ئەوەی بینم لە شارەوانی رۆژهەڵات!
Friday, 06/05/2011, 12:00
(مرۆڤی ژیر هەموو هێلكەكان لەسەبەتەیەكدا دانانێت) بەهۆی ئەو لافاوی گەندەڵی و دزی و درۆ شاخدارەكانی كەناڵە دەسەڵاتدارەكان. ئاگایان لەخۆیان نەماوە هەروەك نەعامە سەر دەكەن بە ناخی زەویداو پاشەڵیان بۆ درەوەی بەجێ دەهێڵن. ئیتر چی رودەدا با رووبدات. گرنگە پاراستنی سەرو هەیكەلی دەسەڵاتە. كاتێك سەیری دەزگا ریخنەكانیان دەكەی پاشان بۆت دەركەوێت مافیا وەك كەفی سەردەریا وایە. بۆ نمونە ئەمە لەشارەوانی سلێمانی زۆر دەبینرێ، چونكە ئەگەر سەرۆكی شارەوانی و عەبدولكەریمی نەعامە بەهۆش و بەئاگا بونایە. ئەوا هەمو هێلكەكانیان لەسەبەتەیەكدا دانەدەنا. ئەوەی سەیری هەرسێ شارەوانیەكەی سلێمانی بكا. دەبینێت چی كراوە بۆ دزی و چۆن ئەڵقە كراوەتە گوێی خەسرەوی سەرۆك شارەوانی و عەبدولكەریمی نەعامە بە عەزیەكی سەماوە لە نادیەكانی شاری سلێمانی رەقسی پێ دەكەن لەلایەن یەكێكی وەك پێرس و مەساحەكانی شارەوانی سلێمانی. ئەو كاسە لێسەیەی لەشارەوانی دەكرێ لەهیچ دەزگاییەكی تر ئەوە ناكرێ. ئێمە كەخۆمان ئەندازیارین باش شارەزای كاری ناو شارەوانین لەهەمو بەشەكانی ناو شارەوانیدا. ئەگەر خەسرەو و عەبدولكەریم و ئەنجومەن و ...هەتاد دەڵێن وا نیە. دەتوانن بێنە جواب باوەڵامتان بدەمەوە. بەبەڵگەوە دەیخەمەڕو.
سەیربكەن لە دوو شارەوانی سلێمانی (رۆژئاوا و سەرۆكایەی شارەوانی سلێمانی) سەرجەم بەرپرسەكانی هونەری ئەندازیارن.بەڵام لەشارەوانی رۆژهەڵات هەموی مەساحن. من و چەند ئەندازیارێكی تر رۆژێك بەتایبەتی چوین بۆ لێكۆڵینەوە لەم كارە. بۆمان دەركەوت رێك وایە. هۆكارەكەی زۆر رون و ئاشكرایە. ئەگەر واش نیە دەتوانن وەك پیاو بڵێن وا نیە؟؟؟ ئەوكات هەرچی لەژێر بەرەدایە دەیخەمە ڕو بۆتان.كە بۆچی لە دوو شارەوانی وایەو لەشارەوانیەكەی پێرس وانیە. ئایا ئەمە بانێك و دوو هەوا نییە!
گروپێك لەسەرجەم ئەندازیارانی بەشەكانی شارەوانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست