کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئورووپا لەدەست پێکی شەڕی جیهانی یەکەم، حەوتوویەک لە ترس ودڵ هوورە

Sunday, 03/08/2014, 12:00



لە ٣١ ژوویەی ١٩١٤ ئوروپا پێی نایە شەڕێکی گران. سەرەڕای حەولدانەکان بۆ دیتنەوەی رێکارێکی دیپڵۆماسی دوای تڕۆری،،، ئاڕشیدوک فڕانتێس فڕدیناند،،،رووداوەکان بە خێرایی بەرەو شەڕ هەنگاویان دەنا.رۆژی ٢٨ژوویە ئیمپڕاتوڕی،ئوتریش، ومەجارستان دژی وڵاتی / سێربستان / شەڕیان راگەیاند وپاپۆڕەتۆپهاوێژەکان لە رێگای چۆمی،،دانوب،، بەرەو سێربستان وەڕێ کەوتن. لەماوەی ٣رۆژدوای ئەو رووداوەی/ روسیە وئاڵمان / هێزە چەکدارەکانیان بە حاڵەتی ئامادە باش راگەیاند وبەرەو سنورەکان رەوانە کران.هاوکات نیگەرانی ودڵهورە بوو بە هۆی ئەوەی کە کارسازان لە بازاڕەکانی ماڵی / لەندەن / بەشە پشکی خۆیان بفرۆشن و بۆ یەکەمین جار لەساڵی ١٧٧٣ بازاڕی بورس وپشکی شاری لەندەن داخرا.
یەکی مانگی ئووت:
ئورووپا تەنیا چەند کاتژمێرێک لە گەڵ شەڕ مەودای هەیە. فەڕانسە وبلژیک هێزەکانی خۆیان وەجوڵە خست. پەیامێک لە لایان شازادە،،لیچنوسکی،، سەفیری ئاڵمان لە لەندەن ئەو هەواڵە گرینگەی باس کرد کە، دەسەڵاتی بریتانیا حازرە لەو شەڕەدا بێ لایەن بێ بە مەرجێک کە ئاڵمان هێرش بکاتە سەر فەڕانسە. قەیسەری ئاڵمان بە پێچەوانەی هەڵویستەکانی فەرماندەی هێزەکانی ئەو وڵاتە،جموجۆڵی بۆ سنورەکانی رۆژئاوا تێکداو وای پێ باش بوو کە هێزەکانی بۆ لای سنورەکانی رۆژهەڵاتی وڵات لەگەڵ روسیە بنێرێ. بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک وەدیار کەوت کە شازادە / لینچووسکی / سەفیری ئاڵمان لە لەندەن بابەتی دەوڵەتی بریتانیای بە هەڵە وەرگرتووە. بۆیە ئەڕتەشی ئاڵمانی وای پێ باش بوو کە بۆ رۆژئاوا بۆ لای سنوری لەگەڵ فەڕانسە وەڕێکەوێ. لە مەسکۆ سەفیری ئاڵمان رایگەیاند شەڕی ئەو وڵاتەی دژی / روسیە / بە شێوەیەکی ڕەسمی گەیاندە،،، سێرگی ساسونف،،، وەزیری دەرەوەی روسیە.
دووهەمی مانگی ئووت :
راسپووتین، کەسایەتیەکی مەڕمووزی روس، تێزاری ئاگادار کردو بۆی نوسی: ئەگەر روسیە بچێتە ناو ئەو شەڕە ئێقیانوسێک فرمێسک دەڕژێ.! دوای هاتنی هێزی ئاڵمان بۆ خاکی / لۆکزامبۆڕک / ئاڵمان هٶشداری دا بە بلژیک وخوازیاری تێپەڕاندنی هێزی خۆی بوو لە خاکی بلژیک بۆ خاکی فەڕانسە. لە لەندەن هێشتا بریتانیا بڕیاری لەو بوارەدا نەدابوو. بەڵام ،، وینستۆن چرچیل،، فەرماندەی هێزی دەریایی بریتانیا هەڕەشە دەکا کە ئەگەر بێ لایەنی بلژیل بخرێتە ژێر پێ ئەو دەست لە کارەکانی دەکێشێتەوە. / هێنری ئەسکویت / سەرۆک وەزیری کاتی بریتانیا سەرەڕای ئەوەی کە خەڵکی لەندەن خۆشحاڵ بون بەو شەڕە، ئەو کات گوتی: ئەوڕۆ هەموو خەڵک شادن وخوازیاری ئەو شەڕەن بەڵام چەند حەوتووی دیکە پەژیوان دەبنەوە. کۆتایی ئەو شەوە بلژیک گوێی نەدایە هۆشداری ئاڵمان ودیپڵۆماتێکی ئاڵمانی بە گوێ نەدان بەو هۆشدارییە گوتی: بلژیکیەکان مشتێک نەفام وبێچارەن.!
سێی مانگی ئووت:
ئەو رۆژانە لە بریتانیا پشووی رەسمییە، بەڵام پارڵمانی ئەو وڵاتە بۆ لێکدانەوەی ئەو تەنگژەیە کۆ بونەوە پێک دێنن. دوای نیوەڕۆ،،، ئیدوارد کری،،، وەزیری دەرەوەی لە کۆبونەوەی مەجلیسی گشتی بریتانیا هەڵویستی دەوڵەت رادەگەیەنێ. ئەو هۆشداری دەدا بۆ لەبەرگرتنی بێ لایەنی لەو شەڕەدا کە بەزیانی بریتانیا تەواو دەبێ. خۆدوور کردنەوەی لەو شەڕە،پێگەو قورسایی ئەو وڵاتە لە دونیادا لەناو دەبا. لە پاریس سەفیری ئاڵمان ڕەسمەن رادەگەیەنێ ئەو شەڕە دژ بە فەڕانسەیە،بەرپرسانی ئەو وڵاتە وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە حاڵێکدا لە پەنجەرەی شوێنی کارەکەی مات مابوو دەیگوت: هەموو چراکان لە سەراسەری ئورووپا دەکوژێنەوە ودوور نییە کە ئێمە لە ماوەی تەمەنی خۆماندا ئەو چرایانە بە رووناکی ببینین.!
چواری مانگی ئووت:
خەڵکی فەڕانسە بە بیستنی هەواڵی ئەو شەڕە لە خەو ڕاپەڕین. بریتانیا هۆشداری دایە ئاڵمان کە بێ لایەنی بلژیک ڕەچاو کا. خەڵکێکی زۆر لە بەرانبەر شوێنی کاری سەرۆک وەزیری بریتانیا کۆ ببونەوە. کات بەسەر دەچێ وبریتانیا ڕەسمەن هاتە ناو شەڕ.
پێنجی مانگی ئووت:
کەمتر لە ١٢ کاتژمێر ماوە بۆ راگەیاندنی شەڕ. رۆژنامەکانی بریتانیایی داوایان لە خەڵک دەکرد بچنە ناو ئەڕتەشی ئەو وڵاتە. نیشانەی،،، هەڵۆ،،،نیشانی رەسمی دەوڵەتی ئاڵمان لەسەر دەرکی سەفارەتی ئەو وڵاتە لە لەندەن هەڵگیرا. سەفیری بریتانیا لە ئاڵمان شاری / برڵینی / بە جێ هێشت. رۆژنامەکانی ئاڵمان بە تووندی دەهۆڵی شەڕیان لێ دەدا و دەیان نوسی کە بەرخۆدانی هێزی بلژیک لە گەڵ ئاڵمان خۆ کوشتنە.راگەیاندنەکانی سیخۆرەکانی روسیە لە هەموو جێگایەک خەریکی چالاکین. لەبەرەی رۆژئاوا لە دەورووبەری شاری / لیئەژ/ کە شوێنێکی بە هێزو قاییمە ئەڕتەش بە چل هەزار سەرباز بەرگری لێ دەکا. هاوکات دەوڵەتی ،،، موونتە نیگرۆ،،، دژی ئیمپڕاتووری / ئوتریش ومەجارستان / شەڕی راگەیان.
شەشی مانگی ئووت:
ئیمپڕاتووری/ ئوتریش و مەجارستان / دژی روسیە شەڕیان راگەیاند. هاوکات،، سێربستانیش،، لە دژی ئاڵمان شەڕی راگەیاند. فڕۆکەکانی ئاڵمان شاری / لیژی / بلژیکیان بۆمباران کرد و٩ کەسی سڤیلیان کوشت. ئەوە یەکەم هێڕشی هەوایی بوو لە مێژووی ئورووپاو جیهان! نزیکەی ١٥٠هەزار سەربازی ئەڕتەشی ئاڵمان، ریزی دیفاعی هێزی بلژیکیان لەو ناوچەیە گەمارۆ کردبوو، هەرئەو قۆناغە لەشەڕ نزیکەی ٨٠٠٠ سەربازی ئاڵمانی کوژران./ لۆرد کیشنێر / وەزیری شەڕی بریتانیا بە هاوکارەکانی لە دەوڵەتدا دەڵێ: لەوانەیە ئەو شەڕە ٣ ساڵ بخایەنێ. هێزەکانی فەڕانسە لە/ داهومی /(بنەین) شارێکی سناوری ،،ئانەخوو،،لە تووگوو کە لە ژێر دەستی ئاڵماندا بوو داگیر کرد.ئەو یەکەمین جارە لە داگیرکردنی ئەو ناوچانەیە کە لە ئیختیاری ئاڵماندایە.
هەشتی مانگی ئووت:
موونتە نیگرۆ،، دژی ئاڵمان شەڕی راگەیاند. هێزی فەڕانسەش وەخۆکەوت وحەولی دەدا ئەو ناوچانەی کە لە رووداوی شەڕی/ فەڕێنسە وپرووس / نزیکی ٤٣ ساڵ لەوەی پێش لە دەستی دابون هەمیسان وەریان گرێتەوە.ئەوان دەتوانن شاری،، موولوز،، لەناوچەی / ئالزاس / وەرگرنەوە.هەرچەند نزیک ٢٤ کاتژمێر دوایی هێزەکانی تازە نەفەسی ئاڵمان دەگەنە ئەو شارە وکۆنتڕۆڵی دەکەنەوە.پاپۆڕی ،،، ئووشنیک،،، لەسەر رێی خۆی لە ئاوەکانی زەریای ئەتڵەس لە رێگای پاپۆڕەکانی جەنگی ئاڵمان دەکەوشوێنیان ولە کۆتاییدا لە کەنارەی،،، ساوتە هەمپتۆن،،، لە باشوری ئیگلیساتن پێیان دەگەن. باری ئەو پاپۆڕە ،،زێڕوزیو ،، دەبێ بە قیمەتی ١٥میلیون دۆڵار! موسافیرەکانیشی خەڵکانی جۆراوجۆر وسەرجەم ئەفسەرانی بریتانیایی و ئاڵمانی دەبن.
لە نوسینی: پڕۆفسۆڕ: مارگاڕێت مەک میلان، بەرپرسی کالیجی سێنت ئانتونی لە زانکۆی، ئاکسفۆڕد و مانۆستای مێژووی نێونەتەوەیی.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٣/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە