بۆ ئاگادارى بڕیارەكەى سەرۆكى هەرێم شمولى داواكراوانى 17ى شوبات ناكات!!....
Tuesday, 29/11/2011, 12:00
لەسەر بڕیارى سەرۆكى هەرێمى كوردستان 2636كەس دەسگیر دەكرێن لە 28/11/ 2011. ووردەكارى جێبەجێكردنى بڕیارى ژمارە (23)ساڵى 2011 سپێردراوە بە وەزارەتى پێشمەرگەو ناوخۆ، ئەمانیش لە ڕێگەى ژورى عەمەلیاتەوە وەك جێبەجێكەرى فەرمانەكانى دادگا تەنها ئەركى خۆیان دەستەبەر دەكەن.لە ڕێگەى پێكهێنانى (5)ژورى عەمەلیات، هەروەك لەكۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەى ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەو بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەرێم ڕۆژى 28/11/2011 ووردەكارى پرۆسەكەیان بۆ میدیاكان باس كرد.
تا ئێرە ئاساییە....
خوێنەرى ئازیز ناچمە نێو تەفاسیل و جوزئیات و قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە دیارە بۆ خۆى قسە زۆر هەڵدەگرێ، وەلێ فەرمون ئەوە دەقى بڕیارى ژمارە (23) ساڵى 2011بخوێنەوە:
بڕیاری ژماره (23) ساڵی 2011
پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێماندراوه به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـــ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه، ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (4) ساڵی 2011 ده‌یانگرێته‌وه له روداوه‌كانی مانگه‌كانی شوبات ـــ ئایار پێویسته راده‌ستی دادگاكان بكرێت.
دوه‌م: هیچ لایه‌نێك یان كه‌سێك بۆی نیه داواكراوێك داڵده بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرس ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاسا.
سێ یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات له رۆژی ده‌رچونیه‌وه.
ئەم بڕیارە لە سێ بڕگە پێك هاتوە (یەكەم ، دووەم، سێهەم)....
ئەوەى مەبەستمە بڕگەى یەكەمى بڕیارى ژمارە (23)ى ساڵى 2011یە. كە دوو بەشە:
بەشى یەكەمى بڕگەى یەكەم: ئەو كەسانەى لە دادگاكانى هەرێمى كوردستان بڕیارى دەستگیركردنیان بۆدەرچوە.
بەشى دووەمى بڕگەى یەكەم(سورەكە): ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (4) ساڵی 2011 ده‌یانگرێته‌وه له روداوه‌كانی مانگه‌كانی شوبات ـــ ئایار پێویسته راده‌ستی دادگاكان بكرێت.
خوێنەرى ئازیز...
ئەو 2636كەسە كە 5ژورى عەمەلیاتیان بۆ پێكهێناوە، دەكەوێتە ژێر (بەشى یەكەمى بڕگەى یەكەمى)بڕیارى ژمارە (23)ساڵى 2011.
وەلێ.... پرسیارى گرنگ ئەوەیە: بەشى دووەمى بڕگەى یەكەم(سورەكە) لە كوێدا ؟ لەژێر كام بەشى بڕیارەكەى سەرۆكى هەرێم؟ 5ژورى عەمەلیاتەكەى وەزارەتى پێشمەرگەو ناوخۆ بە (دەقى نوسین) لە كوێدا هاتووە؟!
با موستەشارەكانى سەرۆكایەتى هەرێم ....
وەزارەتى پێشمەرگە....
وەزارەتى ناوخۆ....
وەڵاممان بدەنەوە؟!!!..................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست