کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمەریکا فریاى خۆى بکەوێت وا لەشــکرى تیرۆریســتانى دوحیزبە خێڵەکیەکەى کورد ڕاگەیەندرا.!!.

Monday, 21/06/2010, 12:00


گرووپێکى ســەر بە دوو حیزبە دژى کوردەکەى کوردســتان هەڕەشــەى هێرش کردنە ســەر بنکە و نووسـینگەکانى بزووتنەوەى جەماوەرى (گۆڕان) یان دا بە گوێماندا بە خۆ تەقاندنەوەیان لەو شــوێنانەدا، ئەم گرووپە ئەم پەیامەیان لە دووتوێ ى ڕاگەیەندراوێکدا بە گوێ ى خەڵکى کوردسـتاندا داوە، پێم وابێ زۆرینەى خەڵکى کوردســتان ئەو ڕاگەیەندراوەیان لە ڕۆژنامە و ســایت و ڕاگەیاندنە سـەربەخۆکاندا خوێندۆتەوە و بیســتوە بۆیە من لێرەدا دەقى ووتەى ئەو گرووپە دووبارە ناکەمەوە کە گوایە نەناســراون و لە گەنجانن و لە ژێر ئارم و ناونیشــانێکدا بە ناوى (گەنجانى دووپشــک) بڵاویان کردۆتەوە، ئەوەى بۆ ئێمە گرنگە چەند تێبینیەکە کە لە ناواخنى بڵاوکراوەى ئەو گرووپەوە هەڵیئەهێنجین تا بزانین ئەوانە نەناســراون یان وەکوو ڕۆژى ڕووناک دیارە کێن وە هەندێ ســەرنجى دیکە کە بۆ ئەمەریکا وهاوپەیمانانى گرنگە بزانن ســەرچاوەکانى تیرۆر لە کوێوەن و ئایندەى دەگات بە چى: 1. بەشــێک لە نووســراوەکەى ئەو گرووپە هەمان ئەو دەقەیە کە لە بەیاننامە هەڕەشــەئامێزەکەى پارتیدا دژ بە بە بزووتنەوەى گۆڕان و ســەرکردەکەى دەریان کرد پاش دەربڕینى ناڕەزایى جەماوەرى کوردســتان لە ســەر تیرۆرى ڕۆژنامەنووســى لاو ســەردەشـت عوســمان، کە ئەو گرووپە هەمان دەق دووبارە دەکاتەوە و گۆڕان و ســەرکردەکەى بە ئاژاوەگێڕ و فیتنەگێڕى نێوان میللەتى کورد ناو دەبات و هەڕەشــەکەشــیان لە ســەر ئەوەیە کە پێویســتە گۆڕان دەســت لە ئاژاوەگێڕى هەڵگرێت. ئیتر چى لەمە ڕوونترە کە پارتى جارێکى دیکە هەڕەشــە ئەکاتەوە و بەڵام ئەمجارە خۆى لێکردووین بە (مونەزەمەیەکى ســڕى لە جۆرى بن لادن) و دنیا وەک خۆیان بە بێ ئەقڵ ئەزانن و نازانن خەڵک هێندە چاوکراوەیە ئەمڕۆ هەر زوو پەنجەمۆریان دەرکەوتووە. 2. ســەرنجێکى دیکەم لە ســەر ئەو ڕاگەیەندراوە ســەبارەت بە چۆنیەتى ئەنجامدانى هەڕەشــەى ئەو گرووپەیە کە تیایدا هاتووە بە خۆتەقاندنەوەیان بنکە و نووسـینگەکانى گۆڕان وێران دەکەن، کە ئەمەش مۆرکى ئەلقاعیدەیە و لە هیچ بزاڤێکى بەرگریکەر لە تەبایى و برایەتى ناو کوردا ڕووینەداوە بە خۆتەقاندنەوە ئاشــتى و برایەتى بســەپێنرێت لە نا و کۆمەڵگاى کوردەواریدا، ئەو هەڕەشــەیە لە کوێ و تەبایى و برایەتى ناو کورد لە کوێ، ئەمەش ئەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەى کە پارتى دەیەوێت پێمان بڵێت ئەمە کارى ئێمە نیە و ئەوە ئەلقاعیدە و پاشــکۆکانیەتى لە کوردســتاندا دەیانەوێت لە ژێر ناوى تەبایى و ڕێکخسـتنى نێوان کوردان دەســت بدەنە چالاکى، بەڵام هێندە بە کاڵفامى و نەزانى ئەم ســیناریۆیەیان داڕشــتووە کە هەر زوو خۆیان کەشــف و تاوانبار دەکات چونکە بۆ شــوێنە وونى دەبوایە ئەو هەڕەشــەیە خۆشــیانى بگرتایەتەوە، پاشــان ئەو گەنجانە کێن کە کورد بن و ئەو کارە بکەن وەها کارێک مەحاڵە کورد نایکات یان زۆر دەگمەنە، بەڵام ئەگەرى ئەوە هەیە کە پارتى هەمان شــێوازى ئەلقاعیدە پیادە بکات بە بەخشــینى دەفتەرە دۆلار بەو خێزانە عەرەبە زۆر و زەوەندانەى ڕوویان لە کوردســتان کردووە و لە زێدى خۆیان لە تاو توند و تیژى لە باشــوور و ناوەڕاسـتى عیراقەوە هاتوون و لە کولەمەرگیەکى ســەختدا ئەژین تا کەســانێکیان بکەنە قوربانى لە پێناو پارە و پولدا، چونکە لەو شــێوازە لە لایەن ئەلقاعیدەوە لەم چەند ســاڵەى دواییدا لە باشــوور و ناوەڕاســتى عێراقدا زۆر پیادە کراوە هەروەک لە هەواڵ و راگەیاندنەکانەوە بیســتوومانە. 3. ئەوەى جێگاى ســەرنجى هەموو خەڵکى کوردسـتانە ئەمڕۆ ئەوەیە کە گەنجانى کورد زۆر بە ســەختى گیرۆدەى دەســتى دوو دەســەڵاتەکەى کوردن و ئەوان بەرپرســیارن لە بێکارى و ســەرگەردانیان و کۆچکردنیان بۆ هەندەران و ووڵاتانى غەریبى کە ســەدان و هەزارانیان لەو ڕێگایەدا بوونە خۆراکى دەریا و مینى ســنوورەکان و ڕێگر و چەتەکان، ئەوە ئەمڕۆ گەنجى کوردە ژیانى ئێســتا و ئایندەى بەدەســت دوو حیزبە داســەپاوەکەى کوردسـتانەوە بەرباد بووە و ئومێد و تروســکایى تیا نەماوە جا دەبێ ئەوە چ گەنجانێک بن خۆیان بە بزووتنەوەیەکدا بتەقێننەوە کە لە ســەرمافى ئەوان کەوتۆتە مل ملانێ لە گەڵ ئەم دەســەڵاتە گەندەڵەى کوردسـتان ، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوانەى دانراون بۆ ئەو کارە کورد نین و بە پارە لە خێزانە عەرەبەکان لە لایەن پارتیەوە دەکڕدرێنەوە و دەنێردرێن بۆ ئەو کارە دژ بە مرۆڤایەتیە. 4. ســەرنجێکى دیکە لە ســەر ئەو ڕاگەیاندنە ســەبارەت بە خودى ئۆپۆزیســیۆنە بە تایبەتى بزوتنەوەى (گۆڕان) کە وەخۆ کەوێ و زۆر بە جدى بە ئەمەریکا و هاوپەیمانانى ڕا بگەیەنێ کە هێندە پشــت گوێ خسـتنى هەڵســوکەوتى دژە مرۆیى دووحیزبەکەى کوردســتان و خەمســاردى ئەمەریکا ســەبارەت بە کوردســتان نەگبەتى و نەهامەتى بۆ هەموو لایەک بەدى دێنێ و ئەگەر گوێ بەو خۆئامادەکاریانەى ئەو دوو حیزبى بنەماڵەیەى کوردسـتان نەدات کە چۆن ئەو ڕاگەیەنراوە ئەیســەلمێنێت کە وا خەریکن لەشــکرى تیرۆریســتانیش پێکەوە بنێن و بەرى بدەنە گیانى میللەتەکەمان پاشــانیش گەرەنتى ئەوەشى نیە بەر نەدرێنە گیانى ئەمەریکا و بەرژەوەندیەکانى چونکە جار جارە باس لە خوار و خێچى ئەو دوو حیزبە ئەکەن ، جا بۆیە هەتا زووە ئەمەریکا پێویســتە ســنوورێک بۆ ئەو دوو حیزبە دابنێ دەنا بۆ ئاخرى پەیوەســت دەبن بە قافڵەى تیرۆریســتانەوە و نیشــانەکانیشى لە ئێســتاوە دەرکەوتووە. 21/6/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە