کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانی کورد لە کەرکوک کەم ئەبیتەوە

Tuesday, 04/09/2012, 12:00







فرە ژنی لە ناو عەرەبی عێراقدا بووتە دیاردە و زۆربەی عەرەبەکان لە دوو ژن بەرەو سەروتریان هێناوە،هەر لە ژنێک چەندین منداڵ دەهێننە دوونیاوە، لە ناو جیلی تازەی کوردستانی باشوریشدا دیاردەی فرە ژنی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و زۆربەشیان دوو تا سێ منداڵ زیاتر ناهێنێتەوە دوونیاوە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە چەند ساڵی داهاتوودا رێژەی کورد لە کەرکوک و ناوچە فرۆشراوەکانی تری کوردستان بەرەو کەمبوونەوە بچێت و لەبەرامبەریشدا ڕێژەی عەرەب لە زیادبووندا دەبێت.
دیارە دەسەڵاتی کوردی بە تایبەتی یەکێتی و پارتی بەهۆی هەڵپەکردنیان بەدوای پلەو پۆست و پارەوە نەک ئاگایان لە کەرکوک و ناوچەفرۆشراوەکانیتری کوردستان نەماوە، بەڵکو ئاگایان لە ئەم سێ پارێزگاکەی تری کوردستانیش نەماوە و کە بەدەستی خۆیان خەریکی تەعریبکردن و هەڕاجکردنین. واتا ئەوەی یەکێتی و پارتی دەیکەن سیاسەتی رۆژە لە پیناو بەدەست هێنانی پلە و پۆست و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ حزبەکانیان، ئەوە لە کاتێکدایە داگیرکەرانی کوردستان سیاسەتی دوور مەودایان هەیە بۆ داگیرکردنی کوردستان بە هەموو شێوەیەک بەتایبەتیش لەڕێگای هەژوومنکردنیان بەسەر ئابوری کوردستاندا بە هاوکاری بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی و پارتی.
دیارە من بۆ خۆم لە گەڵ دیاردەی فرە ژنیدانیم ، بەڵام پێویستە خەمخۆرانی گەلەکەمان و شارەزایان، ئازادیخوازان، ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو مەسەلەیە بدۆزنەوە کە لە چەند ساڵی داهاتوودا مەترسی یەکەی بەرۆکی نەوەکانیتری کەرکوک و ناوچە فرۆشراوەکان و خەڵکی کوردستان بەگشتی ئەگرێتەوە.دەسەڵاتی نەوت دزی یەکێتی و پارتی هەمدیس لە ڕێگای راگەیاندنە چەواشەکارەکانیانەوە فوو لە خەڵکی کوردستان دەکەن و دەیان کەن بە قوربانی هیواو ئارۆزوە شەخسیەکانی بەرپرسە ناسیاسیەکانی یەکێتی و پارتی کە بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان جنسێەی وڵاتانی ئەوروپایان لە باخەڵدایەو بانکەکانی دەرەوەیان پرکردووە لە پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان.
ئاشکرایە کە ئەو مەترسیانەی لە ئێستاو لە داهاتوو روو لە هاونیشتمانیانی کوردی کەرکوک و هەرێمی کوردستان ئەبێتەوە،ئوباڵەکەی ئەکەوێتە ئەستۆی سیاسەتە چەوتەکانی بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی و پارتیەوە کە خەریکی گیرفان پڕکردن و کلک گرێدانن لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان و کوردستانیان کردووەتە ماڵی دووەمی داگیرکەرانی کوردستان و خەریکی هەڕاجکردنی ئەم نیشتمانە بێخاوەن و خەوێنراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە