کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە لیشاو گۆڕانخوازان دەگەرێنەوە ..........

Sunday, 25/10/2009, 12:00


باوەشی مەلا بەختیار
باوەشی خولە ژەنگاوی
باوەشی مستەفا جاو رەش
باوەشی سەعدی پیرە
باوەشی ئەرسەلان ئەغای دزەیی
باوەشی ئازاد جوندیانی
باوەشی عومەر فەتاحەکان


ڵاپەرە روو زەردەکانی میدیایی بە ناو یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کەوتەەنەتە چەقنە لێدان و باوەشیان کردۆتەوە و لە سەر ئان و سات وەستاون کاك نەوشیروان ولستی گۆڕان بگرێنەوە ناو ئەو باوەشەی کەتەنیاو تەنیا جێگایی گەندەڵ ومشەخۆر و خۆپەرست و خاوەن فاییل ئەبێتەوە و ئەستمە جێگایی ئەم هەموو گۆڕانخوازانە ببێتەوە و ئەو کەسەش کە ئدعای گەرانەوە دەکات بۆ باوەشی گەندەڵەکان کارەکە زۆر روون و ئاشکرایە و ئێمە دەمێکە وتوومانە کە خەڵکانێکی بێ مۆڕاڵ و خۆپەرست وبەرژەوەند پەرست و خزێنراو و وك ووتەنی (چەم بێ چەقەڵ وکەمتیار نابێت ) هاتوونەتە ناو رێزەکانی گۆڕان بێ فلترکردن شتێکی زۆر ئاساییە و موعجزە نیە. هەڵبەتە ئەبێ ئارەقەی شەرمەزاری برێژن نەك چەقەنە لێبدەن بەگەرانەوەی چەند کەسێك کە لە سەرەتاوە بۆ ئەم مەبەستە هاتوون و بەرگی گۆڕانیان پۆشیوە نەك گۆڕاون وناشگۆڕین و باشترین بەڵگەش گەڕانەوەیان بۆ باوەشی جەلالیزمەکان بێ ئەوەی هیچ گۆڕانێکی ئیجابی هەبێت و هەوڵی بۆ درابێت و بەپێچەوانەوە هەڵەکان رۆژ بە رۆژ رووی لە زیاد کردنە و تەنازولکردنیش بۆ بنەماڵەی بارزانی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار وهەروەهاش مافی خۆمانە بزانین ئەم لێشاوەی کە باسی دەکەن کە گوایە گەڕاونەتەوە ڕێزی نیشتمان ،لەپای چی یاسا سەروەر کرا یاخود عومەر فەتاحەکان وئەنفالچیەکان وخاوەن فایلەکان رادەستی عەدالەتکران ،یاخود پیروپەکەوتەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی گۆڕاون و بەواتاێێکی تر تا رۆژی 25-7 چۆنبوون و جۆن رەفتاریان دەکرد بەهەمان شیوەو بە هەمان ئەقلییەت وبگرە خرابتر کار دەکەن ،ئەی باشە گەرانەوەی ئەم لێشاوە لەپای چی تکایە بە زووترین کات بۆمان شیکەنەوە و ئێمەش چاوەڕی گەرانەوەین بەم مەرجانە:- جیاکردنەوەی حزب لە حکومەت.
یاسا سەروەر بێت لەسەر هەموو تاکەکانی هەرێم بێ جیاوازی پلەوپایە. پاککردنی رێزەکانی ی ن ك لە خۆپەرست و گەندەڵ ونەخۆش و بێ توانا و لکاو بە پلەوپایەکەی و هێنانی خەڵکی خوێن گەرم و بەتوانا و گرنگ نەدان بە بیروبۆچوونی و لەناو کام حزب کار دەکەن.
بەسزاگەیاندنی ئەنفالچیەکان و خاوەن فایل ودەست درێژکەرەکانی سەر سەروەت و سامانی مللەت بێ جیاوازی.
هەوڵدان بۆ رێگرتن لە تێپەراندنی رەشنوسی دستور کە تەنها لە بەرژەوەندی ودرێژەدانە بە حوکمی بنەماڵە .
ئاشکراکردنی بودجەی هەرێم ،لەپاش 1991و تاساڵی 2009. دوورخستنەوەی هەرکەسێك دەستی سوورە بەخوێنی کورد لە پەرلەمان .
سزادانی ئەنجامدەرانی شەری براکوژی .

جیاکردنەوەی ی ن ك لە پ د ك بە نەشتەر گەری چونکە لە سەروە لێك لکاون.
لەکۆتایی گەرانەوە بۆ باوەشی ئەم گەندەلانە کە جێگای دۆڵاروو سۆزانیەکانە و پیرۆزی گەراوەکان بێت و هەر شایشتەی ئەم باوەشانانەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە