کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد درۆ بۆ كێ دەكات؟

Monday, 16/08/2010, 12:00


تا ئەم كاتە عیماد ئەحمەد چەندین كۆبوونەوەی بەلێپرسراوی سنووری مەڵبەندەكان كردووە و دەیەوێت 40مەڵبەندی رێكخستن بكاتە 14مەڵبەند بەمەڵبەندەكانی پێشمەرگەو دەرەوەش ، لەهەموو كۆبونەوەیەكیشدا عیماد باس لەوە دەكا كە ئەمە راسپاردەی كۆنگرەیە، وەك كۆنگرە هیچی نەمابێت و هەموو شتەكانی جێبەجێ بوبێت تەنیا كەمكردنەوەی مەڵبەندەكان مابێ بێ ئەوەی لەخۆی بپرسێت وا دوو مانگ بەسەر كۆنگرەدا تێپەڕی كرد هێشتا پەیڕەو پرۆگرامی ئەو حزبە رۆشنای بەرچاو نەكەوتووە.

شەو 15-8 لەگەڵ یەكێك لەو مەسئول مەڵبەندانەی پێشوو پێكگەیشتین و ماوەی نیو كاتژمێرێك پێكەوە قسەمان كرد، باسی ئەو درۆیانەی بۆ كردم كە عیماد ئەحمەد لەراگەیاندنەكانەوە دەیڵێ تەنانەت وتی: تەنیا بەناو ژمارەی ئەو مەڵبەندانە كەمبونەتەوە ئەگینا وەكو خۆیەتی و 27 مەسئولی مەڵبەند دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە ئەگەر ئەو مەڵبەندانە ببن بەیەك.

مەسئول مەڵبەندەكەی هاوڕێم وتی: تەنانەت لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی چەند رۆژی رابردوودا كەبیرم نییە چەند رۆژ لەمەوبەرە نەیانتوانیوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن و تەنیا بڕیاری لێدراوە كە ببێتە 14 مەڵبەند بێ ئەوەی باس لەوەبكرێ مەسئولی مەڵبەندەكانی پێشوو كاریان چی دەبێ تەنیا ئەوەندە نەبێ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی قسەیەكی فڕێداوە و وتویەتی هەمویان بكەنە جێگری مەڵبەند و كارگێڕی مەڵبەند، لەولاوە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی تر وتویەتی ئەی جێگری مەڵبەند و كارگێڕەكانی پێشوو بكەینە چی؟ ئەویش بەو پێیە بێ ئەبێ ئەوانیش بكەینەوە بەئەندام مەڵبەند و ئەندام مەڵبەندەكانیش بكەینەوە بەئەندام كۆمیتەو ئەندام كۆمیتەكانیش بكەینەوە بە ئەندام كەرت و ئەندام كەرتەكانی پێشوو بكەینەوە بە ئەندامی پۆل و ئەندام پۆل بەشانەو تا ئەوانیش دەبنەوە بەئەندام و ئەندامەكانیش بۆ ماڵەوە و هەر كەس بەلای سەنعەت و پیشەی خۆیەوە، بەسەرسوڕمانەوە رووی لەكۆسرەت و جەلال كردووەو وتویەتی بەڕاستی ئیشەكەمان چاككرد.

مەسئول مەڵبەندەكەی هاوڕێم وتی: لەكۆبوونەوەیەكی عیماد لەگەڵ مەڵبەندەكانی سلێمانی و دەوروبەری و بەئادەبوونی هێرۆی ژنی جەلال، عیماد ئەحمەد وتویەتی ئیشێكیان توشی من كردوو مام جەلال یش سەری لێدەناچێت، باشە كاكە رێكخستن چۆن وادەبێت؟

هاوڕێكەم وتیشی: ئەو 27مەسئول مەڵبەندە هەڕەشە دەكەن لەگەڵ بوون بەیەكی مەڵبەندەكان هەموویان بای بای لەیەكێتی دەكەن و دەچنە ماَلەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە