هێزێكی دەمامكدار چوار دەوری كەناڵی ئاسمانی پەیام دەدەن و هێزێكی تری ئاسایشیش لەدەورووبەری كەناڵەكە جێگیردەكرێت.
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
كاتژمێر 11ی سەربەیانی ئەمرۆ 19/4/2011 هێزێكی دەمامكدار بەزیاتر لە 15 ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بە دۆشكەو بیكەیسییەوە بە دەورووبەری كەناڵی ئاسمانی پەیامدا سوڕانەوەو سەرەڕای چەندین قسەی ناشرین، هەڕەشەیان لەپاسەوانەكانی كەناڵەكە كردو داوایان لێكردن چەكەكانیان دابنێن.
دوابەدوای ئەوانیش هێزێكی ئاسایش لەچواردەوری كەناڵی ئاسمانی پەیام جێگێركران كە تاوەكو ئێستاش لەدەورووبەری كەناڵەكە ماونەتەوە.
دوابەدوای ئەمەش بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی ئاسمانی پەیام لە كەناڵەكەوە داوای لە هاوڵاتیان و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد، بەمەبەستی پاراستی كەناڵەكەو گیانی رۆژنامەنووس و كارمەندەكانی، پشتێنەیەكی مرۆیی بەدەوری كەناڵی ئاسمانی پەیامدا دروستبكەن.
دواتر ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان ودۆستانی كۆمەڵ لەبەردەم كەناڵەكە كۆبوونەوە، بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراو كە لەلایەن یەكێتی و پارتی هێزە دەمامدارەكانیانەوە بكرێتە سەر كەناڵەكە.
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست