کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رادیۆى زاگرۆس و رۆژنامەى خەبات خەڵكى ناحیەى بەحركە بەگێل ئەزانن ...!

Tuesday, 17/02/2009, 12:00

3122 بینراوە


ماوەیەك بەرلەئێستا رادیۆى زاگرۆس ، كە دەزگاى سیخوڕى پاراستن سەرپەرشتى ئەكات ؛ چاوپێكەوتنێكى راستەو خۆى لەگەڵ ئاواز خۆشناو بەرێوەبەرى ناحیەى بەحركەى گەردایەتى سازكرد .
مەبەست لەو دیدارە تەنها ئەوەبوو كە پاراستن یەكێك لەئەركە هەستیارەكانى خۆى جێبەجێبكات ئەویش خۆڵ كردنە چاوى خەڵك و پەڕۆنانە لە گوێى خەڵكى سیڤیلى ئەم وڵاتە كاول و وێرانە ، لەزۆربەى خەڵك ئاشكراو روونە لەوڵاتى ئێمە كەس تانجێك بەبێ شەكراو ناخاتە سەرشانى ، ((وەك ئەو پۆلیسەى بۆ خەتێك دواواى هینێكیان لێكردبوو ، كەچووە ژوورى بەڕێوەبەرەكەى بینى بووى كۆمەڵێك تانج و باق و بریقى لەسەر شانە ، یەكسەر وتبووى گەورەم تائەو هەموو تانجەت كەوتە سەرشانى چەند جار هینیان كردوى)) ، ئاواز خانیش لە بڕوانامەى ساختەو + مامۆستای سەرەتایى و + كۆلێژى یاساو + سكرتێرەى كەریم سنجارى موراهیق = بە بەڕێوەبەرى ناحیەى بەحركە ، ئەو هەموو تانجە ساختەییەى سەرشانى ئاواز خان دەبێ چەند ئەزییەت پێوە دیبێ .
با لە ناوەڕۆكى بابەتەكە لا نەدەین ، كە دواى ئەو هەموو دزیى و گەندەڵیەى لە ناحیەى بەحركە كرا ، بێدەنگ نەبوونى كوردستان پۆست لەئاست ئەو كارە دزێوانەى كە لەو ناحیە دەكرا وایكرد كە نەوزاد روكنى پارێزگارى هەولێر ئاوڕێك لە شەقام و كۆڵانەكانى گوندى بەحركەو رێگاى سەرەكى بەحركە هەولێر بداتەوە وابكات كە كوردستان پۆست و نووسەرە قەڵەم شێرەكانى چیتر ئابڕووى حكومەت و حیزبەكەى ئاواز خان نەبات .
ئاوازى تامەزرۆ بەرلەوەى بچێتە ناو ستۆدیۆ ، تەلەفۆنى بۆ چەند كەسێكى ماستاو چى و چڵكاو خۆرو ئەوانەى بەپێدانى زەوى خۆڵى كردبوونە چاوى ، تاوەكو بەشان و باڵى ئاواز داهەڵبڵێن و مەدح و سەناى ئاواز خان بكەن و دەستخۆشى لە ئەرك و ماندوو بوونى ئاواز بكەن .
ئاوازى دامێن پیس ئەوەندە بێ عەقڵە وا ئەزانێ خەڵك ئاگادارى ئەوەنیە كە تەنها بۆ قیڕتاوكردن و كۆنكریتكردن و بیرێكى ئیرتوازى بڕى (128) ملیۆن دینار سەرف كراوە ، بۆ كێش ؟ بۆ (عەبدول رەحمان رەشید) كە یەكێكە لە دیارترین و دڕندەترین دوژمنى میللەتى كورد كە بەشدارى لە پرۆسەكانى بەدناوى ئەنفال و قەتل و عام و وێران كردنى گوندو دێهاتەكانى كوردستانى كردوە ، (700) ملیۆن دینار سەرف كراوە بۆ قیرتاوكردنى كۆڵانەكانى (موجەمەع)و (60) مەتر چوارگۆشە بۆ قەبرستانى موجەمەع ، لەبەرئەوەى خەڵكى بارزانى ، كەوەك تكریتیەكانى سەردەمى بەعسیان لێهاتوە بگرە خراپتریش ، لەوێ نیشتەجێن و ئاواز خان ماستاویان بۆ ئەكات ، ئاواز خان باس لە یەكسانى و باس لەوە دەكات كە چاویان هەموو خەڵك دەبینێ بەبێ جیاوازى ، ئەى ئەوە جیاوازى كردن نیە لەگەڵ خەڵكى رەشوروتى گوندى بەحركە كە كۆڵانەكانى تائێستاشى لەگەڵ دابێت (سەگ تۆرى كەیت ناچێتە ئەو شوێنە) بەزستانان سەد كەرى ماستاو خۆرى دەوروبەرى ئاواز لێى دەرناچن و بە هاوینانیش لە بەر پێشكەو تەپۆ تا بەرەبەیان زیڕەى منداڵان ئاسمانى ئەو گوندە تەیى ئەكات ، ئاواز خان لەرادیۆى زاگرۆس باس لە تەجاوزات ئەكات و ئەڵێ ئێمە قبوڵمان نیە خەڵك تەجاوزات بكات نەوەك نەخشەى شارەوانى ناحیە تێك ئەچێ ، وا ئەزانى خەڵكى بەحركەو دەوروبەرى لە گوێى گادا نوستوون ، ئاگادارى تەجاوزاتەكانى ناحیەو شارەوانى بەحركە نین كە ئاواز خان لەگەڵ كۆمەڵێك دزى ترى ئەو ناحیە چەندین پارچە زەوییان بە شەكراو لەخەڵك وەرئەگرت لەبەرامبەر رێگادان بە فرۆشتنى ئەو زەوییانەو كردنییان بەخانوو ، ئاواز خان قەت عەقلى بەلاى ئەوە دانە ئەچوو كە بەحركە تەنها لەماوەى دوو ساڵدا ژمارەى دانیشتوانى لە (750) ماڵ بوو بە زیاتر لە (3000) هەزار ماڵ ، گشتى خەڵكیش ئەزانن كە هەركەسێك زەوى بۆ خانووكردن فرۆشتبێت ئەوا لەپێشدا دەبوایە دەمى ئاوازو سەگ و سوارەكانى شارەوانى چەور بكردایە ، لاى كەسیش شاراوەنیە كە (جەمیل و حەمەدەمین سادق) بەرلەوەى ببن بە بەرێوەبەرى شارەوانى خاوەنى چى بووین و ئیچستاش خاوەنى چین .
ئەگەر لەبەرامبەر هەر دۆریەكى ئاوازخان كە لە رۆژنامەى خەبات و رادیۆى زاگرۆس كردویەتى (زیپكەیەك)ى لە دەم و چاو هاتبا ئەوا هەر لەناو ستۆدیۆ هەردوو چاوانى كوێر دەبوون و لەبەر زیپكان بستێك بەردەمى خۆى نەئەبینى .
ئاوازخان ئەى زەوى مامۆستابەكرى بەرێوەبەرى پەروەردەى خەبات (اێلاح زراعى) نەبوو چۆن وائێستاشى لەگەڵ دابێت ئەیكات بە (قگعە)و ئەیفرۆشى كە تەنها (200) مەتر لەگوند دوورە واتە نزیكترین پارچە زەوى زراعیە لەناو گوند و بەهەرچۆنێك بوایە ئەبوایە بدرێتەوە شارەوانى كەچى ئاوازخان لەبەرمبەروەرگرتنى چەند پارچەیەكى (200)م پشتگیرى لەبەكر كەریم كرد كە برایەكى سیخورى بەعس بوو ، لە ڕاپەرینى شارى هەولێر خەڵكى ڕاپەڕیو ڕەوانەى جەهەنەمیان كرد ، لەهەمان كاتیشدا زەوى هەریەك لە (قادر عەلەو , شێرزاد قادرو ، سەباحى حاجى حوسێن و برهان سیڕەو ، ئەحمەد مەحەمەد خورشیدو ، سەید مەحەمەدە شەل)تان داگیر كردو , لەبەرامبەرچەند وەرقەیەكى سەد دۆلارى ئەتان دایە خەڵك كەتیایدا هەبوو (3) جار زەوى وەرگتبوو ، ئەمە تەجاوزنیە ئاوازخان ...؟
لەسەردەمى رژێمى بەعسدا لەناوبەحركە لەسەر روبەرى (3000) م چەند بینایەیەك دروستكرابوون بەناوى (تعاونى) واتە هاریكارى بۆ جوتیارانى گوندى بەحركە ، ئەمەشیان بۆ ئەوەبوو كە جوتیارانى بەحركە لەپەرەپێدانى كوشتوكاڵ لەناوچەى بەرانەتى سودمەند بن و پەرە بەو كەرتە بدەن كەچى (خالیدى كورى مەلاحەسەن) داگیرى كردو بەكەیفى خۆى بیناكانى روخاندو هەموو كەرەستەو كەل و پەلەكانى ناوییشى فرۆشت و (3) خانووى لەسەر دروستكرد ، ئەى ئەمە تەجاوز نیە لەسەر مولكى دەوڵەت ئاواز خان بۆ دەنگت نەكرد یان تەنها لەبەر ئەوەى خالید مێرد ئەندام سوپابوو سەر بەحزبە فاشیلەكەى خۆت بوو ..؟ ئەى ئەو پارچە زەویەى پشت ماڵى (عورفى) كە دەكاتە بەرامبەر شارەوانى كە تەنها چاڵێك بوو بەشۆڤەڵ پرتان كردەوەو بە پارەیەكى ئەستور فرۆشتان و لەنێوان خۆشتان بەشتان كرد ئەوە تەجاوز نیە ..؟
ئاواز خان لەرادیۆى زاگرۆ زۆر بێشەرمانە ئەڵى خەڵكى گوندى (گردەچاڵ) نایەڵن گۆرەپانى یارى بۆ لاوەكانیان دروست بكەین ، ئەدى باشە زەوى ئەوانیش وەكو خەڵكى بەحركە زرعى نیە ، یان ئەتانەوێ وەك گوندى (قەڵامورتك) بەزۆرى زۆردارى گۆرەپانى یارى بە (موحسینى بابەشێخ) دروستبكەن و پارەكەش بۆ خۆتان قوزەڵ قورت بكەن ...؟
لەرۆژنامەى خەباتیش ئاواز خان باس لە دروستكردنى دوو قوتابخانە ئەكات بە گوژمەى (281) ملیۆن دینار باسى ئەوە ناكات لەهەمان قوتابخانە كەسێكیان كردوەتە بەڕێوەبەر بەناوى (كاكەمین موستەفا) كە لە عەربەى دەنكێكى لە خوێندن ناگات و دەرچووى ئامادەیى بازرگانیە كە فڕى بەسەر وانەبێژى و بەڕێوەبەرایەتى نیە ، لەهەمان كاتیشدا كەسێكیان لەبەڕێوەبەرایەتى فەسڵكردوە كە (25) ساڵە بەرێوەبەرە و خاوەنى تەجروبەیەكى دورودرێژەو یەكێكە لەمامۆستاو بەڕێوەبەرە هەرە سەركەوتووەكانى كوردستان كەرەنگە زۆرینەى خەڵك بیناسێت ، فەسڵ كردنەكەشى لەسەر قسەى دوو كەسى دڵ رەشى وەكو ئاواز خان و نەزان و نەفامى وەك ئەوبووە چونكە بۆ پارتى ئیمزاى نەكردوە ، ئەوەشتانپێ ئەڵێم كە مامۆستا كوردۆ پارتى بوە ئاواز خان و ئەوانى وەك ئەو لەپشتى باوكیان بوونە بەڵا لەبەر فەڵتە بەرچاوەكانى پارتى و كەسانى دزو گەندەڵى وەك ئاواز و ناوچەو رێكخراوى بەحركە كەتەنها چاویان لە زوڵم و زۆرداریە وازى لە پارتى هێناوە .
هەر لەدیدارەكەى رۆژنامەى خەباتدا ئاواز خان باس لە پرۆەى كارەبا دەكات و ، شان و شەوكەتى خۆى تیادا هەڵئەدا ، هەڵبەت لەم پرۆژەیە (ملیارێك و دووسەد ملیۆن) دینار سەرفكراوە پرۆژەكەش تەنها راكێشانى هێلێكى كارەبابووە لە هەولێر بۆ بەحركە كە دڵنیام نیوەى ئەو پارەیەى تێادا سەرف نەكراوە ئەوى تر هەمووى لوشكراوە ، ئاواز خان ئێوە كارەباتان بۆ ناو زەویەكانى برهان سیرەو ، ئەحمەد مەحەمەد خورشید راكێشا تەنها بۆ ئەوەى زەویەكان پارەى باشتر بكەن بۆ فرۆشتنەوە و كردیشتان توخودا درۆ مەكە یەك جار راست بڵێ ئاواز خان چەند پارچە زەویتان بە (70---80) وەرەقەى دۆڵار فرۆشتەوە .
ماوەیەك بەرلەئێستا خەڵكى گەرەكى دەوروبەرى بیرى (7) چووبونە ناحیەو شارەوانى و دائیرەى كارەبا چونكە كارەباكەیان كزەو بەكارنایەت تاوەكو بۆیان چاك بكەن و (9) عامود كارەبایان بۆ دابنبێن ، ئەو گەورە دزانەش زۆر بێشەرمانە پێیان ئەڵێن ، ئەگەر ئەتانەوێ لەرێگاى ڕەسمى ئەو كارە بكەن ئەوا ماوەى (6) مانگ ئەخایەنێ..! بەڵام دەتوانن عامود بكڕن كە بۆ هەر عامودێك (100,000) سەد هەزار دینار بدەن ئەوا بەیانى بۆ تان دائەنێین و كارەباكەتان چاك ئەكەینەوە ئەوەیە دائیرەى كارەبا دائیرەى واتان دیوە ..، دائیرە (د) .
ئەو دیدارەى خەبات لەگەڵ ئاواز (ئیحسان تاهیر) ئەنجامى داوە بەناوى ریپۆرتاژ كە تەنها دیدارێكە لەگەڵ ئاواز ، هەموو خەڵكى بەحەركەش ئیحسان تاهیر باش ئەناسێ كەچەندە پارتیەكى سەرسەرى و پینەكەرە و تەنها بەدواى ماستاوكردن و خۆ دەرهێنانە ، جەنابە ئیحسان دوو وێنەى قەشەنگى كۆڵانەكانى ناو بارزانیانى بڵاو كردۆتەوە ، نەهاتوە كۆڵانەكانى ناو گوند بڵاو بكاتەوە ، كە تاوەكو ئێستاش كەس ناتوانێ پێیدا تێپەرێ ، نەهاتوە قسە لەدوو پیرەمێردو پیرەژن وەربگرێ و بزانى موعاناتیان لە دەست بێ ئاوى و قوڕو چڵپاوى زستانان و، مێشو مەگەزى هاوینان چیە و ، حەق بەریپۆرتاژەكەى بدات ، نەهاتوە بپرسێ بۆ ماڵى واهەیە بە (200) مەتر سۆندە ئاوى راكێشاوەو ماڵى واش هەیە (23) ئاوى لەماڵوەهەیە , نەهاتوە لە گەرەكى ماڵى (عەباس) دیبەگەیى بپرسێ كە بۆ تائێستا شەبەكەى ئاوتان بۆ نەهاتوە و كەچى ماڵى (عەبدول رەحمان رەشید)ى كورد كوژو برازاكانى كەتەنها (8) ماڵن و وەتەنها (150) مەتر لەو گەرەكە دوورن بیرى ئیرتیوازیان بۆ هەڵكەندوون و ، زیاتر لە (20) عامودى كارەبایان بۆ چەقاندون و بەبرى 128 مایۆن دینار شەقامێكى تەوایان بۆ كۆنكریت كردون لەگەڵ حەوشەى هەموو ماڵكان ، ئیحسان تاهیر نەهاتوە بپرسێ نەهاتوە بپرسێ كە بۆ بۆ (مەلارەشیدى) ماستاوچى و زورناژەن هەمووپرۆژەكان وەستێندراون و بەردەمى ماڵى ئەوان كۆنكریت ئەكرێ كە لە نەخشەو پلانى ئەو كۆنكریت كردنە هەر دانەبووە .
بۆ نەهاتوە بپرسێ كە ، شارەانى بەحركە ماوەى (3) مانگى رەبەق زبڵى گەرەكى مەڵبەندى (18) كۆنەكردەوە تا تەلەفزیۆنى (یەكێتى) نەهات پاكیان نەكردەوە بۆیە ئێستا خەڵكى بەحەركە حەز ئەكەن زووزوو تەلەفزیۆنى یەكێتى بێت و سەردانى هەموو گەڕەكەكان بكات تا چارەسەرى بەپەلەى بۆ دابنرێت .
كاكى رۆژنامەنووس بۆ نەهاتوەو لەخەڵكى گەرەكى بیران بپرسێ كە تەنها لەبەر ئەوەى نفوسى پارتى تیادا نیە واهەست ئەكەیت كە تەنها زبڵ دانێكەو كەس ئاگاى لێنیە خۆ مەلاى ئەو گەرەكە چەندین جار شەخسى داواى لە ئاواز خان كردوە ئاوڕێكیان لێبداتەوە كەچە ئاوازى فیشار خان بە وەعدى گەورە گەورە بەڕێى كردوە تاكو ئێستاش هیچى بۆ نەكراوە .....! من لێرەدا لەئاواز خان و دارودەستە كەى ئەپرسم و ئەڵێم ئەرێ خۆ ئێوە ژێرەوەتان كون نیە ...؟ بۆ تێرنابن ..؟ كەى تێر ئەبن .... ؟ ئەشپرسم و ئەڵیم خۆ ئەگەر ئێوە لەسەردەمى موسەیلەمەى كەزاب بوانایە كەس موسەیلەمەى ئەناسى ..؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)