پێشنیارێك بۆ گه‌ڵی كورد دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
Thursday, 28/07/2011, 12:00
هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانین كه حكومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ماوه‌یه‌كه شه‌ڕی باره ترێ به میلله‌تی كورد ده‌گێرێت به هه‌موو هێزێكی سه‌ربازی و سیاسی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی هاولاتی كوردستان هه‌تك ده‌كات و خاك و سنوری هه‌رێمی كوردستان ژێر پۆستاڵی سوپای ئاخونی پازداران ده‌خات ،له‌لایه‌ك به بیانووی لێدانی هێزی په‌ژاك و له لایه‌كی دی بۆ مه‌به‌ستی گـڵاوی خۆی كه جووله‌كه ئاسا پلانیان بۆ دارشتووه كه به نیازی گهورهتركردنی ده‌سه‌ڵات و هێزی شیعه‌گه‌رین له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا تا بتوانن خۆیان له پێش چاوی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا به تایبه‌ت ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی كه ئه‌مه‌ریكایه نیشان بدات ،به‌لام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی كه خه‌ڵكی گوندنشین و ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و زه‌ره‌رو زیانی گیانی و ماڵی به‌رده‌كه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كوردهواری ده‌لێت ده‌لێی ئاشی ئاوكه‌وتووه یاخوود نه بایی دیووه و نه باران بۆیه ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م دوو قه‌یران و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی رووبه‌روو ده‌بێته‌وه .
1_ له‌رووی سیاسی و یاساییه‌وه :هه‌ڵوێستێكی سیاسی وه‌ك ئاگادراركردنهوهی ئێران له لایه‌ن هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به به‌زاندنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه به ده‌ست درێژییه بۆ سه‌رخاك و ئاوی هه‌رێمی كوردستان یان گرتنه به‌ری رێگه چاره‌ی یاسایی به‌وه‌ی رێكخراوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادار بكات تا رێگه‌چاره‌ی گونجاو پێویست بگرێته به‌ر بۆ سزادانی ماددی و سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێران به هه‌رجۆرێك بێت بریار بدات به وازهێنانی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماتی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئێران .
2_له رووی مێژوویی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه :پێوسته هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دان به‌وه‌دا بنێن كه هه‌ر شۆرش و خه‌باتێك له پێناو گیڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد و رزگاری میلله‌تی كوردستان بكرێت له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی مێژوویی كوردستانی بكرێت له شاخ بێت یان له ده‌شت له شاربێت یان له دێ شۆرشی چه‌كداری بێت یان دیالۆگ له‌ژێر هه‌رناوێكی كوردی بكرێت له لایه‌ن هه‌رگروپ و كه‌سایه‌تیه‌كی كورد زمان ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ئێمه هاوده‌نگ و پشت و پهنایای ده‌بین چونكه ئێمه بروامان وایه كه ماڵی كوردی هه‌ر یه‌كه‌و له رووی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌موو یه‌ك خاك و زمانین ئه‌ویش خاكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌یی كوردین .
به‌ڵام گه‌ر هاتوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان هیچ كام له‌م دوو رێگه‌یان نه‌گرته پێش كه‌واته چی بكرێت باشه ؟
وه‌ك پارێزه‌رێك پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دلسۆزی هاوخه‌مییه‌ك بۆ دانیشتوان و ئاواره‌كان و لێقه‌وماوانی گیانی و ماڵی ناوچه سنورییه‌كان به پله‌ی یه‌ك پاشان وه‌ك هاوههڵوێیستیهك و به‌رز ته‌ماشاكردنی خه‌باتی خوشك و برا كورده شۆرشگێره‌كانی په‌ژاك به پله‌ی دوو ،ده‌ست بكرێت به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وام بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه :
1_ ڕسواكردنی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئێران و حكومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ سه‌ر گیان و خاك و كه‌رامه‌تی كورد و كوردستان .
2_ناچاركردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بڕینی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی نێوان هه‌ریم و ئێران .
3_ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ئاسایشی نێودوه‌ڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌گرتنه‌به‌ری رێگه چاره‌ی گونجاو پێویست له دژی ئهلاماردانهكانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست