کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی توشی هیستریای دەسەڵات بووە

Thursday, 08/12/2011, 12:00


مەسعود بۆ قورئان دەسوتێنێت؟!
مەسعود بارزانی و خزمەکانی توشی هیستریای دەسەڵات بوون و هەرکات حیزبەکەیان لە حەجما چووە یەک ئەوا بە هەڕەشە و موئامەرەی دەوروپشتی دادەنێن بۆیە دەستدەکەن بە شەڕ و خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕ. لەوە تێناگەن کە گەورەترین حیزبی دنیا لە ساتێک لە ساتەکاندا بۆی هەیە بچێتە ئاو.
بە هەمووجۆر لەمەوپێش بۆیان چووەتە سەر بەڵام ئەمجارە دەستیان لە هەمانەکە دەرچوو.
بۆ؟
دوا سیناریۆی مەسعود و کوڕەکەی ئەوەبوو ئاژاوەیەک بنێنەوەو مەسیحیەکان بەدەستی کۆمەڵێک بەکوشت بدەن و لەڕێگەی تاوانبارکردنی یەکگرتووە وە موسڵمانەکان تاوانباربکەن، ئەوەی ئەوان لەدەستیان دەرچوو ئەوەبوو کە وێنەکان شایەتی ڕاستی ڕوداوەکان بدەن و خەڵکی درۆکانیان کەشف بکات.
بەرنامەکەیان ئەوەبووە ئاژاوەیەک بنێنەوە و یەکگرتوو تاوانبار بکەن و خۆیان وەکو پارێزەری کەمینە ئاینیەکانی تر نیشان بدەن و کۆمەکی دەرەکی بەدەست بێنن بەڵام دەستەکەیان زوو کەشف بوو.
ڕوداوەکان بە سوتاندنی مەیخانە و مەساجخانەکان دەستیان پێکردو و بە سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو ویستیان درێژە بە بەرنامەکەیان بدەن، ئەوەی لە حساباتیان دەرچوو سوتاندنی قورئانەکان و نەرێی مەسیحیەکان بوو بۆ مەسعود و بەڵگەکانی.
پارتی و مەسعود بەوە دەستیان پێکرد کە هەرسین و مەتنی سەرەتا گوتیان کە چاوەڕێ دەکەن خۆپیشاندان ڕووبدات بەڵام کە سەرۆک مەسعودیان توانای چارەسەری کێشەکانی دەبێت.
دواتر سیناریۆکەیان وابوو دوژمنایەتی و کوشت و کوشتار بخەنە نێوانن مەسیحی و موسڵمانەکانەوە و خۆیان وەکو پارێزەری کەمینە ئاینیەکان نیشان بدەن، بەڵام ئەمەشیان بۆ نەچووە سەر و دەستیان لە هەمانەکە دەرچوو.

مەسعود لەم ماوەیەدا دوو عەرزی خۆی نیشاندا:
یەکەمیان ئەوەبوو کە خەموپەژارە بۆ مەیخانە و مەساجخانەکان نیشان بدات و وای نیشان بدات سوتاندنی ئەو شوێنانە ناووناوبانگی کوردستان دەزڕێنێت و گەشتیارەکان لە هاتن بۆ کوردستان دووردەخاتەوە و دووەمیان ئەوەبوو کە ئامادەیە شەڕبکات لەسەر کەمینە ئاینیەکان و لەسەر پارتی کە موئامەرەی لەسەرە و بەوەش کوردستان بخاتە خەتەرەوە.

با بزانین ئەو مەیخانە و مەساجخانە و جگەرەخانانە چین و سودیان بۆ ناووناوبانگی کوردستان چییە؟

مەیخانەکان:
جارێ ئەوە تەنیا مەسیحیەکان نین کە مەیخانەیان هەیە و، لە لایەکی ترەوە ئەو مەیخانانە بێ کۆنترۆڵن و کەس نازانێ ئەو مەشروبانەی دەیفرۆشن لە کوێوە دێن و لە چی دروست دەکرێن، کە بە هەزاران کەس جگەر و گورچیلەیان پێی هەلاهەلا دەبێت و سەدان کەس بە شێرپەنجەی جگەر و گورچیلە پێی مردوون.
لە وڵاتێکی وەکو سوید کە ئەوپەڕی دیموکراتی تیادا پەیڕەو دەکرێت کۆنترۆڵی مەشروبخانەکان دەکرێ.
لە کوردستان بەرەڵاخانەیە و ئەو مەشروبانەی دەفرۆشرێن هەزاران کەسی توشی موعتادی و ئالودەیی کردووە. مەساجخانەکان دەخرێنە ژێر چاودێریەوە.
مەساجخانەکانیش وەکو دیارە لە کوردستان بونەتە شوێنی جنسفرۆشی، ئەمە دیارە مەسعود بە ڕاکێشەری سیاحی ناویان دەبات. ئەو مۆڵگانەی کچانی وڵاتانی هەژار دێنن و لاشەیان دەفرۆشن بە شوێنی سیاحی ناو دەبات، نەک لەبەر ئەوەی پێی گونجاوە بەڵکو لەبەر ئەوەی وەکو بیانو بۆ لێندانی یەکگرتو لە لایەک و لە لاکەی تریشەوە وەکو بیانو بۆ پەیداکردنی پشت و پەنا لە دەرەوەی کوردستان بەکاریان بێنێت، بەڵام ئەوەی لە بیرچووە یان نایزانێ کە ترافیکینگ بە جنس لە تاوانە گەورەکانی دنیای شارستانی ئەمڕۆ ئەژمار دەکرێت.
دواجار ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە کە قورئان موڵکی یەکگرتوو نییە و سوتاندنی پاساوی نییە.
مەسعود بە سوتاندنی قورئانەکان دەبێت بە زەندیق و ئەو کردارەی کۆڵانێکی داخراوە و دەرچونی نییە!

دەستی لە هەمبانەکە دەردەچێت و بۆی ناخرێتەوە ناوی!
بنەماڵەکەی وی لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا هەرچی دوبەرەکێیە لە نێوان تاکی کوردا ناویانەتەوە بەڵام ئەمجارە لە شەخسی ئەودا ویستیان مەسیحیەکان بە موسڵمانەکان بەکوشت بدەن و بیکەنە بیانو بۆ بە دەستهێنانی پاڵپشت، کەچی سیحرەکەیان بەسەر خۆیاندا شکایەوە. لە بری ئەوەی پاڵپشتی پەیدا بکەن هەرچی موسڵمانی دنیایە بە سوتاندنی قورئانەکان کردیانە ناحەزی خۆیان!

مەساجخانەکان لە سوید لەم ماوەیەدا گومانی ئەوەیان لێدەکرا خەریکی چالاکی ڕێگەپێنەدراو بن بۆیە کەوتنە ژێر چاودێریەوە. ئەوانەی کوردستان بە ئاشکرا کچانی وڵاتانی هەژار دێنن و دوچاری کاری ڕێگەپێنەدراویان دەکەن کەچی مەسعود بارزانی لە بری ئەوەی ڕێگەیان لێببگرێت دێت و فرمێسک بۆ سوتاندنیان دەڕێژێت. هێنانی ئەو کیژۆڵە هەژارانە بۆ کوردستان و بە کۆیلەی جنسی کردنیان هیچی لە ئەنفالی کچە کوردەکان کەمتر نییە و لە ئاستی ئەو قێزەونیەدایە کە دەیان بردن بۆ میسر بۆ سۆزانیخانەکان. مەسعود بەڕاستێتی نەمانی ئەو شوێنانە یان سوتاندنیان سیاحەکان لە کوردستان دوردەخاتەوە.

نەخێر ئەوەی کوردستان ناشیرین دەکات سوتاندنی قورئان و فرۆشتنی جنسە!
ئەو جگەرانەی نێچیر و بەرپرسەکانی پارتی ٢٠ ساڵە خەریکن بە هێنانی، ناوی وایان تیایە کە لە فەرهەنگە جیهانیەکاندا وجودیان نەماوە. ئەوە تاوانە نەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەو قاچاخچێتییە. دالاس و گرێڤن و مارلبۆرۆ و رۆسمان و جۆرەکانی تر کە فیلتەریان نییە و پڕن لە خۆگڕگر کە ئێستا خەریکە لە ئەوروپا قەدەغە دەکرێت هەزاران کەسیان لە کوردستان توشی شێرپەنجەی سی کردووە و پێی مردوون. سەدان و هەزاران خێزان بە هۆی لەدەستدانی کاسپکارەکانیانەوە بە جگەرە خراپەکانی نێچیر و مەسرور بێ مەعیشەت بوون.

دوژمنە هەرە سەرسەختەکانی ئیسلام زات ناکەن قورئان بسوتێنن چونکە ئەوە کتێبی پیرۆزی زیاتر لە یەک ملیار مرۆڤی سەر ئەم زەمینەیە کەچی مەسعود و مەسرور دێن و زۆر بێباکانە چەکدارەکانیان دەنێرن کەلوپەلەکانی ناو مقەڕەکانی یەکگرتوو تاڵان بکەن و باقی شتەکانیان لە ناو مقەڕەکەدا پێ کەڵەکە دەکەن دوایی بە قورئانەکانەوە دەیان سوتێنن و دەشیانەوێت یەکگرتوو داوای لێبوردن لە پارتی بکات. تازە داوای لێبوردنیش لە موسڵمانان لەلایەن مەسعودەوە دادی بنەماڵە نادات.
ئەو کردارە شورەییپێکردنی ئیسلام و موسڵمانەکانی دنیایە لە پێش هەمویانەوە موسڵمانەکانی کوردستان. قورئان موڵکی یەکگرتوو نییە تا سوتاندنی تەنیا ئەوان ببزوێنێت بەڵکوو ئێستا گەر موسڵمانانی دنیا پێی بزانن ئەوا حاڵی مەسعود و بنەماڵەکەی کەس غیرەیی پێ نابات! پێدەچێت بە هۆی ئەو کردەیەی ئەوانەوە کوردستان و میللەتەکەی بە هەموو ئاینزاکانەوە دووچاری گەورەترین ناوزڕاندن ببن!

ئەم کارەی ئەوان دژی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئازادی ئاین و بۆ ئازادی بیروڕا. دژی ئازادیە بنچینەییەکانی خەڵکی کوردستانە بە هەموو بەشەکانییەوە. هەوڵدانیان بۆ نانەوەی فیتنەی کوشتوکوشتار لە نێوان مەسیحیەکان و موسڵمانەکاندا و قورئان سوتاندنەکان گەورەترین تاوانە ئەو بنەماڵەیە بەرانبەر کوردستان ئەنجامیان داوە. ئەمڕۆ قورئان سوتاندن و سبەینێ ئینجیل و تەورات سوتاندن و، کەس نازانێ ئامادەن لە ئایندەدا چیتر بکەن بۆ مانەوەی خۆیان!

لە کۆتاییدا جێگەی گوتنە کە گەر هێرشکردنە سەر مەیخانە و مەساجخانە و ئوتێلەکان کارێکی عەفەوی بووبێت دیارە لە پڕ بوونی جامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە، بەڵام قواستنەوەی بۆ لەناوبردنی یەکگرتوو و لەو ناوچەیە و سوتاندنی قورئان هیچ بیانویەکی نییە!
سوتاندنی قورئانەکان نەک هیچ دۆستێکی خۆرئاوایی بۆ مەسعود زیاد ناکات بەڵکو وا دەکات سڵ لە نزیکبونەوە لێشی بکەنەوە.

ئەمەش جێدێڵین بۆ ڕۆژانی دوایی.
ئەرکی خەڵکی کوردستانیشە بەزوترین کات ئەو کردە قێزەونەی ئەوان بۆ جیهانی دەرەوە و بە تایبەتی بۆ موسلمانانی دنیا بخەنە ڕوو! لای نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایان لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بڕیارێکیان لە دژ دەربکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە