جه‌لال تاڵه‌بانی چیکردووه بۆ که‌لاوه شاره‌که‌ی من، تا وێنه‌ی هه‌ڵبواسرێ؟
Sunday, 12/04/2009, 12:00
2176 بینراوە
هه‌ڵه‌بجه ئاوێنه‌ی ڕۆحه هه‌ڵه‌بجه هه‌رێمی ژانه
هه‌ڵه‌بجه ئاینده‌مانه ووڵاتی بێ ووڵاتانه. من وه‌ک هه‌ڵه بجهیی یه‌کی خاوه‌ن شه‌هید و ماڵ‌وێران به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕم له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵواسینی وێنه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ده‌روازه‌ی که‌لاوه‌که‌م دا ئیتر بۆ من کێشه نییه ئه‌و سهرکۆمارهکێ یه! ئه‌گه‌ر باوکیشم بێ که له هه‌ڵه‌بجه به گاز خنکێنرا له‌و لای لاشه‌که‌ی کاک عومه‌ری خاوه‌ره‌وه لێکه‌وت و که‌سێک به‌هانایه‌وه نه‌گه‌یی و گیانی سپارد ڕۆحی شاد بێ و هه‌زاران درود و سڵاو له‌گیانی پاکی بێ ..
جه‌لال تاڵه‌بانی چیکردووه بۆ که‌لاوه شاره‌که‌ی من، تا وێنه‌ی هه‌ڵبواسرێ؟ چۆن ڕویان دێ ڕوی تێده‌که‌ن .. چۆن ڕێ به‌خۆیان ده‌ده‌ن باڵی تیا باده‌ن و وێنه‌ی مام هه‌ڵبواسن ..
ئه‌وان له‌کاتی داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌لایه‌ن ڕژێمی ئاخوندی ئێرانه‌وه به‌ربوک بوون و هه‌ڵه‌بجه‌یان خستهپهردهی زاوایی بۆ پاسداران له پاشاندا به‌شه‌ق وه‌ده‌رنران و پاسداران بونه ده‌رگاوانی شاره‌که‌م ..
ده‌کرا وێنه‌ی ئه‌و پاسداره موو زه‌رده‌ی که‌له ڕێگای عه‌نه‌به‌وه وهژووردهکهوتیته ناو هه‌ڵه‌بجه خه‌مباره بریندارهبێ کهسهکهمهوه هه‌ڵبواسن که نه‌ی ده‌هێشت چه‌کداره جاشولکهکان بێنه ناو هه‌ڵه‌بجه بۆ تاڵانی و ده‌ست بڕینه‌وه‌ی لاشه‌کانی سه‌رشه‌قام و کوچه‌کان و ژێرزه‌مینه‌کان که لێی ڕاکشابوون بۆ ئاڵتون و پاره‌ی گیرفانیان .. باوکم هه‌موو پاره‌کانی که به‌ڕه‌نجی خۆی به‌کرێکاری و چه‌رمه‌سه‌ری په‌یدای کردبوو بۆمان له‌پشتی قاییم کردبوو ده‌ریان هێنابوو چۆن توانیتان؟
دایکم بێکه‌س و بێ مێرد و بێ پاره ئاواره‌ی ئۆردوگا بوو لاشه‌ی مێرد و کوڕ‌و برازا‌و خوشکه‌زاکانی و دراوسێ ی چه‌ندین ساڵه‌ی جێهێشت .. بێ که‌س له‌ئێران مایه‌وه.
ئێستا له‌لای ههسهناوا خانویه‌کی بۆ کراوه بێ هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ک منه‌تی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان خانومان کردگه، ده‌ک وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان زه‌لیل بن ، به‌ڵام له ئێران له‌ئۆردوگا مه‌سئولی ئۆردوگا کوێخاتان بێ یا خوا..
ئای چه‌نده زاڵمبوون له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی بێکه‌س و بێ ده‌سه‌ڵات .. ماڵ و سامانتان هه‌موو تاڵان کرد و ئابڕوتان بردین
ئێوه ڕوتان نه‌ده‌هات بێنه‌لامان له ئۆردوگاکاندا و وه‌سه‌رمان بکه‌نه‌وه.. چونکه ده‌تان زانی هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌کان چه‌نده پڕن لێتان ئێستاش من پێم وایه ئه‌و ڕه‌سمه‌ی فیله‌ته‌نه‌که‌ی کوردستان بۆ ڕوخان ئاماده‌کراوه و هه‌روه‌کو چۆن له9 ی نیسانی 2003 دا هه‌یکه‌له‌که‌ی سه‌دام شکێنرا به‌ده‌ستی عێراقیه‌کان که ڕۆژانێ بوو هوتافی (بروح بالدم) یان بۆ ده‌وت به‌ڵام له چاوتروکانێکدا به پێڵاو که‌وتنه‌سه‌ری ! ئای دونیا بۆ سه‌دام نه‌ما ئیتر تۆ کێیت تاڵه‌بانی ؟
ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌کرد ئیمزای له سێداره‌دانی (عه‌لی کیمیایی) بکردایه، فڕۆکهوانهکهت به‌ره‌ڵا نه‌کردایه ئه‌وسا وێنهپێویست ناکات.
سه‌رکرده ده‌بێ له‌دڵی میلله‌ت دا بێ نه‌ک خۆی به‌زۆر هه‌ڵبواسێ به‌ده‌روازه‌ی شارێکدا، که خه‌ڵکی ڕقیان لێیهتیی، ده‌زانن هۆکاره‌ی ئه‌و سهرکردیهشه، که هیچ ئاوڕێکی لێنه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌و شاره‌ی که تا سه‌رئێسقان خه‌باتگێڕ و وه‌فاداردا باجی زۆریشی داوه بۆ هێنانه‌کایه‌ی ئیمڕۆی هه‌رێمی گیرفان پڕکهری کوردستان ! کهلاوهبوو بهشناسنامهی شارێکی خاوه‌ن زۆرترین قوربانی
شارێک کهساتێکیش سه‌ری نه‌وی نه‌کردووه بۆ هیچ کام له‌حکومه‌ته‌کانی عێراقی دروستکراودا ..
ده‌ک ڕسوابن.
وه‌ک ئیمه‌تان لێبێ هه‌رڕۆژه‌ی له‌ووڵاتێ و ژێر خێمه‌ی ئۆردوگا کان بێتهمهنزڵگاتان !!
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک
12.04.2009