کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


سه‌رخۆشی له‌ خاتوو چنار، که‌ كۆنه‌ جاش و ئه‌نفالچییه‌كی تریش گه‌یشته‌ كاروانی شه‌هیدانی پارتی!

Sunday, 30/03/2008, 12:00

2811 بینراوە


كاتێك هه‌واڵێكم له‌كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ گوێ لێ بوو كه‌ گوایه‌ به‌رپرسێكی پایه‌ بڵندی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك تیرۆر كراوه‌.دڵم خورپه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد بیرم بۆ كۆمه‌ڵی شت چوو، پێشی هه‌موویان ووتم تۆبڵێی كۆنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌ بێت له‌ژێر ناوی پاسه‌وانی هه‌رێمدا ده‌ستی تیرۆر گه‌یشتبێتێ، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد ته‌می گومانم ڕه‌ویه‌وه‌ و سایته‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان وه‌ك بروسكه‌ دڵ و دیده‌ی خوێنه‌رانیان ڕۆشن كرده‌وه‌.. كۆنه‌ جاشیك و ئه‌نفالچییه‌ك به‌كاروانی شه‌هیدانی پارتی و وه‌زیری شه‌هیدان شاد بوو
لێره‌وه‌ ڕووی ده‌مم ده‌كه‌مه‌ خاتوو چناری وه‌زیر و پێێ ده‌ڵیم پله‌یه‌ک‌ی هێنده‌ به‌رز بۆ دابنێ تا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ماوه‌، هه‌ر ده‌ست به‌سنگه‌ه‌و بگرن بۆ پارتی و بۆ بارزانی..
له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌می ڕه‌خنه‌شم له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌که‌م، كه‌ گله‌یی له‌ پارتی ده‌كه‌ن بۆچی پرسه‌یه‌كی شایسته‌یان بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ دانا!
كاتێك جاشیك ده‌یان چالاكی بۆ حزبێكی ناو براو ئه‌نجام ده‌دا له‌ تیرۆركردنی نه‌یارانی و پاش ئاڵوگۆڕی سیاسیی ناوچه‌كه،‌ له‌سه‌ر خۆێنی ئه‌و شه‌هیدانه ‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، ده‌كرێته‌ به‌رپرسێكی پایه‌ بڵند. ده‌بێ كاتێ ده‌گاته‌ دنیای نه‌مریش هه‌مان ڕێزی لێبگیرێ و پاداشی بدرێته‌وه.‌ هه‌ڵبه‌ته‌ جۆری كوشتنه‌كه‌ی بۆ من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ جێگای دڵگرانیه‌ كه‌ ئه‌و زاته‌ ناموباره‌كه ‌و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌بێ دادگایی بكرێن، تا تاوانه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێت، گه‌رچی تاوانی ئه‌وانه‌ وه‌ك ڕۆژی رووناك دیاره،‌ نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ بكوژرێن، یان له‌ناو نوێنی نه‌رم و گه‌رمی باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ر بنێنه‌وه‌!
پارتی به‌ئاشكرا پرسه‌ی بۆ داده‌نێ و سه‌یربكه‌ن بزانن چه‌ند به‌رپرسی پایه‌ بڵندی حزبه‌كانی تر و حكومیش ئاماده‌ی ئه‌م پرسه‌ ده‌بن . هه‌روه‌ك چۆن له‌مردنی
ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ بینیمان ، ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیلی به‌رپرس و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم زۆر له‌ هی كۆنه‌ جاش و دۆست و ناسیاوه‌كانی زیاتر بوون خه‌رمان به‌ركه‌ت ده‌سه‌ڵاتی كوردی! هه‌ر خوابكات په‌رله‌مانیش سێ ڕۆژ پرسه‌ی گشتی ڕابگه‌یه‌نێت!
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێم ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حزبانه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ گرتن و ووتار نووسین مێشیش میوانیان نییه‌ و له‌ ڕێچكه‌ی گه‌نده‌ڵیی و نانیشتیمانی خۆیان نا گۆڕن ده‌بێ به‌ هه‌موومان بیر له‌ڕێگا چاره‌یه‌كی تر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ڕزگار بوونمان له‌م پاشاگه‌ردانیه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانی باشوری تێکه‌وتووه‌..

نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدا نی بزاڤی ڕزگاری خوازی كوردستان
مردن و سه‌رشۆڕیش بۆ كۆنه‌ جاش و كۆنه‌ به‌عسی و جه‌للادانی گه‌له‌كه‌مان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)