له کوردستاندا سنورداره و دەسەڵاتی پارتی بەشیوەی جۆراوجۆر دەسەڵاتی بەسەر کەمینەکاندا هەیە. ئه‌و که‌مینە ئایینیانە له‌به‌ر تێکنه‌دانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ملیان بۆ دەسەڵاتی پارتی به‌جۆرێ له جۆره‌کان که‌چ کردووه. په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌گه‌ڵ که‌مینه‌ی کریستیان و ئه‌وانیتر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئازادی و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان نییه، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رتیل و کڕین، دەستێکەڵکردن لە کاروباریان یا وابەستەکردنیانە. بۆنمونە هه‌ر که‌مینه‌یه‌ک دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌نگاو بنیت بێ کاردانەوە یا سزا ده‌ربازی نابێت. گومان له‌وه‌دانییه که به‌هه‌زاران کریستیان له شاره عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه روویان له کوردستان کردووه، به‌ڵام ئه‌وه له راستی ئەو پەیوەندییە نادیموکراسیه ناگۆڕیت که دەسەڵاتی پارتی له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کانی ژێرده‌ستیدا هه‌یه‌تی. جگەلەوەی یەکسانی لەنێوان ئایینەکاندا نییە، ئایینە نائیسلامیەکان ئەو ستاتوسە یاسایی و جێبەجێکارییەی ئایینی ئیسلامیان نییە.
مه‌سعود بارزانی زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئاشتی و به‌یه‌که‌وه ژیان، لێبوردەیی و دایه‌لۆگ و کراوه‌یی کردەوە. په‌یوه‌ندی ته‌بایانه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئیران یا نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی به‌نمونه ده‌هێنایه‌وه. وایپیشان دەدا کە ئه‌و زۆر بروای به ئاشتی و دایه‌لۆگ هه‌یه. بەڵام ئەو له ماوه‌ی 20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌یتوانی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله و خێل و پارت به‌لاوه بنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی رێکبکه‌وێت، بەمجۆرە ده‌سه‌لاتێکی نیشتیمانی ڕێک و یه‌کگرتوو دابمه‌زرێنیت. تا ئیستا ده‌ڤه‌ری سه‌وز و زه‌رد هه‌ن و له‌هه‌ر لایه‌ک ده‌سه‌لاتێکی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی زاڵه. بەڵام ئەو هه‌وڵی نه‌دا و نەیتوانی هێزه‌کانی سه‌ر به خیڵ و پارت چه‌ک کات و دیارده‌ی میلیتسگه‌رایی له کوردستاندا نەهێلێت. دیارە پرەنسیپی ئاشتی و دایه‌لۆگ لەگەڵ هێزی چەکداریی زۆروزەوەندی سه‌ر به پارت و بنه‌ماڵه‌یی هەڵناکات و ناگونجێ. ئەو تائێستا نەیتوانیووە کۆمەڵگەیەکی دوور لەتووندوتیژی و مۆدێرن کە پشت بە دایەلۆگ و تێکەگەیشتن لەنێوخۆیاندا ببەستن پێکەوە بنێت. لەراستیدا واپێناچی ئەو هێندە متمانەی بە خەڵکی وڵاتەکەی خۆی هەبێت، بۆنمونە هەمیشە شورایەکی زۆر گەورە لەنێوان ئەو خەلکدا هەیە. ئەو بۆ هه‌ر کوێیه‌کی کوردستان بچێت داروبه‌ردی به پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی ده‌ته‌نێت! ئەو بانگاشەی ئاشتی و دایەلۆگ دەکات، بەلام ناتوانێ له‌گه‌ڵ کوردانی رۆژئاوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وی رێککه‌وێت و پشتگیری هه‌وڵ و تێکۆشانیان بۆ ئازادی بکات. ئەو دەست دەخاتە ناو کاروباری کوردەکانی رۆژئاوا و هەوڵ بۆ دروستکردنی کاریگەری خۆی لەسەر بڕیارەکانی ئەوێ دەدات. ئەو دژی پارتی سەرەکی و دەسەڵاتداری ئەوێ کە پ.ی.د ـە پشتگیری بەرژەوەندیەکانی تورک دەکات. ده‌ڵێ په‌یه‌د دیکتاتۆره و رێگە بە کەس نادات. بەلام له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیدا ئازادی و دیموکراسی نییە و پارتەکانی دیکە کە هەن لە ئاست پارتیدا بێدەسەڵاتن. ئەو نێوانی لەگەڵ ئێران و بەتاتیبەتی تورکیا زۆر خۆشە و پرس و رایان پێدەکات و هاوکاریان دەکات، بەڵام ئەو وڵاتانە جگەلەوەی داگیرکەری کوردستانن، پیشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و لەسەر ئازادی گوتن و دەربڕین زیندانەکانیان بەهەزاران مرۆڤی کورد و خەڵکی دیکەی تێدایە.
مه‌سعود بارزانی هاته سه‌ر بابه‌تی گه‌لکوژی ئه‌نفال و داوای کرد که په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دان به تاوانی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی گه‌لکوژی بنێن. دوای بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی، ئێستا ئەو ئەو بابەتە بەگرنگ دەزانێ، وەکو بڵێی ئێستا له‌خه‌و هه‌ڵساوه. کاتێ ڕێکخراوی چاک بەرەنگاری هەنگاوە خراپەکانی ئەوان بووەوە و هەروەها ده‌ریای بێده‌نگی و بێئاگایی ده‌سه‌لاتدارانی کوردی شکاند و هاته گۆره‌پان، ئه‌وان ده‌ستیان به دژایه‌تی چاک کرد و ناووناتۆره‌یان بۆ دۆزینه‌وه. واپێناچی بەبیری ئەودا هاتبێت، کە هاوکاری و رزگارکردنی ئەنفالچی نەزار خەزرەجی یا وەفیق سامەڕایی و ئەوانیتر یا قاسم ئاغا و عەباس ئاغا و سەرۆکجاشەکانی دیکە کە بەشداریان لە تاوانی ئەنفالدا کردووە، جگەلەوەی هەنگاوێکە دژی بەرژەوەندی گشتی کورد و بەتایبەتی کەسوکاری قوربانیانە، زیانگەیاندنە بە پرۆسە دادوەریەکەی تاوانی گەلکوژی. هەروەها پێشێلکارییە لە خاڵوبه‌نده‌کانی کۆنڤه‌نسیۆنی گەلکوژی، هەروەکو ڕێگرییە لە جێبەجێکردنی پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانباران. واپێناچی بەبیریدا هاتبێت که په‌نادان و ده‌سه‌ڵات به‌خشین به سه‌رۆک جاشه تاوانباره‌کان پێشێلکاریەکان کوشندەتر دەکات و برینی ناسیۆن و کەسوکاری قوربانیان زیاتر دەکوڵێنێتەوە. سەرۆک سەرۆکی ناسیۆن بێت ئازاری گەل و قوربانیان نادات، رێگە لە پرۆسەی رەوای دادوەری ناگرێت. بەپێی گوتنەکەی ئەو کۆمه‌لگه‌ی ئه‌وروپی و جیهانی لای ئەو گرنگن بۆیە گرنگە ئەوان دان بە ژینۆسایدبوونی تاوانەکان بنێن. بەڵام کە دادگای دادگایی‌کردنی تاوانەکان کرایە عەرەبی و ئێراقی، ئەو دژی به ئێراقیکردنی دادگاییه‌که نه‌وه‌ستا و هه‌وڵی بۆ دامەزراندنی دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بێلایه‌ن نەدا. بەئێراقیکردنی دادگاییەکە بچوککردنه‌وه و به‌ناوخۆییکردنی کەیسی گەلکوژی کورد بوو، بەڵام ئەو کێشەیەکی نەبوو. سه‌دام حوسێن تاوانباری سەرەکی تاوانەکانی ژینۆساید له‌سه‌ر تاوانی دوجه‌یل لەناوبردرا. بەلام ئەو هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بوو. ئه‌وانه و زۆر ناره‌وایی تر دژی به کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی قوربانی کران، به‌ڵام ئەو پشتگیری دادگای عه‌ره‌بی و ئێراقی کرد.
مه‌سعود بارزانی گوتنی له‌سه‌ر ره‌وایی مافی سه‌ربه‌خۆیی نەتەوەی کورد کرد. به‌ڵام ئه‌و وه‌کو که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار نەیتوانیوە ئەو هەناگاوانە بنیت یا ئەو مەرج و ئه‌رکانه جێبه‌جێ بکات که گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌یخوازن. ئەو لە دوای راپەرینی خەڵک لە بەهاری ٩١ دا لەسەر ئۆتۆنۆمی و ئیراقیبوون لە یەکێتی چووە سەنگەر، چونکە یەکێتی پشتگیری سیستەمی فیدرالی دەکرد. دوای رێککەوتنە ففتی ففتیەکە ئەوان ئامادە نەبوون ئاڵای کوردستان لە هۆڵی پەرلەماندا هەلكەن. کە ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ دا رووخا، بزوتنەوەی ریفەراندۆم و رێکخراوی دیکە داوای گشتپرسیان لەسەر مافی چارەنوس کرد، بەڵام ئەو دژی ئەو هەوڵانە وەستایەوە و پێی لەسەر ئێراقیبوونی خۆی داگرت و پێوابوو چارەسەری کورد لە بەغدایە. ئەو لەگەڵ تاڵەبانی هاوڕێی چوون ئێراقیان بنیاتنایەوە، دەستوریان مۆرکرد بێ ئەوەی ئەو دەستورە دان بە مافی چارەنوسی کورد بنێت. ئێستا دوور لە رێگە ستاندارد و ناسراوەکانی گەیشتن بە سەربەخۆیی، لەرێگەی بەهەرزانفرۆشکردنی نەوتی کوردستان بە تورکیا و کۆمپانیای دیکە، پشتی بەجۆرێ لە جۆرەکان لە بەغدا کردووە و وەکو فریادرەس دەروانێتە تورکیا.
ناسیۆنی کورد وەکو هەر ناسیۆنێکی دیکە مافی سەربەخۆیی هەیە و رۆژێک دێت دەگاتە سەربەخۆیی، ئەوە تەنها پەیوەندی بەکاتەوە هەیە. گەیشتن بەسەربەخۆیی پێویستی بە هەرزانفرۆشکردنی سامانی گەل نییە، مافی گەیشتن بەسەربەخۆیی گەل بەپێی جاڕنامە و رێکەوتنە نێونەتەوەییەکان رێگەی دراوە، بەڵام ئەوەی لەسەر ناسیۆنی کوردە ئەوەیە، رێک و یەکگرتوو بێت، بەها کەلتوری و نەتەوەییەکانی بەرزڕاگرێت، ویستی سەربەخۆیی بەهێز بێت و سازشی لەسەر نەکات، کراوە و دیموکراسی بێت، مۆدێرن بێت و خاوەن پێگەی ئابوری و رامیاری بێت، پێگەییووی خۆی بەکردەوە بسەڵمێنێت. ئەگەر ناسیۆنی کورد بگاتە ئەو ئاستە دەرگەی سەربەخۆیی بۆ دەکرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست