کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستا عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین مامۆستایی منیش بوو

Saturday, 24/01/2009, 12:00


به‌پیری مه‌رگه‌وه‌ فرسه‌خ به‌فرسه‌خ ڕۆیون مه‌ردان
ئه‌وی باکی له‌مردن بێ ،، دیاره‌ بڵح و نامه‌رده‌ (مه‌حوی)
-----------------------------
هه‌رجارێک له‌وولاته‌که‌م که‌ڵه‌ مرۆڤێک کۆچ ده‌کات ده‌ڵیم سروشت چه‌نده‌ ناچیزو غه‌داره‌
ئاخر مردن بۆ ده‌بێ دوا و یزگه‌ بێت و له‌وێدا هه‌موو شت کۆتایی پێبێت ، که‌ئاش به‌تال بوو
گه‌ڕامه‌وه‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ته‌نها ساڵیک بوو جێم هێشتبوو ، مامۆستا محسین بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و له‌کاروانی شۆڕشدا گلابوو به‌ڵام ئێمه‌ قه‌ت ،سروودی منداڵی ئاشتی خوازمان بیر نه‌چۆته‌وه‌ که‌مامۆستا پی ی له‌به‌ر کردبوون ،من له‌قوتابخانه‌ی ئاراس بووم ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی زۆری قوتابیه‌کانی کوڕی کرێکاربوون ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی که‌ جیاوازی چینایه‌تی تیا به‌دیی نه‌ده‌کرا چونکه‌ ئیمه‌ خانوه‌کانیشمان هه‌مان شێوه‌ بوو باوک یان دایکی هه‌موومان له‌کارخانه‌ی جگه‌ره‌کاری ده‌کرد ،مامۆستا عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین له‌و قوتابخانه‌یه‌بوو مامۆستامان بوو وانه‌ی کۆ مه‌ڵایه‌تی پێده‌وتینه‌وه‌ به‌ڵام چ کۆمه‌لایه‌تیه‌ک ئه‌و وانه‌ی ژیانی پێده‌وتینه‌وه‌ ئه‌و له‌هه‌موو مامۆستاکان جیاواز بوو من به‌دڵ ئاره‌زووی وانه‌ی مامۆستام ده‌کرد ئاخر ئه‌و دنیایه‌کی تایبه‌ت بوو بۆ ئێمه‌ ،ئه‌و وانه‌ی گوڵی فێرده‌کردین ،ئاخر زۆربه‌مان هه‌رله‌منداڵیوه‌ ده‌مان زانی هۆقه‌ی کڵۆڵی به‌چه‌نده‌ ئاخر مامۆستایه‌کی واهێمن بۆئیمه‌ مایه‌ی خۆشحاڵیمان بوو ئه‌و باسی شانۆی بۆده‌کردین ،شانۆگه‌ری مشک وپشیله‌که‌ که‌له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ له‌ڕۆژی باوک ودایکاندا نمایش کرا وابزام یه‌که‌مین شانۆ بوو ئه‌وده‌م له‌ژیانما دیبووم ،که‌ مامۆستا خۆی نوسیبووی خۆی قوتابیه‌ کانی ئاماده‌ کربوو ئه‌وعه‌سره‌ چه‌ند نازدار بوو زۆی دایک و باوکی قوتابیه‌کان به‌کوسی نایلۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌وه هاتن بۆ قوتابخانه‌ وله‌وێ دوای ڕیز کردنی کورسێکان،‌ بێ ده‌نگ دانیشتبوون سه‌یری منداڵه‌کانیان ده‌کرد چۆن هه‌ر وانه‌ی ووشکی دین و عه‌ره‌بی ناخوێنن ،ئه‌شتوانن له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆش نمایش بکه‌ن ،،،
تاکه‌ مامۆستا بوو که‌لێ ی نه‌ده‌داین ئه‌و ده‌فته‌ری یاداشی هه‌بوو ڕۆژانه‌ هه‌موو شتی تۆمار ده‌کرد زیره‌کی، قاوقیژ ،شه ڕ ، ،پاک و ته‌میزی ، ئه‌و خه‌ونی زۆر نه‌شمیل و په‌مه‌ی له‌ناومانا ده‌چاند ،بیرمه‌ باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کردین که‌باخچه‌یه‌کی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ین ،پڕ له‌گوڵ و گیاو ئاژه‌ڵی ناسک ، بیرمه‌ هه‌موو جارێک که‌ده‌چومه‌وه‌ بۆ ماڵ بۆ براو خوشکه‌کانم ده‌گێڕایه‌وه‌ که‌ مامۆستا له‌هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی باخێکی گه‌وره‌دایه‌ ، ئێمه‌ مامۆستامان پرسیار ڕێژ ده‌کرد،ئیتر یه‌کێک ده‌بوه‌ ده‌رگه‌وان و یه‌کێک ده‌بوه‌ شوان دانه‌یه‌کمان شیرمان ده‌دۆشی و باخه‌وان ، به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌که‌مان سه‌ربازگایه‌ک چۆڵ کرا بوو که‌ئه‌وشۆڕش نه‌مابوو ئه‌ویش گوێزرابۆوه‌ ،له‌وح و ته‌لی دڕکاوی و چیلکه‌و چه‌وێڵیان جێ هێشتبوو ،دلاوه‌ریش ڕووی ده‌می له‌مامۆستاکرد ووتی بۆ جێگه‌ی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ نه‌که‌ینه‌ ئه‌و باخچه‌یه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت ؟ ئیتر مامۆستا تاس بردێوه‌ له‌ناو ڕاڕه‌وه‌کاندا بوو به‌ده‌نگه‌ ده‌نگ ئیتر هه‌موو زانیمان کاتی وه‌رگرتنی هێلکه‌ی کولاو شیری گه‌رم بوو، ئه‌و به‌یانی یه‌ی که‌له‌پاسه‌ پۆڵێنه‌که‌ دابه‌زیم له‌سێ ماڵه‌که‌ توره‌که‌ی سه‌مونه‌ گه‌رمه‌که‌م دابه‌کۆڵما ، له‌شه‌قامه‌که‌ په‌ڕیمه‌وه‌ ده‌نگم هه‌ڵبڕی گه‌رموو نه‌رمه‌ سه‌موون ، شنه‌ی شه‌ماڵی خاوێنی به‌ره‌ به‌یانم هه‌ڵده‌مژی و له‌به‌فری گۆیژه‌م ده‌ڕوانی ده‌رگایه‌کی سپی کرایه‌وه‌ که‌سێ تاک بوو له‌ناوه‌ڕاستا کرایه‌وه‌ مامۆستا ڕۆبێکی شه‌وی له‌به‌ردابوو بانگی کردم منیش به‌شه‌رمه‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆی چوم سه‌مونی لێ کڕیم ،من ویستم پاره‌ی لێ وه‌رنه‌گرم ئه‌و قبۆڵی نه‌کرد و ده‌ست خۆشی لێ کردم سوپاسم کرد که‌ڕۆشتم ئاوڕم نه‌دایه‌وه‌ هه‌ستم به‌شێوه‌ شه‌رمێک ده‌کرد نازانم ئه‌ورۆژه‌م چۆن لێ گوزه‌را ، نازانم دوای چه‌ند ڕۆژ بوو وانه‌ی مامۆستامان هه‌بوو من وه‌ک تاوانێکم کربێ سه‌رم داده‌گرت، به‌ڵام ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌یه‌ هیچ باسی ئه‌و به‌یان یه‌ی نه‌کرد که‌زه‌نگی ته‌واو بوونی وانه‌ که‌ش هات ، پێش چونه‌ ده‌ره‌وه‌مان له‌پۆل له‌به‌ر چاوی هه‌موو هاوڕێکانم ده‌فته‌ری یاداشه‌که‌ی به‌من سپارد که‌لام بێت و داوای لێ کردم که‌ئه‌و ڕۆژه‌ی وانه‌ی کۆمه‌لایه‌تیمان هه‌یه‌ بیری نه‌که‌م ، یادت به‌خێر مامۆستای به‌ڕێزم مرۆڤه‌ مه‌زنه‌که‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە