کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی ٤٥٠ پۆليسی بنديوار له‌لايه‌ن سه‌رحه‌د قادرو فايه‌قه‌ ره‌شه‌وه‌

Wednesday, 28/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری وه‌زاره‌تی ناوخۆ
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ ی راگه‌ياندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نووسينگه‌ی ليوا به‌ختيار بابان، ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ نه‌قيب حه‌سه‌ن له‌ پۆليسی كه‌ركوكه‌وه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ فايه‌ق تۆفيق ناسراو به‌ فايه‌قه‌ ره‌ش بريكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌ريوه‌به‌ری پۆليسی قه‌زاو ناحيه‌كان كه‌ سه‌ربه‌ پارتی له‌ هه‌ولێر، ٤٥٠ پۆليسی بنديواريان هه‌يه‌ كه‌ مووچه‌كانيان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ريمه‌ و ته‌نها ١٠٠ پۆليسيان ئه‌ركيان هه‌يه‌ له‌ناو كه‌ركوك ،٣٥٠ دیکەشیان به‌ناو پۆليسه‌كان مووچه‌كانيان به‌ هه‌ردوو ئه‌و به‌رپرسه‌ تاوانبارانه‌ به‌ گه‌نده‌لی و ساخته‌كاری بۆخۆيان ده‌يبه‌ن، ته‌نها ١٥ مووچەی پۆليسی بنديوار بۆ نه‌قيب حه‌سه‌ن سه‌رف ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌و مانگانه‌ كاروباری حسابات و دارایی و ئيداریی ئەو ليسته‌ بنديوارانه‌ی پۆليس به‌ريوه‌ ده‌بات!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌ريم سه‌نجاری بەم دزیی و گه‌نده‌ليه‌ی نه‌زانيوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌فسه‌ريكی ئيداریی له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه‌ كه‌ريم سنجاريش پشكه‌ به‌شی و له‌ تاون و خيانه‌ت و گه‌نده‌ڵیيه‌دا هه‌يه‌، ئه‌گه‌رنا چۆن كه‌ريم سنجاری ئاگاداریی ره‌وشی حیزبه‌كانی ئيسلامی و گۆران و ئه‌وانی ديكه‌ی هەیە، بۆچی ئاگاداری و سه‌فقه‌ دزيی و گه‌نده‌ليیه‌ی نيیه‌ كه‌ فايه‌قه‌ ره‌ش و سه‌رحه‌د قادر ئه‌نجاميان داوه‌، له‌لايه‌كی ديكه‌شەوه‌ ليوا محمه‌د سابير هه‌مه‌وه‌ندی ماوه‌ی ٨ ساڵه‌ زۆربه‌ی دزیی و گه‌نده‌ليیه‌كانی كه‌ريم سنجاری و فايه‌قه‌ ره‌ش و سه‌رحه‌د قادری گه‌ياندۆته‌ مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی و به‌تايبه‌تی سيداد بارزانی له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا تا ئيستا محمه‌د سابير هه‌مه‌وه‌ندی باجی راستيیه‌كانی داوه‌ و ته‌نها مووچه‌ی مانگانی بۆ سه‌رف كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ٣ بڕوانامه‌ی به‌كاليۆريۆسه‌ له‌ كوردستان و به‌غداد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە