کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کەرکوک و بی پلانی

Saturday, 01/12/2012, 12:00









لەدوای پروسەی ئازاد کردنی ‌عیراقەوە هەتا ئیستا دەسەلاتى کوردى بە پلان کاری بو گەرانەوەی کەرکوک و ناوچەدابراوەکان نەکردوە،هەمیشە دوای روداوەکان کەوتوە.ئەوەى دەسەلاتى کوردى کردویەتى چارەسەرى کاتى بوە بو کیشەکان,هەروەها پلانیشى نەبوە بو چونیتى چارەسەرکردنى کیشە و گرفتەکانى نیوان هەریم و ناوەند.

ئەمە لەکاتیک دایە کە هەموان ئەوە باش دەزانین کە دوژمنانی کورد هەمیشە بە پلان کاریان بو ئەوە کردوە کە دەنگ و ریژەی کورد لە ناوچەدابراوەکان کەم بکەنەوە و کاریان بو ئەوە کردوە کە ئەم ناوچانە لەژیر رکیف و دەسەلاتی ناوەند بیت و لە کوردستان دابریت.

ئەگەر دەسەلاتى کوردى کاتیک رویان لە بەغدا کرد لەدواى ٢٠٠٣, پلان و ستراتیجىان هەبوایە بو چونیتى گەرانەوەى کەرکوک و ناوچەدابراوەکان,ئەوە بیگومان ئیستا ئەو کیشەیە چارەسەر کرابو.

ئەوەى دەسەلاتى کوردى پشتى پى بەست چەند بەلینیک و چەند یاسایەک وەک ماددەى ٥٨ى یاساى بەریوەبردنى کاتى ولات و دواتر ماددەى ١٤٠ى دەستورى عیراق.

خوش باوەرى دەسەلات بەو بەلینانە و بى پلانیان واى کرد کە ئەم ناوچانە لەژیر دەسەلاتى ناوەند بمینیت.پیویستە دەسەلات ئەوە باش بزانیت کە ماددەى ١٤٠ ئەگەر بەم میکانیزمە ئیستاى جیبەجى بکریت,ئەوە بستیک لەم ناوچە دابراوانە ناگەرینەوە سەر هەریم,چونکە حکومەتى ناوەند نەیویستوە و نایەویت ئەو ماددەیە جیبەجى بکریت,لەبەر ئەو مەبەستەشە حکومەتى ناوەند بودجەى کەمى بو تەرخان کردوە.

ئەگەر دەسەلات لە ماوەى رابردو کەمیک لە داهاتى خالە گومرکیکانى هەریم بو کەرکوک دابین بکردایە, ئەوە بیگومان ئیستا هەنگاوى باشمان بری بو لە جیبەجى کردنى ماددەى ١٤٠ .

تا ئیستا حکومەت و پەرلەمانى کوردستان یەک دیناریان بو ئەو ماددە دەستوریە تەرخان نەکردوە , تا ئیستا بزنس مانەکانمان کە دەسەلات دارن قروشیکیان بو جیبەجى کردنى ماددەى ١٤٠ نەبخشیوە.

دەسەلاتى کوردى خیالى خاوە ئەگەر بیەویت ئەو ماددە دەستوریە لە لایەن حکومەتى عیراقەوە جیبەجى بکریت,دەبیت دەسەلات خوى میکانیزم و ریگاى تر بگریتە بەر بو جیبەجى کردنى ماددەى ١٤٠ .

ئەوی پیویستە ئەمرو کە لایەنە سیاسیەکان کاری بو بکەن ئەوەیە کە پلانیکی ستراتیجی نیشتمانی دابریژن بە هاوبەشی تیکرا لایەنە سیاسیەکانی کوردی بە دەسەلات و ئوپوزسیونەوە ،بو روبەروبونەوەی دوژمنان و چونایەتی کار کردن لە پیناو گەرانەوەی کەرکوک و ناوچەدابراوەکان.

تەنها لەریگای پلانیکی نیشتمانی هاوبەشەوە ئەتوانین مافەکانمان بەدەست بهینین و کەرکوک و ناوچەدابراوەکان بگەرینینەوە ئامیزی کوردستانمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە