خێراکە وا خەرێکە مردن بگات
Saturday, 10/08/2013, 12:00
1738 بینراوە
لەیادی کۆجکردنی شاعیری گەورەی کورد کاکە بێکەس
لەسەر چڵێکی
ڕنگ زەردی دارە بەڕووی
باخی تەمەن
بولبولێکی شەیدای ئاواز
لە داخی مرواری تەمەن
بووبە مۆمی چرای ژوان
تەنها
دەنگە زۆڵاڵەکەی
لەپانتایی
باخچەیەکی کوردستانە
شەونمی گوڵی
ئەلاواند
لەیەک چرکە
کۆتایی
بەئاوازی
بەخشان هێناو
قوبەی بەرزی شیعری
هەژاند
لە غوربەتی
بێ ئومێدی تاراوگەدا
هێشتا
تیشکی چاوەکانت
دەڕوانێتە
ڕیگای
کۆچ و باری
دورگەی وڵات
چاوەڕوان بن
ها .... گەیشتمە
خزمەت ئێوە
ڕۆحم
شیعرێکی سپییە
لەگەڵتانە
لەگەل نامەی یادتانە
سێبەری چرای عومرم
باوشتان
بۆ دەکاتەوە
ماڵئاوایتان لێ دەکات
بۆ دواجار
ئە ی دوا خەونی
گەڕووی تاساو
لە شاری
چۆڕاوەی مەرگ
لە شاری
ئەفسونی دل
لە پانتایی
ڕەش دەواری
نێو شارکەت
جێگای خەوت
بۆ ڕادەخەم
لەدەمەتەقێی
پیاسەی ئیوارانە
شاعیرە لانەوازەکان
شیعرەکانت
دەڵێنەوە
ڕازی هەستت
دیاری دەکەن
دڵدارانی
مەلەوەری
دەرگایی ژین
نزای کۆچت
ڕێک دەخەن
خێراکە
واخەرێکە
مردن بگات
ئەوە دەڕۆم
چاوەکانم
لە گەڵ
پێڵوی چاوی خەونە
دائەپۆشم
خەمی وەتەن
خەمی
هەژاری خێر نەدیوی
شاەرکەم
ڕەگی پیروزی
دەست نەبوویی شارەکەم
لە دڵمە حەسرەتێکە
لەسەردەمێک ژیای
بەئاسانی
دەتوانی
گیرفانت بڕازێنی
بەرپرسێکی چاو زەق
بووی..!
بەڵام نەتکرد
ئەوەی داخە
نەتوانی
هەستی خۆشی
لە گەڵ مافی
نەداری زەڕنەقوتی
شارەکەتە
تێ کەڵ بکەی
لەسەردەمێک ژیای
بای یەکسانی
هەڵی نەکرد
کیژەکانی
چەوساوی مەرگ
لە چەقو
ڕزگار نەبوون
زریان
هەمان زریانە
کیژەڵۆکەی سۆپای مەرگ
هەڕەشە
لە پەپولەی
سەرچلی تەمەن دەکات
هەناسەی کوردایەتی
سووارە لەمژ
دەستی بونیات
بە باڵای
تەلبەنی ڕۆحە
هەڵپێچراوە
ژیا نێکە
نیوەی مردوو
نیوەی دڵ تەنگ
دراو
ئەمرازی
کشت وەرزە
توخوا مەڕو
کاکە بێ کەس
کی هۆنراوە
بۆ ئەوێنی
خۆرپەیی دڵ
بڵێتەوە
کی باسی قەڵەم
بکات
کی نامەیکی پرسە
بە چرپەی نهێنی
ڕەوانەی
سەردەشت بکات