ئه‌گه‌ر من فه‌رمانڕه‌وا بوومایه
Tuesday, 25/03/2014, 12:00
..ئه‌گه‌ر من فه‌رمانڕوا بوومایه ، شه‌وان له‌گه‌ڵ ڕوحی پاكی شه‌هیداندا له ژواندا ده‌بووم ، پێمده‌گوتن ، ئارام بنوون ، ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان له پێناویدا به‌ختكرد ، منی زیندوو بۆگهیاندنهجێی هه‌مان پهیامتانم وه‌كو سپارده‌یه‌كی قورس و گران له ئه‌ستۆگرتووه ، بۆ ئه‌وه‌نا له سێبه‌ری ئێوه‌دا خۆم شیرین بكه‌م ، بۆ ئه‌وه‌ش نا له سایه‌ی ڕاستگۆیتاندا درۆكانی خۆم حهشاربدهم ، له ڕێی ئه‌وه‌دا نا خۆمتان پیا ههڵزنم تا گه‌وره دیاربم ، نا دڵنیابن ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر به هێنده‌ی پوشكهیهكیش بێت پشكم له كاروانی ڕێتاندابێت.. فرمێسكی شه‌ویشم ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌بوو ، باش به ئه‌ركی ئه‌مڕۆم هه‌ڵنه‌ستاوم و ده‌مكردنه گوڕی ژیانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی به‌تاوی سبه‌ینێم..
به‌ڕۆژیشدا له وێنه‌ی گونده سوتاوه‌كانی كوردستان‌م ده‌ڕوانی و به‌ڵێنم ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌ژماری كڵوكۆ دامركاندنی دار و پهردویاندا ، كۆشكی چه‌ند نهۆم سهریهكنراو ههڵنهچنم.. ئاخر خۆ به‌ڵێنه و سوێنده له گه‌ردندا ، ده‌ستپیسی و خیانه‌ت له وڵات نه‌كرێت ، ئیدی كوا به پاكی و چاكی شتی وا به‌دیدێت..
ئه‌گه‌ر فهرمانڕهوابوومایه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو وهنهوزێكی ماندویمدا ، به‌روح ده‌چوومه به‌رده‌م ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوێك ، له‌گه‌ڵ چڵوچێوی ئێسكه به جێماوهكانیدا ده‌كه‌وتمه گفتوگۆ ، هه‌رگیز ڕێم به خۆم نه‌ده‌دا ، له‌سه‌ر سفره‌ی ڕازاوه‌ی خیانه‌تدا زارم بۆ پاروی له ده‌می هاوڵاتی دزراو بكه‌مه‌وه ..
ئه‌گه‌ر من فه‌رمانڕه‌وا بوومایه ، شه‌قم له پاره‌ی وه‌زیری و په‌رله‌مانتاری و ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵده‌دا ، مادام ده‌یان هێنده‌ی پشكی هاوڵاتیه‌كی ماندوو ڕه‌نجدیتووی نیشتیمانه‌كه‌م بووایه..
ئه‌گه‌ر به‌نده فهرمانڕهوابووایه ، سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌داره مفته خۆرهكانم لولدهدایه ژێر سه‌ری بێشێو سه‌ر له‌سه‌ر سه‌رین نراوان ، تا چیدی به سه‌رمایه‌ی سهریهكنراویان سه‌ریان له خاوه‌ن سه‌ران پێنهكڕدرێت ..
ئه‌گه‌ر ئه‌ز فهرمانڕهوابوومایه : خۆم له ئاه و نزوله‌ی مناڵه برسی و بێڕێ و جێی به‌شمه‌ینه‌تان و هه‌ژاران ، له گوند و شاران ، به‌دوور ده‌گرت .. به ته‌خشان و په‌خشان نه‌كردنی داهاتی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی بانێك و دوههوای پله به‌ناو باڵا ، به كورسی و زه‌وییه‌وه نوساوهكان ده‌ستم له ڕه‌شی سته‌م ده‌شۆرده‌وه ..
گرێم له بۆری ئه‌و نهوتهدهدا خێر و بێری بۆ بێگانه و دوكه‌ڵ و هاڵاوی بۆخۆبا..
ئه‌گه‌ر من فه‌رمانڕه‌وا بوومایه : مناڵی به‌رپرسانم له خوێندنگه نمونهییهكانهوه ، به‌ره‌و خوێندنگه میللیه‌كان ڕاپێچ ده‌كرد ، له‌وێش سزای هه‌ركه‌سێكم ده‌دا ، باویان به‌سه‌ر فرزه‌ندی ههژاراندابدا ..
ئه‌گه‌ر من فه‌رمانڕوا بوومایه : لیچپێچینهوهم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرد ، له‌بری هه‌موو ڕۆژ ، ته‌نها یه‌ك ڕۆژیان به‌جلی كوردی ڕه‌وادا ، سزای هه‌ر په‌رله‌مانتار و وهزیرێكیشم ده‌دا ده‌وامی به‌جلی كوردیه‌وه نه‌با.. نهشمدههێشت چیدی بازرگانی به‌ده‌نگی هاوڵاتیانه‌وه بكرێت ، ڕێم نه‌ده‌دا مه‌ڕه‌كانی كاتی ده‌نگدان ، كهوڵهكانیان له‌به‌ر دانێن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست