(تــــــــــــیــــرۆر) ده‌نگی ئازادی پێ خه‌فه ناکرێت!!... وه‌لامێک بۆ بکوژانی جوانی و سومبوڵه‌کانی ئازادی کۆمه‌ڵگا
Saturday, 08/05/2010, 12:00
هه‌ڵبه‌ت، له جیهانه پڕ له مهخسهرهکهی هه‌ر دو پارتی ده‌سه‌لاتداری ناشه‌رعی هه‌رێمی داگیرکراوی کوردستان، له لایه‌ن دو خێڵ و بنه‌ماڵه‌و هێزی خاوه‌ن میلیشیاو چه‌ندان هێزو فه‌یله‌ق و ده‌زگای ده‌مامکداردا، شتێکی ئاسای و بێ کێشه‌یه، که باس له ئازادی و دیموکراسی بکه‌ن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی گێلێتی خۆیان‌و چه‌وتی پیاده‌کردنی سیاسه‌ته‌که‌یان هه‌ر هێنده‌ی له باردایه، ئه‌وان پێیان وایه، که خاوه‌ن چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاند و ڕۆژنامه‌و ده‌نگی بیستراون، ئیتر ده‌توانن خۆیان له زه‌لکاوی خیانه‌تی تیرۆردا پاک ڕابگرن و ، به خه‌م ساردیه‌که‌وه بڵێن، ناوبراو تیرۆرکراو، و ده‌ستێکی ڕه‌ش شه‌هیدی کرد! لێ بیریان چوبۆیه‌وه، که ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شانازی و پێوهینازی بێت، هه‌تا ئێستا ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بو، به تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت! لێ به داخه‌وه له سپێده‌ی ساڵحانداو له به‌رده‌م مزگه‌وتی ڕۆشنبیریدا، که زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینه، خویندکارێکی ڕۆژنامه نوس و ئازاد ده‌ڕفێندرێت و پاشان به شه‌هیدی له شارێکی دیکه، که هه‌مان هێز و ده‌سه‌ڵات تێیدا ته‌راتێن ده‌کات ته‌رمه پیرۆز و نه‌مره‌که‌ی ده‌دۆزرێته‌وه! لی ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بنه‌ماڵه‌کان هێنده کاڵفام و گێل و به‌سته‌زمانن، پێیان وایه، تاکی کورد و چینی ڕوناکبیرو ڕۆشنبیری کورد، وه‌ک ئه‌و ڕۆژنامه نوس و نوسه‌ره بێ ئاوبرو بێ مۆڕاڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خاوه‌ن بیرێکی ڕۆبۆتین، و بڕوا به درۆ شاخداره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌لاته تا قیامه‌ته ڕوڕه‌شه ده‌که‌ن، که له میدیا بێ ئابڕوکهیانهوه ده‌ڵێن، ده‌ستێکی ڕه‌ش ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه!..
من ده‌پرسم، له ئیوه بیر ڕه‌ش تر و ده‌ست ڕه‌شتر که‌سی تر هه‌یه؟ ، دژ به ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و جوانی تیرۆر کردن و کوشتن و بڕین و له ناو بردن و سوتاندن و تۆقاندن و ڕفاندن و بێ سه‌رو شوێن کردن، له ئێوه زیاتر که‌سێک و لایه‌نێکی تر زاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه؟
پاشان، ده‌شێ هه‌ندێ که‌س بڵێن وایه، لێ من و هه‌زارانی وه‌ک من، گاڵته نه‌بێت به‌و بیر‌و عه‌قڵه کۆن و دواکه‌وتو بێ مۆراڵه نایه‌ت، له کاتێکدا پارتی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پیشینه‌یه‌کی ڕه‌شترو ڕابردویه‌کی پڕ له گومانه‌ویه، ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه نوسانو نوسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تیه‌که‌ی خۆی، و چه‌ندان نمونه‌ش وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه‌و ستار شه‌ریف و ، هه‌زاران ڕۆژنامه نوس و نوسه‌ری دیکه، که ڕفێندراون و ئه‌شکه‌نجه‌دراون و که‌وتونه‌ته ژیر گوشار‌و فشاری زه‌برو زه‌ندی ئێوه و حیزبه‌که‌تانه‌وه، ده‌کرێت بڵێن، له کاتێکدا پاکانه‌ی ئه‌وه بکه‌ن بڵێن ئێمه به‌ر پرسیار نین و ئاگادار نین، لێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بێت و له جوانیه‌کانی ژیان گه‌یشتبێت، ئه‌وه درک به دوژمنایه‌تی ئێوه ده‌کات له مێژه‌وه که ئێوه دژ به هه‌مو جوانیه‌ک بون ، دژ به ده‌نگ و سه‌دای ئازادی و دیموکراسی بون،.
پارتی و بنه‌ماله‌ی مه‌سعود ، به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیهن ،ناکرێت و نابێت، به هیچ بیانو و پاساوێک، خۆیان له گۆمی شڵه‌قاوی ئه‌م کرده‌وه ڕه‌ش و نامرۆڤانه‌یه ده‌ربکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی لای هه‌موان رون و ئاشکرایه، که هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ر به بنه‌ماڵه نه‌بێت، هیچ هێز و که‌سێک نییه، بتوانێت له سپێده‌ی بهرهبهیانیهکدا مرۆڤێکی بێ‌تاوان و خویندکاری زانکۆیه‌ک بێ سه‌رو شوێن بکات، و له پاش بێسهرو شوێنکردنهکهشی، که ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و هێزه ئه‌منی و ئاسایشه‌که‌ی به شه‌هیدی له پارێزگای موسڵ جه‌سته‌و ڕوحی نه‌مری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ڕه‌ک و ئه‌و شاره‌ی له پێناو جوانی کردنیدا خۆی کرده قوربانی، ڕوحه نه‌مره‌که‌ی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رک و کاری گرینگترو ڕوبه‌ڕبونه‌وه شێتگیرانهتری خسته سه‌ر شانی هاوڕێ و هاوخه‌باته‌که‌ی، که ئێمه‌ی ڕوناکبیرو ڕۆشنفیکری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه چه‌ته‌و بێ ئابڕوکانی کوردستانین. بۆ دریژه پیدان به خه‌بات و بیره جوانه‌که‌ی. که خه‌باتکردنێکی شارستانییانه بو، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی و دیموکراسی و مافی تاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیلکراودا!.. به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هاوبیرهکانمهوه، به‌ڵێن دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌و، سوێند به ڕوحی پاکی تۆ و سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رجه‌م قوربانییانی ده‌ستی ره‌شی تیرۆری بنه‌ماڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان، درێژه پیده‌ری جه‌نگی جوانی بین ، له ته‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعییه‌ی که چاوی به ده‌نگ و ڕه‌نگی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵنایه‌ت..
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه کۆتایی نییه، لێ له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا، پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و دۆست و هاوڕێ و هاوپیشه‌کانی جوانه‌مه‌رگی پینوس کاکه، سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌م و بکه‌رانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه شه‌رمه‌زارو ڕیسوا ده‌که‌م، و به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم، وه‌ک کوردێک و پاشانیش وه‌ک ڕۆژنامه نوسێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، که داوا له سه‌رجه‌م دام وده‌زگا ئه‌منی و ئاسایشیه‌کان و سه‌رجه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌که‌م، که به دواداچونی ڕاسته‌قینه بۆ بکه‌رانی پست په‌رده‌ی ده‌زگا نهێنیه‌کانی ئه‌و ڕوداوه بکه‌ن و بکه‌رانی له به‌ر ده‌م دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ندا بڕیاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بدات..
له‌نده‌ن
6/5/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست