هه‌ژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
Saturday, 30/05/2009, 12:00
سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌مڕۆ ، ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که له‌مێژوی شۆڕشی ئه‌یلول تا ئه‌مڕۆ ، باڵاده‌ستێکی شۆڕش و بۆ ئه‌مڕۆش هی هه‌رێمه . له‌مێژوی باڵاده‌ستی ئه‌مدا ، سه‌رکردایه‌تی کورد مێژویه‌کی ناشرین و پڕ له کاره‌سات و ڕشتنی خوێنی براکان ' به‌ده‌سه‌تی براکان و دۆڕاندن و بوونه سێبه‌ری داگیرکه‌ران و لێپرسراوی ڕووی هه‌ڵوێست و ڕامانی گه‌لان و ده‌ره‌وه‌ی کورد بۆ کورده .
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تای شۆڕش دا ، جیاوازییه‌کان له‌نێوان ئاسمان و ڕێسمانه ، سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول وه‌ک سه‌رده‌می هه‌ڵچونی بیری هۆزو میتالیه‌تی ته‌سک و بۆ ئه‌مڕۆش ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و جیهانی کراوه . له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا ململانییه‌کانی بلۆکی ئاوا و هه‌ڵات له‌نێوان کاولکردنی جیهان و کۆتایی هاتنی لایه‌ک به چه‌کی مۆدرێن ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاکجه‌مسه‌ری ئاوا فه‌رمانڕه‌وایه‌و شتێکیش نییه ناوی ئاسه‌واری بلۆکی هه‌ڵات بێت . له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تائێستا ده‌یان گه‌لی ژێر ده‌سته بوونه‌ته سه‌رده‌سته‌و له‌زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌ییان له‌سه‌رلاچووه. له‌و سه‌ده‌مه‌وه بیرۆکه‌و تێگه‌یشتنه‌کان ده‌یان گۆرانیان به‌سه‌رهات و ده‌یان دیکتاتۆر کۆتایی به‌ژیانی هات ، به‌ڵام بیری کوردکوشتن و میتالییه‌تی تاکڕه‌وی و هۆزگه‌ری و حیزبگه‌ری و ناوچه‌گه‌ری کۆتایی نه‌هات و وا که‌ژی گه‌نده‌ڵی و بێ باوه‌ڕی و دۆڕاندنی ڕابردووشی هاته‌سه‌ر .
سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌مڕۆ هه‌مان سه‌رۆکه که‌سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌کانی کوشتنی براکان به‌ده‌ستی براکانی ده‌کرد و له‌ئه‌مڕۆشدا سه‌رۆکی هه‌رێمێکه که خودی خۆیشی حاشا له گه‌نده‌ڵی و سستیه‌سیاسیه‌کان و هه‌ڵاوه‌سانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ناکات . له‌پاش ئه‌م مێژووه ناشرینه ده‌بوایه ئاماده نه‌بووایه هه‌ر خۆیشی کاندید بکرادایه ، که‌چی زۆر ڕاشکاوانه گه‌ر مرۆڤ خوێندنه‌وه‌ی بۆ پێشهاته‌کانی خواستی ئه‌م سه‌رۆکه بکات ، تێ ده‌گات که به‌مردن ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی بێ ، ده‌نا زۆر ئاسته‌مه ده‌ستبه‌رداری نابێت .
چه‌ند ڕۆژێکی تر هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمه ، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی یه‌کێکه له به‌هێزترین کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی ئه‌م هه‌ڵبژرادنه ، هێزی پارتی و یه‌کێتی به‌هه‌موو جۆگه‌کانییه‌وه له‌ئاماده‌باشی ده‌نگدانی سه‌رۆکی پارتیدان. هه‌رچی ئه‌و کاندیدانه‌ی تره ، خاوه‌نی هیچ بارگراوه‌ندێکی حیزبی و چه‌ماوه‌ری نین ، ده‌کرێت گومانێک له‌و که‌ین و به‌نده‌دا له تێکه‌ڵه سیاسیه یه‌ک جه‌مسه‌ریه‌که بۆ کۆنکرێتی په‌یکه‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمان هه‌بێت ، چۆن / یه‌که‌م * هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تر زۆر به‌باشی ده‌زانن که دۆڕاندن پێشهاته‌یه‌کی حه‌تمییه . دووه‌م * ده‌زانن گه‌ر دۆڕان هه‌موو ده‌نگه‌کان بۆ که‌سی براوه‌یه . سێهه‌م * زۆر به‌باشی له‌وه تێگه‌یشتوون گه‌ر ئه‌وان نه‌چنه نێو پرۆسه‌که‌وه‌و کاک مه‌سعود به‌ته‌نها ده‌مینێته‌وه ، ئه‌وا پرۆسه‌که شه‌رعییه‌تی نابێت . چوارهه‌م * به‌شدرایکردنیان بۆخۆی کۆمه‌ڵیک گومانی تاکتیکه سیاسییه‌کان دروست ده‌کات و شه‌قامه‌که ده‌یان شبهینێت به خه‌شی هه‌ڵبژاردن .
که‌واته به‌بێ هه‌ڵبژاردن ئه‌وا هه‌موومان ده‌زانین هه‌ر له‌ئێستاوه سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر کاک مه‌سعود بارزانییه‌و ئه‌وانی تر جگه له هه‌ژو ئاله‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن ،به هه‌گبه‌یه‌کی بێ ده‌نگییه‌وه بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
30 . مای . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست