کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌لێژنه‌ی به‌ دواداچوونی پرۆژه‌ و مساته‌حه‌ی هه‌ولێر دهۆك، 250 هاوڵاتی سكالايان له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی داوه‌!

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


کارمه‌ندێک له‌ دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی كارمه‌ندێك له‌ ديوانی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم/ به‌دواداچوون

توره‌يی و ناڕه‌زايی هاوڵاتيان و خه‌ڵكی خۆپيشانده‌ران له‌ هه‌ريمی كوردستان، ده‌رئه‌نجاميكی ئيجابی ليكه‌وته‌وه‌، تا مه‌سعود بارزانی بخه‌نه‌ هه‌ڵه‌يه‌كی ميژوويه‌وه‌، به‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ ليژنه‌يه‌ك و چه‌ندين بڕيارو ڕاسپارده‌ی ده‌ركردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ سه‌دا يه‌كی ئه‌و بڕيارانه‌ی خۆی پي جيبه‌جێنه‌كراوه‌و، رۆژانه‌ شكست له‌ دوای شكست به‌رۆكی بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م سالحی گرتۆته‌وه‌!

ئیستاش ده‌مه‌وێ گه‌وره‌ترین نهێنی دزیی و فزیی و گه‌نده‌ڵیی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌ بخه‌مه‌ روو، فه‌رموون له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌کان، که‌ چۆن پاره‌یان له‌ خه‌ڵک وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستیان بڕیون:

ئه‌و ڵيژنانه‌ی بۆ به‌ دواداچوون و راگرتنی ئه‌و پرۆژه‌ و مساته‌حانه‌ی سنو ری پاريزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، له‌لاپيه‌ن خودی ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ سه‌رپرشتي كراوه‌، تا زيان به ‌به‌رژه‌وه‌ندی و سامانه‌كانی بنه‌ ماڵه ‌نه‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زياتر بۆ خه‌ڵكی و ئه‌ندامانی ليژنه‌كه‌ ڕوونبۆته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌و ڵيژنه‌يه‌ له‌ كاره‌كانيان ڕاگيراون به‌وه‌ی، زياتر له‌ ٢٥٠ هاوڵاتی له‌ هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو دهۆك، سكاڵايان بۆ ڵيژنه‌كه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان پرۆژه‌و مساته‌حه‌كانيان له‌ كوران و براو ئامۆزاو برزاكان و داروده‌سته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی وه‌رگرتووه‌، ئيستا ئه‌وان وه‌ك به‌رزه‌كی بابان بۆی ده‌رچوون و خه‌ڵكی زيانه‌كه‌ی ده‌دات، بۆیه‌ هه‌موو سکاڵاکاره‌کان برياريان داوه‌ گه‌ر پاره‌كانيان نه‌گێرنه‌وه‌ ئه‌وا كيشه‌كانيان ده‌به‌نه‌ به‌غدا!

به‌ پيی وته‌يه‌كی دكتۆر فواد حوسين سه‌رۆكی ديوان، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، ئه‌ركه‌كانی ليژنه‌كه‌ شكستی هيناوه‌و له‌لايه‌ن مه‌سرۆر بارزانيه‌وه‌ به‌ راسپارده‌ی مه‌سعودی باوكی ڵيژنه‌كه‌ ڕاگيراوه‌! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ كه‌ زيانی مادی له‌ حكومه‌ت و هاوڵاتيان له‌لايه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانيه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌كان و موساته‌حه‌كان خۆی له‌ ٦ مليار دۆلار ده‌دات و گه‌وره‌ترين كاره‌سات رووده‌دات، چونكه‌ هه‌موو پرۆژه‌كان به‌ بێ ئيعلان كردن به‌ زۆرداری له‌لايه‌ن بنه‌مأله‌ی بارزانيه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌ و به‌ كه‌سانی و ديكه‌ فرۆشراوه‌ته‌وه‌، زۆربه‌يان تا ئيستا نه‌خراوه‌ته‌ واری جيبه‌جيكردنه‌وه‌!

به‌و چه‌شنه‌ی، كه ‌من له‌ ليژنه‌كه‌دام، ئه‌م ناوانه‌ به‌زه‌قی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌ندين پرۆژه‌يان وه‌رگرتووه‌و به‌ خه‌لكيان فرۆشتۆته‌وه‌:

مه‌سرۆر مه‌سعود بارزانی
مه‌نسور مه‌سعود بارزانی
وه‌يسی مه‌سعود بارزانی
بابۆ (مه‌لا مسته‌فا) مه‌سعود بارزانی
نيهاد مسته‌فا بارزانی
سيداد مسته‌فا بارزانی
سوهاد مسته‌فا بارزانی
وه‌جيه مسته‌فا بارزانی
دلشاد مسته‌فا بارزانی
نيچير ئيدريس بارزانی
دلۆڤان ئيدريس بارزانی
بارز ئيدريس بارزانی
عباس ئيدريس بارزانی
ڕه‌وه‌ند ئيدريس بارزانی
سيروان سابير بارزانی
سامان سابير بارزانی
شيروان سابير بارزانی
عه‌بدولمهيمن عه‌بدولسلام بارزانی
سه‌مير عه‌بدولمهيمه‌ن بارزانی
بارزان لوقمان بارزانی
هيمداد لوقمان بارزانی
ئه‌دهه‌م بارزانی
ئيجرا بارزانی
نوری سنجاری
سه‌روه‌ر ساڵح بێداوی(پاراستن)
سه‌رباز هه‌ورامی
ژين سه‌رباز هه‌ورامی
سه‌حه‌ر سه‌رباز هه‌ورامی
چنار سه‌رباز هه‌ورامی
داليا سكرتيری نيچير بارزانی
بارزان موحسين دزه‌يی (وه‌زيری پيشووی شاره‌وانی)
شيروان محسين دزه‌يی
ناوه‌نين حه‌مه‌د وسۆ(وه‌زيری پيشووی شاره‌وانی)
سه‌مير ئاكري(وه‌زيری شاره‌وانی)
عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی
عه‌بدوللا ئه‌حمه‌د(ئه‌بو به‌نگين)
به‌يان دزيی(بريكاری پيشووی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی)
عباس سڵيمان غه‌زالی بارزانی
نوری سلمان غه‌زالی بارزانی
فاخر بارزانی
عيسمه‌ت ئه‌رگووشی بارزانی
نه‌زهه‌ت حالی بارزانی
عه‌بدولعه‌زيز ته‌يب
ته‌مه‌ر كۆچه‌ر
پشتيوان سادق
عه‌بدوللای به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايش
سدقی زراری سه‌رۆكی شاره‌وانی
ڕه‌شيد تاهير بريكاری وه‌زاره‌تی دارای
ئه‌دهه‌م ده‌رويش به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌ريم

خوێنه‌رانی به‌ريز....زياتر له‌ ١٠٠ كه‌سی ديكه‌ له‌ داروده‌سته‌كانی بنه‌ماله‌ له‌ناو ليسته‌كه‌دابوون.ته‌نها ئه‌مانه‌ گه‌نده‌ڵه‌ شازه‌كانن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە