شێرزاد عبدالرحمن : پارتى راگەیاندنى نیە تا لەقەیران دابێت
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
ماوەیەك لەمەوبەر (شێرزادعبدالرحمن) لەلایەن مەكتەبى سیاسى پارتیەوە بەجێگرى سەرنوسەرى رۆژنامەى خەبات كەزمانحاڵى پارتیە دانرا بەڵام بەووتەكانى شێرزاد عبدالرحمن بەهۆى دژایەتیكردنیەوە لەلایەن چەندەكەسێكەوە لەرۆژنامەكە دەستى لەكاركێشاوەتەوە ، هەرچەندە چەندرۆژێك لەمەوبەر شێرزادعبدالرحمن هۆكارى دەست لەكاركێشانەوەكەى بۆدەزگاكانى راگەیاندن ئاشكراكرد بەڵام لەمیانەى بەرنامەیەكى یەك كاتژمێرى ئێوارەى ئەمرۆ لەتەلەفزیۆنى نالیا شێرزاد عبدالرحمن بەتێروتەسەلى باسى لەورووداوەكرد ، لەمیانەى ئەوبەرنامەیە شێرزادعبدالرحمن ووتى منداڵى دونیا بونەتە بەرپرسى یەكەم لەدەزگاكانى راگەیاندنى پارتى و منیش 40ساڵ خزمەتم پێیان حەیفە ببمە جێگرى سەرنوسەر و بەتوندى رەخنەى لەستافى باڵاى رۆژنامەكەگرت و بەپۆلیس ناوى بردن و ووتى ئەوانە بەردەوام خەریكى راپۆرت نووسینن لەسەر ئەم لاو ئەولا نەك كارى رۆژنامەنووسى ، لەوەڵامى ئەوەى ئایا راگەیاندنى پارتى لەقەیراندایە؟شێرزادعبدالرحمن ووتى پارتى راگەیاندنى هەرنییە تا لەقەیران دابێت ، ووتیشى ئەوانەى لەورۆژنامەیە كاردەكەن بۆئەوەباشن ببنەپۆلیس و ببنەئەندامى رێكخراو و ناوچەكان نەك رۆژنامەنووسبن ، لەمیانەى بەرنامەكە ئەوەشى ووت كەشەرمە بە 60ساڵ تەمەنەوە رۆژنامەى خەبات بەمشێوەیەبێت و سەرنوسەرى رۆژنامەكەشى بەكەسێكى دۆراو وەسف كرد و داواى لەسەرۆكى پارتیش كرد لیژنەیەك پێك بێنێت بۆلێكۆلینەوە لەرۆژنامەى خەبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست