لە گەرمیان زەماوەند دەستى پێ كرد
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
گەرمیان چۆن لانكەى چەوساندنەوەو كوردایەتى بوە ئاواش ئەبێت بۆ ڕاپەڕینى ئەم جارە دەروازەى ڕاپەڕینێكى نوێ بێت دژى دەسەڵاتى مافیاى كوردى ,ماوەى پێنج مانگە 187 ڕوفاتى پیرۆزى ئەنفالەكانى گەرمیان دۆزراوەتەوە بەڵام كەس نازانێ بۆ دەسەڵاتى كوردى ئەم ڕوفاتانەى نەدەدایەوە بە كەس و كاریان , هەتا لەم ڕۆژانەدا بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و ڕاكێشانى ڕایى جەماوەرى ستەم دیدەى گەرمیان , لە مەراسێمێكدا كە بێجگە لە سوكایەتى بەو شەهیدانە هیچى تر نەبوو لە هەولێرەوە بەڕێكران بۆ زێدى باوو باپیرانیان , ئەبوایە بۆ گەورەیى ئەو شەهیدانە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و سەرۆك كۆمارى عێراق ئامادە بونایە بەڵام بە داخەوە هیچ یەكێك لەمانە ئامادە نەبون , تەنانەت بە قەد حەمە خانى حاجى دارا ڕێز لەو شەهیدانە نەنرا , دڵنیاین ئەگەر هەڵبژاردن نزیك نەبوایە قەت ئەوەیان نەئەكرد , نە لە سلێمانى و نەلەهەولێر ئەو شەهیدانە وەكو پێویست پێشوازیان لێ نەكرا ئەویش لەبەر ئەوەى حیزب نەیكات بە دەستكەوتى خۆى لە شارى سلێمانى بە هەموو هێزى مەڵبەندى سلێمانى 1000 كەسیان بۆ كۆنەكرایەوە , لە ناچاریدا مناڵى خوێندنگا سەرەتاییەكانیان هێنابوو ە بەر دەمى مەڵبەند , داوەشین بۆ ئەو مەڵبەندەى بەو هەموو فشارە نەتوانێ تەنها كادرەكانى كۆبكاتەوە كە نزیكەى 2000 كادرى هەیە , بەڵام دەسەڵاتى بۆگەنى كوردى ئەمەندەیان گەندەڵى و دزى و خیانەت كردوە , كە نەیان توانى سۆزى كەس و كارى ئەنفالەكان بۆ خۆیان ڕابكێشن , چى ئەبوو با ئەو سەرۆكانەى بۆ پارە خواردن و خیانەت نایەڵن كەس پێشیان كەوێ با بۆ ئەمەش كەئەمە شەهیدانى پیرۆزى ئەم گەلەن , لە پێشى پێشەوە بونایە , ئەوە سەرۆك عەشرەتێك بوایە هەر هەمویان بەشدار بوون , تاڵەبانى ئەوەى محمد باقر السەدرى كرد با بهاتایە بۆ ئەو شەهیدانەشى بكردایە , ئەو ووتارە حەماسیەى بۆ سەدرى نوسیبوو با بۆ ئەمانیشى بنوسیایە , بەوڵام كوا شەرەف و كەرامەت لاى مامە و كاكە هەیە , ئەو گەرم و گوڕییەى مەسعود بۆ پێشوازى لە بنەماڵەى خائینى حەمە خانى ئەنفال چى با بۆ ئەمانیشى هەبوایە , ئەمان گەورەتر بوون یان حەمە خانى خائین , بەڵام خەڵكى تێكۆشەرو بەشەرەفى گەرمیان تۆڵەیان لەم خائینانە كردەوە و لە كاتى مەراسیمى ووتار خوێندنەوەى دز كوڕى دز دكتۆر بەرهەمدا جەماوەرى بریندارى گەرمیان تفیان كردە ناوچەوانى یەكە بە یەكەى ئەو لێپرسراوانەى بە مۆنیكا جام ڕەشە دوا مۆدێلەكانیان خۆڵى ئەو دەشتەیان ئەكرد بە دەم و چاوى كەس و كارى سەربەرزى شەهیداندا ,ئەو جەماوەرە شێر ئاسا پەلامارى ئەو لێپرسراوە ترسنۆكانەیان دا و بەرد بارانیان كردن , كون نەبوو خۆیانى تیا بگرن , مەنەسەكەیان سوتاند و بەرهەم و هێرۆ و ئەوانى تر بەو هەموو سەگ و گورگەى چوار دەوریان كلكیان خستە ناوگەڵیانەوەو ڕایان كرد , دوایش خەڵك تەرمەكانیان ناشت , حەمە سورەكەى ئەندام مەكتەب سیاسیەكەى پارتى وا ترسابوو مۆنیكا و حیمایەكانیشى بەجێ هێشت و خۆى بە تەنها ڕاى ئەكرد , گەرمیان ئەم جارەش بە دەسەڵاتى مافیاى كوردیان ووت گەرمیان هەر گەرمیانە و كەى بیانەوێت بەرد بارانتان ئەكەن و ئاوا ڕاوتان ئەنێنن , ئەوا دەسەڵاتى كوردى بە یەكجارى لە گەرمیاندا بە پارتى و یەكێتیەوە ڕیسوا بو , قوللەى قافەكەى مەلا بەختیار تف باران كرا , ئەو یەكێتیەى جاران هەموو هیوا و ئاواتى گەرمیانیەكان بوو ئێستا تفى تێ ئەكرێ , بەرد باران ئەكرێ , ئەبێت ئەم جارە بۆ ڕاماڵینى ئەم خائینانە گەرمیان ببێتە دەروازەى ڕاپەڕٍینێكى نوێ و لە گەرمیانەوە بروسكەى زەماوەندێكى نوێ لێ بدرێ ,گەردەلولى گەرمیان بەردەوام ئەبێت تا ڕاماڵینى یەكجارەكى دەسەڵاتى بۆگەنى كوردى بەعس ئاساى كاكە مەسعودو مامە جەلال , هۆ گەرمیانى ئەنفالستان , هۆ گەرمیانى ڕیشە و حەمە ڕەش ڕاپەڕن , ئەبێت ئێوە ببنە سەر مەشقى ئێمە , ئەم جارە ئەبێت مەملەكەتى ئەنفالستان كەللە سەرى بۆگەن و بەتاڵى مەسعود و جەلال ڕابماڵێ قوللەى قافەكەى مەلا بەخ بەخ و قوتابخانە شەق و شڕەكەى بارزانى تێك و پێك بدرێ , نەفرەتان لێبێت سەرانى خائین و زۆڵى كورد , سەركەوتن بۆ خەڵكى مەملەكەتى ئەنفال , خۆڕاگرى بۆ كەس و كارى سەربەرزى شەهیدان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست