قەرەزاوى و قەرەداغى و یەكگرتوو بەرەو كوێ؟!
Wednesday, 21/08/2013, 12:00
رۆژى شه‌مه‌ى رابردوو ئيخوانوئيسلامييه‌كانى كوردستان بۆ پشتيوانى له ده‌سه‌لاَتى له سه‌ركارلابراوى ميسر گردبونه‌وه‌يه‌كيان له شارى هه‌ولێرى پايته‌خت ئه‌نجامدا، سه‌ركرده‌ى حزبه ئيسلامييه‌كان (يه‌كگرتوو كۆمه‌لَ) له‌و گردبونه‌وه‌يه‌دا چه‌ند په‌يامێكيان دا كه جێگاى له‌سه‌ر راوه‌ستانه، بۆ خه‌لَكى كوردستان‌و هێزه سياسييه‌كانو روناكبيران ، كه پێويست ده‌كات له‌م هێزه به خه‌به‌ر بێنه‌وه‌و مه‌ترسييه‌كانى بۆ سه‌ر دۆزى كورد ئاشكرا بكه‌نو خوێندنه‌وه‌ى جدى‌و حيسابى جدى بۆ بكه‌ن، له‌و باره‌يه‌وه چه‌ند خالَێك پێويسته ئاماژيان پێ بدرێت:
يه‌كه‌م :
شێخ عه‌لى محێدين قه‌ره‌داغى ئه‌ميندارى گشتى يه‌كێتى زانايانى جيهانى له‌و گردبونه‌وه‌يه‌دا په‌يامێكى گه‌وره مه‌رجه‌عى زانايانى سوونه (يوسف قره‌زاوى) گه‌ياند به خه‌لَكى كوردستان، كه له په‌يامه‌كه‌يدا هانى كوردى ده‌دا بۆ به‌شدارى كردن‌و تێوه‌گلان له‌و شه‌رِه‌مالَوێرانكه‌رومه‌زهه‌بييه‌ى كه له ناوچه‌كه‌دا له نێوان شيعه‌و سونه‌دا هه‌يه ، هه‌ر كه‌شێكيش به‌وردى ئاگاى له روداوه‌كانى ناوچه‌كه‌بێت ئه‌و راستييه ده‌زانێت كه قه‌ره‌زاوى رۆلَێكى نێگه‌تيڤوخراپى له نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى و ئاژاوه‌ى مه‌زهه‌بيدا هه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا.
قه‌ره‌زاوىو عه‌لى قه‌ره‌داغىو يه‌كگرتوو كه ئاو له يه‌ك سه‌رچاوه ده‌خۆنه‌وه ده‌يانه‌وێت كورد بخه‌نه ناوئه‌م شه‌رِه‌مالَوێرانكه‌ره‌وه ، عه‌لى قه‌ره‌داغىو ئيخوانه‌كانى هاورِێى له‌م قۆناغه‌دا كه كورد هه‌لێكى بۆ ره‌خساوه به يارمه‌تىو هاوكارى دوژمنه دێرينه‌كانى كورد له بابه‌تى قه‌ره‌زاوىو ولاَتى قه‌ته‌ر، ده‌يانه‌وێت ئاژاوه‌يى مه‌زهه‌بى له كوردستان بنێنه‌وه‌وكورد داخلَى شه‌رِێك بكه‌ن كه دوور‌و نزيك هيچ سودێك به‌دۆزه‌كه‌ى ناگه‌يه‌نێت،ده‌نا باسكردن له له‌شكركێشى سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبى بۆسه‌ر فاتمييه‌كانى ميسرو روخاندنى ده‌ولَه‌ته شيعه‌كه‌يان له سالَى"1171ز" واتا هه‌شت سه‌دوو چل ودووسالَ له‌مه‌وبه‌ر له لايه‌ن سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبييه‌وه چ په‌يوه‌ندييه‌كى به روداوه‌كانى ميسره‌وه هه‌يه ، عه‌لى قه‌ره‌داغى چ په‌يامێكى بۆ هێناوين؟! چ په‌يوه‌ندييه‌كى به هه‌لَوێستى مرۆڤ دۆستانه‌وه هه‌يه به‌رامبه‌ر به ئينسان كوشتن له ميسر؟!
دووه‌م :
محمه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو، له په‌يامێكدا كه له په‌يجى تايبه‌تى خۆى له تۆرِى كۆمه‌لاَيه‌تى فه‌يسبه‌ك بلاَوى كردۆته‌وه داواى لێبوردن له خه‌لَكى ميسر و سوريا ده‌كاتو ده‌لَێت ئێمەی نەوەکانی پاشای گەورەمان باوە سەلاح ا‌لدین ، داوای لێبوردنتان لێ دەکەین کە نەمانتوانی وەکو پاشا بە خۆی و شمشێر و ئەسپەکەیەوە خێرا بگەینە لاتان ، چونکە لەم ڕۆژانە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ماڵ و دەواری نەوەکانی پاشاین و بە نیازین بڵێین ئیتر دوریمان لەیەکتر بەسە و لە نیشتمان پێکەوە ئۆقرە بگرین
ئه‌م داواى لێبوردنه هه‌روا داواى لێبوردنێكى سانا و ده‌ربرِينێكى ئاسايى نييه ، به‌لَكو سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو ده‌يه‌وێت ملكه‌چى خۆى بۆ په‌ياموو داواكه‌ى قه‌ره‌زاوى ده‌ربخات ،كورد به‌ره‌و ئه‌و شه‌رِه مه‌زهه‌بييه به‌رێت ، ستراتيژى ئيخوانه‌كانى كوردستانيش ده‌خاته روو كاتێك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه حزبه‌كه‌ى خه‌ريكى كۆكردنه‌وه‌ى مالَوده‌واره بۆ گه‌شتنه‌وه به ئيخوانه‌كانى دنياى عه‌ره‌بىوئه‌و دنيايه‌ش به نيشتمانى خۆيان ده‌زانێت، به‌م چه‌ند رسته‌يه ئه‌ميندارى ئيخوانه‌كانى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته روو كه هه‌موو ئيدعاكانيان بۆ ده‌ولَه‌تى كوردى‌و ميانره‌وى، جگه له گه‌وجاندنى خه‌لَكى هيچى تر نييه، ئه‌و سه‌لماندى كه ئيخوانه‌كانى كوردستان وه‌ك براكانيان ئاماده‌يى شمشێر هه‌لَگرتنن، به‌لاَم دۆخه‌كه ئه‌و فرسه‌ته‌ى نه‌داونه‌تێ، ئه‌م په‌يامه‌ى ئه‌ميندارى ئيخوانه‌كانى كوردستان زه‌نگێكى مه‌ترسيداره كه ئه‌و هێزه دواى ئه‌وه‌ى له ئاستى ناوچه‌كه دوچارى نائومێدى بووه، دواى نزيكه‌ى سه‌ده‌يه‌ك له كاركردنيان، ره‌نگه چيتر وه‌ك گروپێكى ميانرِوده‌رنه‌كه‌ونو ده‌ست بۆ توندوتيژى به‌رن، لاوانى كوردستانيش بۆ ئه‌م توندوتيژييه ره‌وانه‌ى ئه‌و ولاَته عه‌ره‌بيانه بكه‌ن كه كێشه گه‌لێكى مه‌زهه‌بىو تايفى تێدايه، ئه‌مه‌ش به زيان بۆ ناو ناوبانگى كورد ده‌شكێته‌وه‌و نه‌وه‌يه‌ك له مسولَمانى توندره‌وى ديكه له كوردستان دروست ده‌كات .
سێييه‌م:
باسكردن له سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبى، له‌م كاته‌دا بۆچى ؟! وه‌بيرهێنانه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركرده ئيسلامييه ، كه هيچ سودێكى بۆ كورد نه‌بووه‌و (ته‌نانه‌ت له سه‌ر كورد بونيشى گومان گه‌لێكى زۆر هه‌يه كه لێره‌دا جێگاى ئه‌و مشتومرِه نييه)1 بۆچى؟! دياره ئه‌م ناوه هه‌روا له خۆرِاوبه بێ مه‌به‌ست له لايه‌ن قه‌ره‌زاوىوئيخوانه‌كانه‌وه به‌كار نايه‌تو ناهێنرێته سه‌ر زمان ، دياره ئه‌وه‌ى نه‌ختێك شاره‌زاى مێژوو بێت‌و دوو لاپه‌رِه‌ى مێژوى ئه‌و سه‌ركرده ئيسلامييه‌ى خوێندبێته‌وه ئه‌وه ده‌زانێت كه سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبى، ئه‌گه‌ر كورديش بوبێت ته‌نها خزمه‌تى عه‌ره‌بى كردووه‌و ئه‌و وته‌يه‌شى زۆر به‌ناوبانگه كه هه‌ميشه وه‌ك "نۆكه‌رى عه‌ره‌ب" خۆى ناساندووه،گه‌وره‌ترين خزمه‌تيشى به‌عه‌ره‌ب كردووه.
ئيخوانه‌كان به بيرهێنانه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركرده ئيسلامييه ، به لاوه‌كانمان ده‌لَێن ، ئيتر كورد بوونى خۆتان له بيركه‌ن ، ئێستا پێويسته وه‌ك سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبى به شمشێره‌كه‌تانه‌وه سوارى ئه‌سپه‌كه‌تان ببنوبچن بۆ جيهاد ، بچن‌و وه‌ك باوه گه‌وره‌تان سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبى نۆكه‌رى بۆ عه‌ره‌ب بكه‌ن ، كورد بوونى خۆتان وه‌لا بنێن. جۆشدانى لاوان‌و خه‌لَكى كوردستان به‌م گوتاره عه‌ره‌بييه سه‌ر شۆرِه زه‌نگێكى ديكه‌ى مه‌ترسيداره كه پێويسته هه‌مولايه‌ك له‌و زه‌نگه مه‌ترسيداره به خه‌به‌ر بێنه‌وه‌و ئه‌م گوتاره‌ى قه‌ره‌زاوىوقه‌ره‌داغىو ئيخوان پوچه‌لَبكه‌نه‌وه.
1) سه‌باره‌ت به ره‌چه‌لَه‌كى سه‌لاَحه‌دينى ئه‌يوبى بيروراى جياواز لاى مێژوو نوسانى ئيسلام هه‌يه ، هه‌ندێك به‌عه‌ره‌بو هه‌ندێكى ديكه به كورد‌و به تورك‌و به شه‌ركه‌سى داده‌نێن، به پێى مێژووش هيچكام له ده‌سه‌لاَتدارانى ئه‌يوبييه‌كان دواى سه‌لاَحه‌دينيش ره‌چه‌لَه‌كى خۆيان به‌كورد نه‌زانيووه، ئه‌يوبييه‌كان له كوردستانيش ده‌سه‌لاَتيان نه‌بووه‌و په‌لامارى كورديشيان داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست