کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى لە ڕێگەى وەزارەتى دادەوە سووكایەتى بە د.بەرهەم دەكات

Wednesday, 30/03/2011, 12:00




بە پێى بڕیارێكى ئەنجوومەنى وەزیران كە لە 28/3/2011 دەرچووە تایبەت بە زیادكردنى دەرماڵەى %50 بۆ ئەنجوومەنى دادوەرى و سەرۆكایەتى داواكارى گشتى و سەرپەرشتیارى دادى بڕى 30% تەنها بۆ دەرچوانى یاسا لە وەزارەتى داد .
لەسەرەتاى دەرچوونى بڕیارەكە پارتى لەڕێگەى ئەندامەكانى و ناوچەى فەرمانبەران هەستان بە نانەوەى ئاژاوە لە ناو دام و دەزگاكانى سەر بە وەزارەتى داد ,بە سوكایەتى بە د.بەرهەم گوایا نازانێت بڕیارى باش بدات و سەرۆكایەتى هەر لە نێچیر دەوەشتێتەوە و شتى لەو بابەتە .
ئەمە لە لایەك لە لایەكى دیكەشەوە دەیانەوێت ئەوە بڵاو بكەنەوە كە گوایا وەزیرى داد و پشتیوان ێادق و نەوزاد هادى هاتوونەتە سەر خەت بۆ ئەوەى كە ئەم دەرماڵەیە هەموو فەرمانبەرێكى وەزارەتى داد بگرێتەوە بەبێ جیاوازى , لە ئێستادا خەریكى كارى باشن بۆ فەرمانبەران بەڵێن دەدەن بە راست كردنەوەى بڕیارەكە بۆ فەرمانبەران
بەڵام لە وەش غافلن كە فەرمانبەر لەوە دەپرسێت كە ئایا وەزیرى داد خەوى لێكەوتبوو كە گفتوگۆى ئەم بڕیارە دەكرا لە ئەنجومەنى وەزیران یاخود هەرنا كە ئەم بڕیارە خوێندراوەتەوە لە كۆبوونەوەى 28/3/2011 سەرۆكایەتى ئەنجوومەن, یا وەزیرى داد ئاگاى لە خۆى نیە ؟ جا قوربەسەر ئەو وەزارەتە ئەبێ چى گوزەربكات....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە