کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا دەنگدان لە ئێراقی فیدراڵدا چارەسەری كێشەكان دەكات؟!

Saturday, 31/01/2009, 12:00

1920 بینراوە


لە هەر شوێنێك یان پانتاییەك هۆشییاری دیمۆكراسیی و مافە مەددەنییەكان لە لای تاكەكان بوونی نەبوو بە هەزار هەڵبژاردن لە سەر بنەمایەكی نا تەندروووست ناێنە چارەسەركردن!
وا بڕیارە رۆژی یەك شەممە لە وڵاتی ئێراقی فیدراڵدا هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت، لێرەدا زۆر گرنگە پرسیاری ئەوە لە خۆمان بكەین ئایا ئەو خەڵكەی كە روو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن لە سەر چ بنەمایەك دەنگ دەدەن؟ یان بپرسین ئایا لە ماهییەتی دەنگدان دەگەن؟ خودی ئەم پرسیارانە جۆرێك لە سەراسیمەو گومانمان لە لا درووست دەكەن، ئەو گوومانانەی كە ئەوەمان بۆ پشت راست دەكەنەوە كە ئەگەر چییەتی هەڵبژاردن لە وڵاتە دیمۆكراسییەكاندا لە هەموو بەرژەوەندییەكان بە نێرینێك بنواڕێت، ئەوا لەم پانتاییەدا بەرژەوەندییەكانن ئەم وڵاتە تووشی گرفتی داڕمان و پارچە پارچە بوون و ماڵكاولی و ماڵویرانی زیاتر و زیاتر دەكەن؛ چونكە لێرەدا هێندەی بەرژەوەندی مەزهەبیی و تائیفی و حیزبایەتی رۆڵی هەیە لە بە دەستهێنانی دەنگەكاندا بەرژەوەندی گشتی لە بنەڕەتدا بوونی نییە!
بمانەوێت یان نەمانەوێت ئەم هەڵبژاردنەو دەی دیش بە پێوەری دیمۆكراسی ناچنە خانەی تاكە هەڵبژاردنێكەوە كە میللەتێكی هۆشیار ئەنجامی بدات، چونكە ئەوەی لێرە لە سەر ئەرزی واقیع پراكتیزە دەكرێت و ریكلامی بۆ دەكرێت تەنها گووزارشت لە دەسەڵاتی رەهای حیزبەكان دەكات و داكۆكی لە خۆیان دەكەن نەك بەرژەوەندییە گشتییەكان!
بۆیە رەنگە ئەمە سەرەتای سەرەداوی ئاڵۆزییەكانی تێنەگەیشتن بێت لە بیرۆكەی دیمۆكراسیی، لێ هەرگیز نابێت خۆڵ لە چاوی خۆمان بكەین و دڵمان بەوە خۆش بێت كە دەنگمان بە دەست هێناوە، چونكە دەنگدان لە سەر بنەمایەكی ناتەندرووست، هاوكێشەی دیمۆكرسییەت ئاوەژوو دەكاتەوەو دەمانگەڕێنێتەوە بۆ نێو دونیای جەهل و ئەوە بە گوێماندا دەدات كە ئەم وڵاتەو دیمۆكرسیی لە ژێر چەتری داگیركاریدا كوجا مەرحەبا!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)