کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ئینگلته‌را ده‌چن بۆ کۆڕ کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌سعود بارزانی. دۆستی پارتی و بنه‌ماڵه‌ن

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

1950 بینراوە


په‌یامنێری کوردستانپۆست:
چه‌ند ڕۆژێکه‌ مه‌سعود بارزانی گه‌یشتۆته‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌‌، ببینێت، بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی که‌ په‌یوه‌ندیی به‌ چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵات و سامانه‌کانیانه‌وه‌ وتووێژیان له‌گه‌ڵدا بکات، به‌تایبه‌تیی که‌ دوای به‌جێهێشتنی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق مه‌ترسییه‌کی زۆر که‌وتۆته‌ سه‌ر، هه‌روه‌ک پێشتریش بلاومان کرده‌وه‌ که‌ هاتنی بۆ ئه‌وروپا بۆ ئه‌و مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌و پارانه‌یه‌ که‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ڕژاندوویانه‌ته‌ نێو بانکه‌کانی ئه‌وروپاوه‌، سه‌ردانه‌که‌شی بۆ ئینگلته‌را و ته‌وه‌ری قسه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا ئه‌وه‌ ده‌بێت، تا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ وه‌ربگرێت، له‌ کاتی ڕوودانی هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی سیاستی له‌ عیراق ده‌ست بۆ پاره‌کانی ئه‌مان نه‌برێت، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌ ده‌ستکه‌وتێک پیشان بده‌ن و له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیاندا وای بڵاوبکه‌نه‌وه‌، که‌ سه‌ردانی سه‌رۆکی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کێشه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراقه‌.
شایانی باسه‌ مه‌سعود بارزانی که‌ پێشتر زۆر قسه‌ و ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌ر بوو، گوایه‌ سه‌ردانه‌کانی به‌ نهێنیه‌ و چاوی به‌ ره‌وه‌ندی کوردیی ناکه‌وێت، بۆیه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیاری داوه‌ چاوی به‌ چه‌ند ڕووناکبیر و نووسه‌ری ده‌ربار بکه‌وێت به‌ناوی ڕه‌وه‌ندی کوردییه‌وه‌ سیمینارێک، یان کۆڕێک ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواکراوه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ی بانگ ده‌کرێن ده‌بێت پێشوه‌خت ناوه‌کان نووسرابن، دوای ئه‌وه‌ ده‌نێردرێن بۆ پاراستن و ئه‌وانێش له‌و هه‌مووه‌ نزیکه‌ی 150 که‌سێک هه‌ڵده‌بژێرێت، بانگ ده‌کرێن تا هاوبه‌شی سیمینار و کۆڕه‌کان بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه‌یش ئه‌و که‌سانه‌ن، که‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ لێیان رازیین‌، هه‌ندێک له‌و ناوانه‌ پێشتر چوونه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان وه‌کو دۆستی بنه‌ماڵه‌ سۆزی خۆیان پیشان داوه‌ و پاره‌ و ده‌ستکه‌وتیشیان هه‌بووه‌.
من وه‌کو په‌یامنێری کوردستانپۆست، پرسیارم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرد، که‌ بۆچی مه‌سعود ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆک و جه‌بانه‌ نایه‌وێت به‌ئاشکرا ئه‌و خه‌ڵکه‌ ببینێت و کۆڕه‌که‌ به‌ڕیوه‌ ببات؟ له‌ وه‌ڵامدا ئه‌و که‌سه‌ی که‌ زانیارییه‌کانی داینێ و ئه‌ندامێکی پارتیشه‌، وتیی: تا ئیستا کاک مه‌سعود کاری وای نه‌کردووه‌، ده‌زانێت به‌ره‌و رووی زۆر پرسیار و ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت و له‌وه‌ش ده‌ترسێ که‌ لایه‌نگیر، نووسه‌ر و په‌یامنێره‌کانی کوردستانپۆست، یان که‌سانی ئازادیخواز له‌وێ بن و له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌شقه‌له‌ی پێبکه‌ن، دیسان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی که‌ خۆی به‌ دۆستی کوردستانپۆست و دوژمنی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ پیشاندا، ئه‌و نهێنییه‌شی بۆ درکاندین، که‌وا هاتنی مه‌سعود بۆ ئینگلته‌ره‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وایان بۆ دانابوو،  پارتی ئاماده‌یه‌ تا نزیکه‌ی ملیۆنێک دۆلار خه‌رج بکات بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ (گۆردن براون) مسۆگه‌ر بکات.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)