کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێکه‌ له‌ سه‌ر پێشێلکاریی و خروقاته‌کانی بنه‌ماڵه‌

Sunday, 12/07/2009, 12:00


دو‌ێنێ ئێواره‌ 12 07 2009 له‌ ئوتێل شیراتۆن نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وروپا چاوی به‌ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم (د. که‌مال میراوده‌لی) که‌وت سه‌باره‌ت و به‌ ره‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان قسه‌یان کرد، که‌ ماوه‌ی کاتژمێرێک و نیوی خایاند، له‌و ماوه‌یه‌دا زانیارییه‌کی ته‌واوی له‌ ده‌می د. که‌مال میراوده‌لی وه‌رگرت، له‌و‌انه‌ باسی ئه‌و هه‌موو خروقاتانه‌ی بۆ کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له‌ سلێمانی و هه‌ولێر، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هه‌رچی توانایه‌کی مادیی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌ له‌ خزمه‌تیی پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ مه‌سعود بارزانی ته‌رخانیان کردووه‌، ڕێگایان له‌ کاندیده‌کانی دیکه‌ گرتووه‌، به‌تایبه‌تی  خوددی له‌ د. که‌مال میراوده‌لی، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ هه‌موو ڕاگه‌یاند و ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی سه‌ر به‌خۆیان کردووه‌، که‌ بۆ یه‌ک چرکه‌ چییه ناهێڵن د. که‌مال پرۆپاگه‌نده‌ی خۆکاندیدکردن بکات و به‌رنامه‌که‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
د. که‌مال باسی له‌وه‌ش کرد، ته‌نانه‌ت به‌وه‌یش که‌ من ده‌مه‌وێت پاره‌شیان پێ بده‌م،  هۆڵێک چییه‌ ناهێڵن من بیگرم تا خه‌ڵکی تێدا کۆبکه‌مه‌وه‌، ده‌یان گیروگرفت و کێشه‌م بۆ دروست ده‌که‌ن، هیچ که‌ناڵێک نییه‌ من بتوانم قسه‌ی تێدا بکه‌م، ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندن، به‌رپرسی هۆڵه‌کان‌ له‌ ترسی پاراستن ناتوانن لێم نزیک ببنه‌وه‌، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی هه‌رچی ئیمکانیاتی پاره‌ هه‌یه‌ له‌ بوودجه‌ و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها به‌کارهێنای فه‌رمانبه‌ره‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی هه‌مووی بۆ خزمه‌تیی پرۆپاگه‌نده‌کردن به‌کار ده‌هێنێ.
له‌ کۆتاییدا نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ توانای د. که‌مال میراوده‌لی ده‌ربڕیی ، په‌یمانی دا که‌ ڕاپۆرتێکی دوور و درێژ له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به‌رزبکاته‌وه‌، پێشێلکارییه‌کان باس بکات، ته‌نانه‌ت  ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانیش ده‌نگی زۆر بهێنێت و بیشی باته‌وه‌، ددانی پێدانه‌نێن و هه‌ڵبژاردنه‌که به‌ ڕه‌وا نه‌زانن و‌ پووچه‌ڵ بکرێته‌وه‌‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مڕۆ کاتژمێر 5ی ئێواره‌ بۆ کاتی کوردستان، له‌ ئوتێل سه‌فیر به‌رامبه‌ر ئوتێل چوارچرا، که‌مال میراوده‌لی کۆڕێک ده‌به‌ستێ، هه‌رچه‌نده‌ پاراستن و داموده‌زگاکانی بنه‌ماڵه‌ هه‌وڵیان داوه‌ که‌س به‌مه‌ نه‌زانێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو ئاماده‌ی ببن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە