مێژوی شه‌ش هه‌زار ساڵه‌ی هه‌ولێر .
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
2546 بینراوە
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
له دیدارێک، که له خزمه‌ت هێندێک له به‌رپرسانی قه‌ڵای هه‌ولێر دا ، له‌م قه‌ڵا له مێژینه‌مان کرد ، کتێبۆک (برۆشوور) ێکیان به زمانی ئینگلیسی پێ دام ، که قسه‌ی له نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی قه‌ڵای مێژویی هه‌ولێر و خودی شاره‌که ده‌کرد .
ده‌زانین که ئه‌م شاره له بیست ساڵ که‌متره ، به ده‌ست خودی کورده‌وه یه . وای دابنێین نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵیش به ده‌ست ئێڕاقه‌وه بووبێ ، به سه‌ر یه‌که‌وه ده‌کاته نزیکه‌ی نه‌وه‌د ساڵ . سه‌رده‌مێکیش له ژێر رکێفی خه‌ڵیفه و مهڵیفهی به‌غدا و ئه‌سته‌مبوول و تورک و مورکی دیکه دا بوه . ئه‌دی ئه‌و چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی دیکه ، هه‌ولێری پێته‌ختی کوردستان به ده‌ست کێوه بوه ؟ . بڵێی به ده‌ست کورده‌وه بووبێ یا چی و چۆن ؟
من چون له‌م به‌ستێنه‌دا ، قسه‌یه‌کی تازه‌م پێ نیه و له‌م که‌وشه‌نه دا ، شاره‌زاییه‌کم نیه ، ناتوانم هیچ بڵێم . به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه ده‌ڵێم ، که به‌و رۆژگاره ده‌بیستین "هه‌ولێر پێته‌ختی کۆنی کوردستان " . جا که وایه ، پێویسته به لای که‌مه‌وه کورته مێژویه‌کی هه‌ولێرمان ببێ . بۆ وێنه ، کاتێک ده‌چیته شاری ئاتێن پێته‌ختی کۆنی یۆنان ، یا رۆم پێته‌ختی کۆنی ئیتالیا ، به هۆی به‌رده نووس، کتێبی مێژویی بڕوا پێکراو و ... ،پێت ده‌سه‌لمێت که ئه‌و شارانه زۆر کۆنن و هه‌ر کام له ئاوێنه‌ی مێژو دا ، به رووناکی ده‌دره‌وشێنه‌وه ، به‌ڵام کورد به‌ڵگه‌ی مێژویی چی به‌ده‌سته‌وه یه ، که بیسه‌لمێنێ هه‌ولێر نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زرا ساڵ کۆنه و پێته‌ختی کوردستان بوه ؟ گه‌لۆ! له جیهانی ئه‌مڕۆ دا ده‌بێ بۆ سه‌لماندنی مێژو ، به‌ڵگه‌ی مێژوییت ببێ . یا ره‌نگه ببێ و من نه زانم ؟
خودای نه‌خواسته من لێره دا ئامانجم ئه‌وه نیه بڵێم هه‌ولێر زۆر کۆن نیه یا پێته‌ختی کوردستان نه‌بوه - هه‌ر گیز . به‌ڵکه وتنی شتی وام پێ ناشیرینیشه . به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ، تکا بکه‌م له پسپۆڕگهلی بواری مێژو، کۆنینینه ناسی و ... ی خۆمان ، که ئێستا له زانست به زیاد بێ که‌میش نین ، هه‌وڵ بده‌ن مێژویه‌کی زۆر روون بۆ هه‌ولێر بنووسن ، نه‌ک له‌و چه‌شنه مێژوانه که ده پازده بۆچوون ده‌رده‌بڕرێ و پاش خوێندنه‌وه‌ی ، خوێنه‌ر وای لێ دێ ، ئه‌و شتانه‌ش خۆی له پێش دا ده‌یزانین ، لێیان ده‌که‌وێته دڵه‌ڕاوکێ و هیچی تازه‌ش له زانیاری زیاد ناکا .
به هیوای ئه‌نجامی کارێکی زانستی وا .
خزگهتگوزاری چکۆله‌ی کوردستانی گه‌وره . ح.س.سۆران
[email protected] تاران - 25/11/2708