کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گه‌وره‌ مافیا مه‌سعود بارزانی ، له‌ هه‌ولێر خه‌وتووه‌ ، خه‌ڵک به‌ته‌قه‌ به‌خه‌به‌ری ده‌هێننه‌وه‌..

Friday, 22/04/2011, 12:00


ئیمڕۆ بارانێکی زۆر له‌ هه‌ولیر باریوه‌ ، ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ پییڕاگه‌یاندین ، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆ بۆ باران و ئاوی قورس له‌ هه‌ولیر به‌ بارانێکی که‌م هه‌موو جاده‌و کۆڵانه‌کانی شار غه‌رق ده‌بێت له‌ ئاو ، ئیمڕۆ به‌ هۆی بارانبارینێکی زۆر، ‌ هه‌ولێر له‌ نێو ئاوی لافاو و ئاوه‌رۆی ئاوی پیس غه‌رق بووه‌ و بۆته‌ هۆکاری زه‌ره‌رو زیانێکی زۆر به‌ هاولاتیان به‌ تایبه‌تی گه‌ره‌که‌ هه‌ژار نشینه‌کان . سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات ئاگای له‌ حاڵی خه‌ڵکی نییه‌ ته‌نها بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ چۆن بتوانێت رێگری له‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ی بکاته‌وه‌ و مه‌ترسی دورست نه‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی ، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌ ته‌نگ ئه‌و زیانلیکه‌وتووانه‌ی بارانه‌ زۆره‌ بێن ، ئه‌م ئێواره‌ خه‌ڵکی ده‌ستیان به‌ته‌قه‌کردنیکی زۆر کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌خه‌به‌ر بهێنێنه‌وه تا به‌ته‌نگیانه‌وه‌ بچن.
ده‌بێ بووترێت ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ولێر هیچ پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژی نه‌کردووه‌ له‌ هه‌ولێر جگه‌ له‌ چه‌ند شه‌قامیک و باڵه‌خانه‌یه‌ک که‌ زۆربه‌یان هی خۆیانه‌. گرنگترین پرۆژه‌ بۆ ژێرخانی هه‌ولێر دیاره‌ دورستکردنی ئاوه‌ڕۆیه‌ بۆ هه‌موو شار ، له‌ هیچ شوێنێکی دنیا ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش نه‌ماوه‌ شار ئاوه‌ڕۆی نه‌بێت، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جوانکردنی شار تا وه‌ک پرۆپاگه‌نده‌ بۆ خۆیبه‌کاری ببات چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ناپێویستی دورستکردووه‌ که‌ له‌ چاو دورستکردنی ئاوه‌ڕۆ بۆ هاولاتیان هیچ پیک ناهێنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە