کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌رێ شێخ جه‌عفه‌ر كێ خیانه‌تكاره‌؟

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

1401 بینراوە


ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سایته‌كه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار و ژن برا مه‌رده‌كه‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ری‌ كۆنه‌ سایه‌قی شێخ جه‌عفه‌ری‌ موحافز و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی‌ ئێستای‌ یه‌كێتی و پارتی كه‌وتۆته‌ تانه‌ و ته‌شه‌نه‌ لێدان له‌ هه‌ڤاڵانی‌ لیستی گۆڕان و به‌ خیانه‌تكار له‌ خوێنی شه‌هیدانیان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات،من كه‌ ئه‌و نوسینانه‌م خوێنده‌وه‌ ویژدانم ڕێگه‌ی‌ نه‌دا بێده‌نگبم ،لێره‌دا وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و پله‌دارێكی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێك ئاڕاسته‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ر بكه‌م و پێی بڵێم ئایا كێ خیانه‌تكاره‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان؟
1-كاكه‌ شێخ جه‌نابت ڕۆژانه‌ چه‌ند ئافره‌ت و كیژۆڵه‌ی‌ ناسك پێشوازی‌ ده‌كه‌یت له‌ ژوره‌كه‌ی‌ خۆت له‌ باره‌گای‌ وه‌زاره‌ت و یانه‌ی‌ وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ شه‌كره‌كه‌؟ئایا ئه‌و كیژۆڵانه‌ له‌به‌ر قۆزێتی و شیك پۆشیت سه‌ردانت ده‌كه‌ن؟یان له‌به‌ر ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی‌ كه‌ له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌وه‌ هاتۆته‌ به‌رده‌ست و ئێستا به‌ ئاره‌زوی‌ خۆت ته‌خشان و په‌خشانی‌ پێوه‌ ئه‌كه‌یت؟؟؟ئێستا پێم بڵێ كێ خیانه‌تكاره‌؟؟؟؟
تێبینی:بۆ پشتگیری خاڵی یه‌كه‌م ئاماده‌م به‌ڵگه‌ت له‌سه‌ر بڵاو بكه‌مه‌وه‌ و ناوی‌ سیانی ئه‌و ئافره‌ت و كیژۆڵانه‌ له‌گه‌ڵ‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌ك هاوكاری‌ بۆت سه‌رف كردوون به‌ نوسراو و واژووی‌ خۆت بڵاو بكه‌مه‌وه‌.
2-شێخ زاهیری چڵكاو خۆرت چه‌ند پارچه‌ زه‌ویت پێداوه‌؟ئه‌ی‌ هه‌ردی‌ كوڕی شێخ زاهیر كام ده‌وره‌یه‌ی بینی؟؟ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه‌ ته‌نها چركه‌یه‌ك سه‌ری‌ نه‌كرد به‌ كانی‌ گۆمه‌دا و كه‌ چی بڕوانامه‌ی‌ بۆ كرا به‌ واژوی‌ ماستاوچی قاره‌مان!!!ئایا ئه‌م هه‌موو ده‌ست بڵاویه‌ت له‌ ئاست شێخ زاهیردا له‌سه‌ر حسابی خوێنی شه‌هیدان نیه‌؟ئه‌ی‌ ئێستا كێ خیانه‌تكاره‌؟
تێبینی:بۆ پشتگیری خاڵی دوه‌م وێنه‌ی‌ خانوو زه‌وی‌ و باخ و سه‌یاره‌كانی‌ ماڵی كاك شێخ زاهیرم له‌ لایه‌،هه‌روه‌ها وێنه‌یكم له‌ ئه‌و كتابه‌ له‌لایه‌ كه‌ هه‌ردی‌ زاهیر پێی بوه‌ به‌ ملازم.
3-كه‌سێك به‌ ناوی‌ (ێباح) كه‌ ئێستا پله‌ی‌ عه‌میدی هه‌یه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق و چه‌وره‌و گه‌ڕیده‌و پاره‌ په‌یاكه‌ری‌ جه‌نابتانه‌ له‌ ساڵی‌ 2003 دا له‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ كارمه‌ندێكی ئاسایی بوه‌،پاشان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاك ێباح (تۆی‌ كرد به‌ برا به‌ش له‌ هه‌موو شتێكیدا))) (كه‌ ده‌ڵێم له‌ هه‌موو شتێكدا كاكه‌ شێخ خۆی باش ده‌زانێ‌ چی ده‌ڵێم) كردد به‌ عمید و ئێستا ملیاردێره‌ ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه‌ هه‌ردوو كچكه‌ت پله‌ی‌ ملازمی‌ یه‌كه‌میان هه‌یه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق و كاكه‌ ێباح موچه‌كانیان بۆ وه‌رده‌گرێ،به‌ڕێزتان مانگانه‌ چه‌ند پاره‌ له‌م عه‌میده‌ علوجه‌ وه‌رده‌گرن،ئه‌و پارانه‌ ئه‌گه‌ر شه‌هیدان نه‌بونایه‌ ده‌هاته‌ ده‌ست تۆ؟؟؟پێم بڵێ كێ خیانه‌ت كاره‌؟
تێبینی:بۆ پشتگیری خاڵی سێیه‌م ئه‌و فه‌رمانه‌م له‌ لایه‌ كه‌ كاك ێباح له‌ ساڵی 2003 دا ته‌نها كارمه‌ند بوه‌،هه‌روه‌ها لیستی ئه‌و ناوانه‌ی‌ كه‌ كاك ێباح موچه‌كانیان وه‌رده‌گرێ له‌به‌رده‌ستم دایه‌ و براده‌رێكی عه‌ره‌بم له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریه‌وه‌ بۆی هێناوم به‌ سوپاسه‌وه‌.
دوا وته‌:شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و ناماقوڵیانه‌ت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌كانمت له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌،خۆشت پاشێڵی خۆت باش ده‌زانی‌ چی تێدایه‌، به‌ڵگه‌ی‌ ساڵی 1995 م له‌ لایه‌ كه‌ به‌ڕێزت خۆشت ده‌زانی‌ له‌و ساڵه‌دا چیت كردوه‌؟له‌هه‌مووی‌ گرنگتر تۆماری‌ ده‌نگیتم له‌ لایه‌ كاتێك!!!!!!! ،ئاماده‌م بڵاوی‌ بكه‌مه‌وه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)