چۆن مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه که‌م بکه‌ینه‌وه ؟به‌شی دووه‌م - هۆکاری له داونانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
Saturday, 12/09/2009, 12:00
خۆ ئۆردوگانشینکردن و چوونه ژێر کۆنترۆڵی یه‌کێتی و پارتییه‌وه .(له به‌شی یه‌که‌مدا به‌درێژی باسیکراوه) .
به‌شی دووه‌م :-
2- دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه له خاک و جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ نزیکه‌ی 20 ساڵ .
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م پارتانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هۆکارێک بووه بۆ ته‌واو کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران و به به‌سیج و بهکرێگیراوکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که یان ئاستی هوشیارییان ته‌واو لاوازه یاخود له دیموکرات و کۆمه‌ڵه تۆراون و بوونه‌ته دارده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که خۆدانه ده‌ست چاره‌نووس و خۆبادانی دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان به ئه‌مریکاوه بۆته هۆی درووستبوونی بێ باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ریش به‌م پارتانه . ئه‌م دابڕانانهش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م پارتانه هیچ جۆره شاره‌زاییه‌کیان نه‌مێنێت له ناسینی جیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که‌دا .
یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که پژاک بتوانێت پێشکه‌وتنی به‌رچاو به خۆیه‌وه ببینێت و بشتوانێت له به‌رگری ڕه‌وادا ڕووبه‌ڕووی دوژمن ببێته‌وه و سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ست بهێنێت بریتییه له تێکه‌ڵاوبوونی ڕۆژانه‌یان به جه‌ماوه‌ر و دانه‌بڕانیان له کۆمه‌ڵگا و باش ناسینی جیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌کان . چونکه به‌ر له دروستبوونی پژاک هیچ هۆکارێک نه‌بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که هه‌وڵی قه‌ڵاچۆکردنی پ‌ک‌ک بدات ، ستراتیژیه‌تی په‌که‌که‌ش ڕێگه‌ی به‌وه نه‌ده‌دا که هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان فه‌رامۆش بکرێت بۆ دوژمن و کوردان پشتگوێ بخرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێک له دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی پ‌ک‌ک ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت [له هه‌ر جێگایه‌ک ئه‌گه‌ر کوردی لێبێت ئه‌وا ئێمه‌شی لێده‌بین] . ئه‌مه‌ش بووبوویه هۆی ئه‌وه‌ی که پ‌ک‌ک بتوانێت سنووری ده‌ستکرد بشکێنێت و خۆی بکات به هه‌موو ماڵێکی ڕۆژهه‌ڵاتدا و کادرانێکی هێجگار له خۆبردوو و دڵسۆزیان تێدا به‌رهه‌م بهێنێت و ئه‌م کادرانهش ببنه داینه‌مۆیه‌ک هه‌م بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و هه‌م بۆ چه‌که‌ره‌کردنی پارتێکی شۆڕشگێڕ و له مهیداندابووی وه‌کو پژاک .
کاتێک هێزێکیش له مه‌یداندا بوو ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌توانێت هه‌م خاڵه لاوازه‌کان و هه‌م خاڵه به‌هێزه‌کان(چ هی دوژمن و چ هی گه‌ل) ده‌ستنیشان بکات ، ئه‌م ناسینه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م خۆت بپارێزیت و هه‌م له به‌رگری ڕه‌واشدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت .
3- ده‌ستتێوه‌ردان و کۆنترۆڵکردنی ئه‌م پارتانه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ڕێگه‌ی یه‌کێتی و پارتییه‌وه .
به‌هۆی تیرۆرکردنی به‌شێکی به‌رچاو له کادره پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م پارتانه به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی و پارتی له ژێرفهرمانهکانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بوارێکی هێجگار به‌رفره‌وان کرایه‌وه بۆ به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و که‌سانی هه‌لپه‌رست که شوێنی که‌سه تیرۆرکراوه‌کان بگرنه‌وه و ئه‌م که‌سه به‌کرێگیراوانه‌ش هه‌موو زانیارییه‌ک بده‌نه کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ر جموجوڵێکی چاوه‌ڕوانکراو . ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خۆشیان ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه ناشارنه‌وه و به‌رپرسی سوپای پاسدارانی سه‌ڵماس ده‌ڵێت "زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ش هه‌یه که له‌کاتی ژه‌مه‌کاندا له ئۆردوگاکانی کۆیه و زڕگوێز ده‌خورێن" ، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سهحراڕودیش له یه‌کێک له گوته‌کانیدا گوتبووی "هێنده‌ی له که‌مپه‌کانی کۆیه و زڕگوێزه‌وه توانیومانه کۆنترۆڵی جموجوڵی کوردان بکه‌ین ئه‌وا هیچ کاتێک نه‌مانتوانیووه له تاران و ته‌نانه‌ت هیچ جێگه‌یه‌کی دیکه‌ی ناوخۆی ئێرانه‌وه به‌و ڕاده‌یه کۆنترۆڵی کوردان بکه‌ین" . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ددانیان به‌وه‌دا ناوه که له کاره‌ساتی دڵته‌زێنی میکۆنوسدا زیاتر له یه‌کێک له ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات په‌یوه‌ندی به کۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌بووه ، له کاتێکدا که به‌شداربووانی حیزبی دیموکرات له میکۆنووسدا هێنده‌ی په‌نجه‌کانی ته‌نها ده‌ستێک ده‌بوون .
بێگومان که‌سانی هه‌لپه‌رست و به‌کرێگیراو ڕووده‌که‌نه نێو هه‌موو پارته کوردیه‌کان ئیتر ئه‌و پارته کوردیانه چ پژاک بێت و چ دیموکرات و کۆمه‌ڵه ، به‌ڵام که‌سه به‌کرێگیراوه‌کان هێنده‌ی له ئۆردوگاکاندا ده‌توانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن ئه‌وا هیچ کاتێک ناتوانن له مه‌یداندا به‌و ئامانجه بگه‌ن ، چونکه له ئۆردوگاکاندا هه‌م کاره‌کانیان ئاسانتر ده‌بێت و هه‌م زیاتریش خۆیان ده‌به‌نه پێشه‌وه و هه‌م ژیانیشیان پارێزراو ده‌بێت ، کورد گوته‌نی به‌کرێگیراوان وه‌کو که‌ری نێو جۆگه‌یان لێدێت و له هه‌ردووبه‌ر ده‌خۆن . به‌ڵام ئه‌م که‌سه به‌کرێگیراوانه کاتێک ڕوو ده‌که‌نه نێو ڕیزه‌کانی پژاک ئه‌وا ناتوانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پژاک به هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆچێتی په‌روه‌رده کراوه و به‌رله‌وه‌ی کادره‌کانیان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌نه‌وه ده‌یاننێرنه پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ خه‌باتکردن و خه‌باتی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ش که‌سانی هێجگار شۆڕشگێڕی ده‌وێت و که‌سانی به‌کرێگیراو ناتوانن به‌و ئامانجه بگه‌ن که مه‌به‌ستیانه (ئه‌مه ده‌رباره‌ی به‌کرێگیراوه‌کان) ، به‌ڵام که‌سانی هه‌لپه‌رست مه‌رج نییه به‌کرێگیراوی داگیرکه‌ر بن ، به‌ڵکو که‌سانێکن که دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان که‌وتوون و هه‌موو ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیش ده‌کاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان که باشترین نموونه‌ش بریتییه له عوسمان ئۆجه‌لان .
له هه‌موومان ئاشکرایه که عوسمان گه‌یشته به‌رزترین ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی له نێو ڕیزه‌کانی پککدا به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سێکی هه‌لپه‌رست بوو و ده‌یخواست شۆڕشگێڕترین هێز له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بکات به پارووی ده‌می جه‌لال تاڵه‌بانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ش له غه‌ریزه‌ی جنسی(ژنهێنان)دا کۆببوویه‌وه ، ئه‌وه بینیمان که چاره‌نووسی عوسمانیش به‌چی گه‌یشت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌باتی دژواری پ‌ک‌ک سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ ناسینی که‌سه هه‌لپه‌رسته‌کان.
له هه‌مان کاتدا کادرانی لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان ڕۆژانه له په‌یوه‌ندی تهلهفۆنیدان له‌گه‌ڵ که‌سوکار و ناسیاوهکانیاندا و له هه‌موو وورده‌کارییه‌ک ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌وه بزانن که دوژمن زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ته‌له‌فۆنه‌کان کۆنترۆڵ بکات یاخود هه‌ر له ڕێگه‌ی که‌سوکاره‌کانیانه‌وه ده‌نگ و باسه‌کانیان بڵاوده‌بێته‌وه و دوژمن ئاگاداری هه‌موو ورده‌کارییه‌کیان ده‌بێت ، هه‌ولێری گوته‌نی "قسه که‌وته زارێک ده‌که‌وێته شارێک" . به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه خۆشبه‌ختانه له پژاکدا نییه و ئه‌م هۆکاره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌م گیانی پژاکیهکان پارێزراو بێت و هه‌م دوژمنیش ئاگاداری جموجوڵ و ورده‌کاریه‌کانیان نه‌بێت .
درێژه‌ی هه‌یه ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست