کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ولێر ، مافیاکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌کری به‌سه‌رچوو به‌ سه‌ر خه‌ڵکی دابه‌ش ده‌که‌ن.

Friday, 17/06/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو ئیداره‌ی هه‌ولێری به‌ناو حکومه‌تی کوردستان بۆ‌ کوردستانپۆست ئاشکراکرد ، که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی که‌ کۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی ئابوری خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه‌ ته‌نانه‌ت به‌شه‌خۆڕاکی مانگانه‌ش , تاوانێکی دیکه‌ ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامده‌دا . سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی وتی: ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ جۆره‌ شه‌کرێک به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌ولێر دابه‌ش ده‌کرێت که‌ مه‌ترسی جۆره‌ها نه‌خۆشی ترسناکی لێده‌کرێت ، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ برگه‌کانی کۆبوونی به‌شه‌خۆراکی مانگانه‌ که‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ دابه‌شده‌کرێت ، له‌ بنه‌ڕه‌تدا وانییه‌  ، به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ویشدا ده‌ستده‌خه‌نه‌ نێو کاروباره‌کانی ئه‌و بازرگانییه‌ و توانیویانه‌ به‌شه‌ خۆراکی کوردستان ئه‌وان بیهێنن و به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا دابه‌ش بکه‌ن. وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌م شه‌کره‌ تام و ره‌نگ و بۆنی جیاوازه‌ که‌ڕوو لێیداوه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچووه‌ ، دیاره‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ پاره‌یه‌کی که‌م هاورده‌ی کوردستانیان کردووه‌ و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیش له‌ حکومه‌تی ناوه‌ند وه‌رده‌گرن.
ده‌بێ بووترێت ماوه‌یه‌که‌ مه‌سعود بارزانی هه‌ڵایه‌کی بۆشی ناوه‌ته‌وه‌ که‌ گوایه‌ چاکسازی ده‌ستپێکردووه‌ ، خه‌ڵکی کوردستان ده‌پرسێت و ده‌ڵێت: ده‌رخواردانی خۆراکی به‌سه‌رچوو به‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ یه‌کێک بێت له‌و چاکسازییه‌ی مه‌سعود؟! .
شایه‌نی باسه‌ وه‌زیری بازرگانی عێراقی که‌ سه‌ر به‌ یه‌کێتییه‌ ، دزێکی گه‌وره‌ی جه‌لالییه‌کان بووه‌ له‌ نێو ئیداره‌ی گشتی جه‌لال تاڵه‌بانی ، پێده‌چیت له‌ ژێر فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ ، ئه‌و وه‌زیره‌ کارئاسانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود کرد بێت ‌ بۆ هاوردنی شه‌کری به‌سه‌رچوو و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر خه‌ڵکی خێر له‌ خۆ نه‌دیوی کوردستان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە